سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نوێنه‌رانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان له یه‌که‌م چاوپێکه‌وتنیان، له گه‌ڵ پارێزگاری نوێ کۆبوونه‌وه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا که‌یوان کاشفی سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ژووری ئێران کورته‌یه‌کی سه‌باره‌ت به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نوێنه‌رانی ژووری کرماشان و ئه‌زموون و ڕابردووی ئه‌وان پێشکه‌ش کرد.
ناوبراو هه‌روه‌ها باسی پێکهێنان و چالاکی کۆمیسیۆنه تایبه‌ته‌کانی ژووری بازرگانی، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌کان، دامه‌زراوه‌کانی تایبه‌ت به ژوور و چالاکییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وتووێژی نێوان حکومه‌ت و که‌رتی تایبه‌تی کرد.
کاشفی به ئاماژه به چالاکییه‌کانی تایبه‌ت به ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابوری زاگرۆس، رۆڵی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی له گه‌شه‌ی ئابوری پارێزگای کرماشان به گرنگ ناو برد و له درێژه‌دا وتی: چه‌ندین قۆناغی ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێ کراوه و بونیات نانی کۆمه‌ڵه‌ی پترۆکیمیای چواره‌می پارێزگای کرماشان له‌م ناوچه‌یه‌دا که‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماده‌یی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشانی ڕاگه‌یاند که چالاکانه له پلان و به‌رنامه ئابورییه‌کانی حکومه‌ت و پارێزگا به‌شداری بکه‌ن.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ژووری بازرگانی ئێران به ئاماژه به بارودۆخی بازرگانی ده‌ره‌کی و سنوره بازرگانییه‌کانی پارێزگای کرماشان، جه‌ختی له سه‌ر باشتربوونی ژێرخانه سنورییه‌کانی ئه‌م پارێزگایه کرده‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌دا بابه‌ک تۆرابی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان ڕاپۆرتێکی سه‌باره‌ت به چالاکی 6 کۆمیسیۆنی پسپۆڕانه‌ی ژوور پێشکه‌ش کرد و پلانه‌کانی داهاتووی کۆمیسیۆنه‌کانی به مه‌به‌ستی ناسینه‌وه‌ی ده‌فرایه‌تییه‌کان خسته‌ڕوو.
له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌سه‌دووڵا ڕازانی پارێزگاری کرماشان داوای گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی کرد له به‌شه جیاوازه‌کانی ئابوری، بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی ئه‌م پارێزگایه.
ناوبراو بازرگانی ده‌ره‌کیی به ئه‌وله‌ویاتی سه‌ره‌کی پارێزگای کرماشان ناو برد و ڕایگه‌یاند پێویسته به‌شه‌کانی دیکه‌ش وه‌ک گه‌شتیاری، کشتووکاڵ و پیشه‌سازی گرنگییان پێ بدرێت.
پارێزگاری کرماشان جه‌ختی کرده‌وه: که‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت له گۆڕانکارییه ئابورییه‌کانی کرماشان به‌شداری چالاکانه‌ی هه‌بێت.
ڕوونیشیکرده‌وه: ژووری بازرگانی و ده‌فرایه‌تییه‌کانی ئه‌م که‌رته بۆ به‌رده‌وامی پرۆژه ستراتژیکه‌کانی پارێزگای کرماشان وه‌ک ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابوری زاگرۆس و پترۆکیمیای چواره‌م پێویستییه‌کی سه‌ره‌کییه.