پارێزگاری کرماشان هه‌واڵی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که پرۆژه‌یه‌کی گه‌شتیاری له نێوان دوو ئاسه‌واری مێژوویی بێستوون و تاقوه‌سان جێبه‌جی ده‌کرێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، ئه‌سه‌دووڵا ڕازانی ڕۆژی سێ شه‌ممه پاش به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ئاسه‌واری مێژوویی بێستوون و تاقوه‌سان وتی: هه‌ر دوو ئاسه‌واری بێستوون و تاقوه‌سان ڕاکێشیگه‌لی تایبه‌تیان له بواری گه‌شتیاریدا بۆ گه‌شتیارانی ناوخۆیی و بیانی هه‌یه و به‌م هۆیه‌شه‌وه ئێمه گه‌شتیاریمان وه‌ک پێگه‌یه‌کی به‌هێزی گه‌شه‌پێدانی پارێزگای کرماشان داناوه.
به وته‌ی پارێزگاری کرماشان، ژماره‌یه‌کی زۆر له ئاسه‌واری مێژوویی و سرووشتی وای کردووه که کرماشان وه‌ک شوێنێکی مه‌به‌ست بۆ گه‌شتیاران بێت و پێویسته له‌م ده‌رفه‌ته‌ش که‌ڵک وه‌ربگیردرێت.
ڕازانی جه‌ختی کرده‌وه که به مه‌به‌ستی هه‌رچی زیاتر ڕاکێشانی بودجه‌ی نیشتمانی و که‌ڵک وه‌رگرتن له تواناکانی که‌رتی تایبه‌ت له پێناو به‌هێزتر کردنی بواری گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی به کار دێنێت.
ناوبراو له کاتی به سه‌رکردنه‌وه‌ی ئاسه‌واری مێژوویی بێستوون، وه‌ک یه‌کێک له بێ وێنه‌ترین شوێنه گه‌شتیارییه‌کان ناوی برد و جه‌ختی له سه‌ر پێویستی گرنگی پێدان و خێراتربوونی ڕه‌وتی سامانده‌ری ئه‌م ئاسه‌واره کرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پێگه‌ی جیهانی بێستوون له ڕاپۆرتێکی کورت‌دا وتی: به ئامانجی سامانده‌ری بێستوون، گه‌ڵاڵه‌یه‌کی 15 ساڵه خراوه‌ته‌ڕوو که له سێ قۆناغدا جێبه‌جێ ده‌کرێت.
حوسێن ڕاعی وتی: له ئێستادا له کۆتایی قۆناغی یه‌که‌می ئه‌و گهڵاڵهیهداین که له سه‌دا 90ی ئیش و کاره‌کانی جێبه‌جێ کراوه.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌سه‌رکردنه‌وه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان ڕایگه‌یاند: به مه‌به‌ستی سامانده‌ری ئاسه‌واری مێژوویی بێستوون بڕی 2 ملیار و 100 ملیۆن تمه‌ن بودجه ته‌رخان کراوه.
شایانی ئاماژه‌یه که پارێزگای کرماشان خاوه‌نی زیاتر له 4 هه‌زار ئاسه‌واری مێژوویی و سرووشتییه که ته‌نیا به‌رده‌نووس و ئاسه‌واری مێژووی بێستوون له لایه‌ن ڕێکخراوی یۆنسکۆ له سه‌ر ئاستی جیهانی تۆمار کراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌وڵی زۆر درا که ئاسه‌واری تاقوهسانیش له لایه‌ن ئه‌و ڕێکخراوه‌وه و له سه‌ر ئاستی جیهانی تۆمار بکرێت، به‌ڵام وه‌ک پشکی ئێران له ساڵی 2015 ڕێکخراوی یۆنسکۆ ئاسه‌واری مێژوویی شوشی له پارێزگای خوزستان له سه‌ر ئاستی جیهانی تۆمار کرد.
مه‌ودای نێوان ئاسه‌واری جیهانی بێستوون و ئاسه‌واری مێژوویی تاقوه‌سان 30 کیلۆمه‌تره.