مه‌سعود سوڵتانی فه‌ڕ جێگری سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئێران له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هه‌واڵده‌ری ئاسۆشێتدپرێس، پێش بینی ئه‌وه‌ی کردووه که پاش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا، ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیاره بیانییانه‌ی که سه‌ردانی ئێران ده‌که‌ن به شێوازێکی به‌رچاو ڕوو له زیادبوون بکات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوڵتانی فه‌ڕ ده‌ڵێت له قۆناغی پاش ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی، ئێران ده‌توانێت سۆنامی هاتنی گه‌شتیارانی بیانی به چاو ببینێت.
ناوبراو له درێژه‌ی وتووێژه‌که‌یدا ڕایگه‌یاندووه: گه‌شتیاری پیشه‌یه‌که که پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ و سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، زیاتر له هه‌ر به‌شێکی دیکه گه‌شه ده‌کات.
سوڵتانی فه‌ڕ ده‌ڵێت: گه‌شتیاری به دڵنیاییه‌وه مه‌کینه‌ی جوڵێنه‌ری ئابوری ئێمه بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانه‌کان ده‌بێت. چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، سۆنامی هاتنی گه‌شتیاره بیانییه‌کان به چاو ببینین.
به وته‌ی سوڵتانی فه‌ڕ، ئێران له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه تا کۆسپ و به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م هاتنی گه‌شتیاران بۆ وڵات چاره‌سه‌ر بکات، ده‌رکردنی ڤێزه‌ی 30 ڕۆژه بۆ دانیشتووانی 190 وڵات له فڕۆکه‌خانه‌کان له‌و پلان و بهرنامانهدایه و بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژیش درێژ ده‌کرێته‌وه. هه‌روه‌ها له ساڵی داهاتوو، ده‌رکردنی ڤێزه‌ی ئه‌لکترۆنی ده‌ست پێ ده‌کات.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی ده‌ڵێت له ساڵی ڕابردوو به گشتی 3400 گه‌شتیاری ئه‌مریکی سه‌ردانی ئێرانیان کردووه، له کاتێکدا ئه‌م ڕێژه‌یه له ساڵی پێشووتر 1800 که‌س بووه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به پێداویستییه‌کانی هاتنی گه‌شتیاران بۆ ئێران ڕایگه‌یاندووه که ئێمه پێویسته هوتێله 4 و 5 ئه‌ستێره‌کانمان له 130 هوتێل بۆ 400 هوتێل زیاتر بکه‌ین، له ڕێگای سندۆقی گه‌شه‌پێدانی نیشتمانی سه‌رچاوه داراییه‌کانی پێویست بۆ سه‌رمایه‌گوزاران دابین ده‌که‌ین تا هوتێلی پێشکه‌وتوو زیاتر بینا بکرێت.
ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: پێویسته پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی نۆژه‌ن بکه‌ینه‌وه و فڕۆکه‌ی نوێ بکڕین، به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌یه پێویستی به کاتێکی زیاتر ده‌وێت.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری ئاسۆشێتدپرێس، سوڵتانی فه‌ڕ سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی سه‌رمایه‌گوزارانی ئه‌مریکی له ئێران ڕایگه‌یاندووه: له گه‌شتیاران یان سه‌رمایه‌گوزارانی ئه‌مریکی پێشوازی ده‌کرێت و هیچ به‌ربه‌ستێک یان کێشه‌یه‌ک بۆ هاتنی ئه‌وان یان ڕه‌وتی سه‌رمایه‌گوزارییان له ئێران‌دا نییه.