شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات له نێوان شازاده‌کانی ڕژێمی سه‌عودیه، هه‌ڕه‌شه‌یه له سه‌ر سه‌قامگیری بازاڕی جیهانی نه‌وت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له بێزنس ئینسایدر، ئاڵۆزییه‌کانی سیسته‌می پاشایه‌تی عه‌ره‌بستان وه‌بیرهێنه‌ری سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستی ئه‌ورووپایه. ململانێکانی ده‌سه‌ڵاتخوازی نێوان محه‌ممه‌د بن نایف جێگری ته‌مه‌ن 79 ساڵه‌ی پاشای عه‌ره‌بستان و وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته و محه‌ممد بن سه‌لمان وه‌زیری به‌رگری به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕوات.
حه‌لیمه کرافت له ڕوویاڵ بانکی که‌نه‌دا ڕۆژی هه‌ینی له بابه‌تێکدا نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ململانێ سیاسییه‌کانی خانه‌دانی سه‌عودی ڕاگه‌یاندووه، به‌شێکی ئه‌و بابه‌ته به‌م شێوازه‌یه:
له کاتی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی سه‌لمان له مانگی ژانۆیه، کاریگه‌رییه‌کانی محه‌ممه‌د بن سه‌لمان له سه‌ر ناوبراو، یه‌کێک له هۆکاره‌کانی بهرفراونتربوونی ناکۆکییه سیاسییه‌کانی ئه‌و وڵاته بووه. ئه‌م شازاده‌یه که ته‌مه‌نی 29 تا 32 ساڵ مه‌زنده ده‌کرێت هه‌ندێک له جومگه هه‌ستیاره‌کانی ئه‌و وڵاته سه‌رکردایه‌تی ده‌کات، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ناوبراو له بواری سیاسه‌ت به‌راورد به ئه‌ندامانی دیکه‌ی خانه‌دانی پاشایه‌تی، ئه‌زموونی که‌متری هه‌یه. محه‌ممه‌د بن سه‌لمان نه ته‌نیا جێگری جێگری پاشا، که‌چی گه‌نجترین وه‌زیری به‌رگری جیهان، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئابوری و گه‌شه‌پێدان و هه‌روه‌ها به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌عودی ئارامکۆ، کۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عه‌ره‌بستانه.
ئاستی ناکۆکی و ئاڵۆزییه‌کانی نێوان شازاده‌کانی عه‌ره‌بستان به ڕاده‌یه‌ک گه‌یشتووه که کاریگه‌ری له سه‌ر ڕوویاڵ بانکی که‌نه‌دا داناوه، له لایه‌کی دیکه‌وه یه‌کێک له نه‌وه‌کانی بن سه‌عود دامه‌زرێنه‌ری خانه‌دانی پاشایه‌تی داوای له سهرکارلادانی مه‌لیک سه‌لمان پاشای عه‌ره‌بستان و محه‌ممه‌د بن نایف و محه‌ممه‌د بن سه‌لمانی کردووه.
کرافت هه‌روه‌ها به ئاماژه به‌وه‌ی که به پێی ڕووداو و پێشهاته‌کان له ڕابردوو، تیرۆر له خانه‌دانی سه‌عودی به ئامانجی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، دیارده‌یه‌کی باو بووه، ئه‌گه‌ری ڕوودانی له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا به دوور نه‌زانیوه. ناوبراو له درێژه‌دا سه‌باره‌ت به کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م ڕه‌وته له سه‌ر داهاتووی بازاڕی جیهانی نه‌وت هۆشداری ده‌دات.
شاره‌زایان و دیپلۆماتکارانی عه‌ره‌بی له‌و بڕوایه‌دان که ناکۆکییه‌کانی ئه‌ندامانی خانه‌دانی سه‌عودی له پێناو گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که عه‌ره‌بستان له دوو به‌ره‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی جیدی ببێته‌وه. ئه‌م شاره‌زایانه هه‌ندێک بڕیاری هه‌ڵه‌ی وه‌ک ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له یه‌مه‌ن به ده‌ره‌نجامی ئه‌م ناکۆکییانه ناو ده‌به‌ن.