سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له ڕێ و ڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی چل و دووه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا که ئێرانییه‌کان به 36 کۆمپانیا به‌شداری به‌رچاویان تێیدا هه‌یه، هه‌واڵی نه‌هێشتنی کۆسپ و له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌کی له‌و وڵاته‌دا و وتی: به‌غدا له سه‌دا سه‌د ئه‌من و سه‌قامگیره.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، چل و دووه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه به ئاماده‌بوونی حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی سه‌رۆک وه‌زیران و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی باڵای عێراق به فه‌رمی کرایه‌وه.
ئه‌مساڵ 22 وڵات و زیاتر له 590 کۆمپانیای بیانی، عه‌ره‌بی و خۆجێی عێراق به‌شدارییان له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا کردووه که به وته‌ی به‌رپرسانی پێشانگاکه به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو که‌م وێنه‌یه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له میانه‌ی ڕێ و ڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی پێشانکاگه وتی: عێراق به‌ره‌و قۆناغی ئابوری ئازاد هه‌نگاو ده‌نێت و هه‌وڵ ده‌دات سه‌رجه‌م کۆسپ و له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌کی له وڵات‌دا له ناو به‌رێت.
حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی به ئاماژه به‌وه‌ی که به‌غدا له به‌رامبه‌ر مه‌ترسی تیرۆر له سه‌دا سه‌د ئه‌من و سه‌قامگیریی ده‌سته‌به‌ر کراوه، وتی: کۆمپانیا بیانییه‌کان ده‌توانن له سه‌رجه‌م به‌شه ئابورییه‌کانی عێراق سه‌رمایه‌گوزاری بکه‌ن.
عێراق به هۆی دابه‌زینی نرخی جیهانی نه‌وت له بودجه‌ی ساڵی 2016 ڕووبه‌ڕووی کورتهێنانی 25 ملیاری دۆلاری ده‌بێته‌وه و یه‌کێک له بژارده‌کانی به‌رده‌م ئه‌و وڵاته له پێناو قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی کورتهێنانی بودجه، پرسی ڕاکێشانی سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌کییه.
له لایه‌کی دیکه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ژووره ئێرانییه‌کان له پێشانگای نێوده‌وڵه‌ه‌تی به‌غدا ڕایگه‌یاند که ئێران به به‌شداری 36 کۆمپانیا له بواره جۆربه‌جۆره‌کاندا، به‌راورد به وڵاتانی دیکه به‌رزترین ئاستی له به‌شداری تۆمار کردووه.
ئاریا مه‌جیدی له درێژه‌دا وتی: ئه‌مساڵ نه‌ک ته‌نیا به‌شداری کۆمپانیا ئێرانییه‌کان له به‌رچاو بووه، به‌ڵکوو پانتایی به‌شی ژووره ئێرانییه‌کان به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو له 850 مه‌تر بۆ یه‌ک هه‌زار و 300 مه‌تر زیاتربووه و ئه‌مه‌ش به‌راورد به وڵاتانی دیکه‌ی به‌شدار له پێشانگاکه به گه‌وره‌ترین به‌شداری داده‌نرێت.
مه‌جیدی ڕایگه‌یاند: کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا 13 جار به‌شداری له پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی به‌غدا کردووه و ئه‌مه‌ش له ساڵی 1996 تا ئێستا به‌رده‌وام بووه.
چل و دووه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له میانه‌ی ڕێ و شوێنی توندی ئه‌منیدا له یه‌که‌م تا 10ی نۆڤمبێر بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ به‌ڕێوه ده‌چێت.