عه‌لی موته‌هه‌ری نوێنه‌ری تاران له پارله‌مانی ئێران له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له ئینستاگرام وێڕای ده‌ستخۆشی له شێوازی په‌روه‌رده و ڕاهێنانی کچه‌که‌ی له لایه‌ن مامۆستایه‌که‌وه، یه‌کێک له کتێبه‌کانی شه‌هید موته‌هه‌ری وه‌ک خه‌ڵات به‌و مامۆستایه ده‌به‌خشێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی به‌هار نیوز، ده‌قی نامه‌که‌ی عه‌لی موته‌هه‌ری به‌م شێوه‌یه:
نامه‌یه‌ک بۆ مامۆستای کچه‌که‌م، زارا
ئه‌م نامه‌یه‌م بۆ مامۆستای کچه‌که‌م ، زارا نووسیوه که له پۆلی دووه‌می قوتابخانه‌ی ستوده‌ی بنه‌ڕه‌تی سه‌رقاڵی خوێندنه.
وێڕای ڕێز و سڵاو
زارا له پۆلی دووه‌م زیاتر هه‌ست به شایی ده‌کات و هۆگری خوێندن و قوتابخانه‌یه و ئه‌مه‌ش بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونی به‌ڕێزتان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ی که ناچاریان به نووسینی مه‌شقی زۆر ناکه‌ن و له کێبه‌رکێ له گه‌ڵ قوتابخانه‌کانی دیکه گوشار ناخه‌نه سه‌ر قوتابییه‌کان، جێی سوپاس و پێزانینه. په‌له‌ی هه‌ندێک سه‌باره‌ت به ڕه‌وتی خوێندن و په‌روه‌رده‌ی منداڵان هه‌ندێک جار کاردانه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت و زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه به کێشه و گرفتی ده‌روونییه‌وه ڕاده‌ستی کۆمه‌ڵگا ده‌کرێن و پاش گه‌یشتنیشیان به زانکۆ هه‌مان کێشه‌یان ده‌بێت. داوای سه‌رکه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌که‌م و کتێبی ” فێرکردن و فێربوون له ئیسلام ” که له کتێبه‌کانی شه‌هید موتهههرییه، وه‌ک خه‌ڵاتێک پێشکه‌ش ده‌کرێت.