به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان ڕایگه‌یاند که له ساڵی ڕابردوو 300 هه‌زار گه‌شتیاری عێراقی له ڕێگای سنوره‌کانی پارێزگای کرماشانه‌وه سه‌ردانی ئێرانیان کردووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عه‌لی فه‌عله‌گه‌ری به په‌یامنێری هه‌واڵده‌ری ئێرنای ڕاگه‌یاند: به داخه‌وه پشکی کرماشان له‌م ڕێژه گه‌شتیاره ته‌نیا له سه‌دا یه‌که.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که گه‌شتیارانی عێراقی پارێزگاکانی دیکه بۆ مانه‌وه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن، وتی: به‌شێک له‌و گه‌شتیارانه بۆ کاروباری تایبه‌ت به ته‌ندرووستی سه‌ردانی ئێران ده‌که‌ن و به‌گشتی سه‌ردانی تاران و هه‌ندێک له پارێزگاکانی دیکه ده‌که‌ن.
فه‌عله‌گه‌ری ڕایگه‌یاند: سه‌رمایه‌گوزاری بۆ ڕاکێشانی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی که بۆ کاروباری ته‌ندرووستی سه‌ردانی ئێران ده‌که‌ن له پارێزگای کرماشان ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام به‌راورد به پارێزگاکانی دیکه ئه‌وه‌نده‌ش به‌رچاو نییه.
به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری کرماشان، له‌م پارێزگایه‌دا زانکۆی زانسته پزشکییه‌کان و ڕێکخراوی هاریکاری شاره‌وانییه‌کان ئه‌رکی دابین کردنی به‌ستێنی پێویستی گه‌شه‌پێدانی بواری گه‌شتیار ده‌رمانییان له ئه‌ستۆیه.
یه‌که‌م گوندی وڵات که هیچ بێکارێکی تێدا نییه
ناوبراو له درێژه‌دا به ئاماژه به‌وه‌ی که یه‌که‌م گوندی وڵات که هیچ بێکارێکی تێدا نییه به‌م زووانه له قه‌زای پاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای کرماشان به فه‌رمی ده‌ناسێندرێت، وتی: ئه‌م گونده به که‌ڵک وه‌رگرتنی شیاو له بواری پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری، کێشه‌ی بێکاریی تێپه‌ڕاندووه.
عه‌لی فه‌عله‌گه‌ری تاکه ڕێگای په‌ره‌پێدانی بواری گه‌شتیاریی به هاوکاری خه‌ڵک و به‌شداری حکومه‌ت ناو برد و ڕایگه‌یاند: پێویسته ئاسه‌واره مێژووییه‌کانمان به جیهانیان بناسێنین.
پارێزگای کرماشان زیاتر له 4 هه‌زار ئاسه‌واری مێژوویی هه‌یه که تا ئێستا زیاتر له 2 هه‌زار و 200 ئاسه‌وار له سه‌ر ئاستی گشتی وڵات به فه‌رمی تۆمار کراون.