ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له چاوپێکه‌وتنی وه‌زیر و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له گه‌ڵ به‌ڕێزیان جه‌ختیان کرده‌وه که ئامانجه‌کانی تاران و واشنتن له ناوچه‌که‌دا پێچه‌وانه‌ی یه‌کدییه و ڕوونیان کرده‌وه: سه‌باره‌ت به کاروباری ناوچه‌که دانوستان له گه‌ڵ ئه‌مریکا مانایه‌کی نییه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه له چاوپێکه‌وتنی وه‌زیر، باڵوێزه‌کان و دیپلۆماتکارانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له گه‌ڵ به‌ڕێزیان به ڕوونکردنه‌وه‌ی ” بنه‌ما و ستراتیژه به‌رده‌وامه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی وڵات و پێداویستییه‌کانی سه‌رهه‌ڵداو له‌م بنه‌ما و سیاسه‌تانه “، چاره‌سه‌ره‌کانی گونجاو و پته‌وی ئێران سه‌باره‌ت به پرسه گرنگه‌کانی ناوچه‌که به تایبه‌ت سوریا، یه‌مه‌ن و به‌حره‌ینی شرۆڤه و جه‌ختیان کرده‌وه: ئامانجه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که به پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌کانی ئێرانه.
حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی به هه‌مان سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی ناو برد و ڕوونیان کرده‌وه: ئه‌م سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له ئیسلام وه‌رگیراوه و هه‌ڵقووڵاوی ئامانجه‌کانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و باڵوێز و دیپلۆماتکاران له ڕاستیدا ” نوێنه‌ران، سه‌ربازان و خزمه‌تکارانی ئه‌م ئامانجانه‌ن “.
به‌ڕێزیان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ڕایانگه‌یاند: سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ک سه‌رجه‌م وڵاتانی دیکه به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه درێژخایه‌نه‌کان و بنه‌ما و پیرۆزییه‌کان داڕێژراوه و به هاتووچوونی حکومه‌ته‌کان گۆڕانکاری به سه‌ردا نایه‌ت، حکومه‌ته‌کان ته‌نیا کاریگه‌رییان له سه‌ر ته‌کتیک و ستراتیژی جێبه‌جێ کردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه هه‌یه.
ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایانگه‌یاند: سه‌رجه‌م ته‌کتیکی دیپلۆماسی له حکومه‌ته جیاوازه‌کان پێویسته له پێناو به‌ره‌وپێشچوونی بنه‌ماکانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له ده‌ستووردا به کار بگیردرێت و نوێنه‌رانی سیاسی ئێران له ده‌ره‌وه خۆیان به نوێنه‌ر و به‌رگریکاری ڕاسته‌قینه‌ی سیاسه‌ته‌کانی وڵات بزانن.
حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی به ئاماژه به پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ندێک لایه‌نی ده‌ره‌کی سه‌باره‌ت به گۆڕانکاری به‌ناچاری له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران وتیان: ئه‌م شرۆڤانه‌ی ئه‌وان بۆ گوشاری ئه‌م ڕاستییه ده‌گه‌ڕێته‌وه که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران، لانیکه‌م له ئاستی ناوچه‌که وه‌ک قه‌ڵغانێکی پته‌و و کێوێکی خۆگرتوو، ڕێگره له به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونی سیاسه‌تی وڵاتانی خۆسه‌پێن و ئه‌وان به‌رده‌وام له خولیای گۆڕینی ئه‌م سیاسه‌ته‌دان.
ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سیاسه‌تی ئه‌مریکای له ناوچه‌ی هه‌ستیاری ڕۆژئاوای ئاسیای به هۆکاری بارودۆخی ناله‌باری ناوچه‌که ناو برد و ڕوونیان کرده‌وه: به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێک بۆچوون، ئه‌مریکا به‌شێکی گه‌وره‌ی کێشه‌کانی ناوچه‌که‌یه نه‌ک به‌شێک له چاره‌سه‌ری کێشه و گرفته‌کان.
به‌ڕێزیان به سه‌ر له نوێ جه‌خت کردنه‌وه له‌وه‌ی که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران، ده‌سکردی ئه‌م و ئه‌و نییه، به‌ڵکوو به پێی بنه‌ما به‌هێزه‌کانی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی وڵاته، ڕایانگه‌یاند: له ده‌ستووری وڵات‌دا، ئیسلام پێوه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه، هه‌ر بۆیه هه‌ڵوێست گرتن به‌رامبه‌ر به وڵاتان سه‌باره‌ت به بابه‌ته جۆربه‌جۆره‌کان، پێویسته تایبه‌تمه‌ندی ئائینی هه‌بێت.
حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی به ئاماژه به بنه‌ماکانی دیکه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی وڵات به تایبه‌ت به‌ڵێنی براده‌رانه‌مان به‌رامبه‌ر به سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان، پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه له هه‌ژاره‌کانی جیهان، ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ته‌واوی داگیرکاری و ڕێگری له ڕه‌خنه‌ی بێگانه‌کان له سه‌رجه‌م بواره‌کان، پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌مه‌لایه‌نه، به‌رگری له مافی سه‌رجه‌م موسڵمانان، نه‌بوونی هه‌ر چه‌شنه به‌ڵێنێک به‌رامبه‌ر به وڵاتانی داگیرکا‌ر، په‌یوه‌ندی ئاشتیخوازانه‌ی به‌رامبه‌ر له گه‌ڵ وڵاتانی به دوور له شه‌ڕه‌نگێزی، خۆبه‌دوورگرتن له هه‌ر چه‌شنه ده‌ستێوه‌ردانێک له کاروباری ناوخۆیی وڵاتان و پشتیوانی له خه‌باتی ڕه‌وای چه‌وساوه‌کانی جیهان له به‌رامبه‌ر سته‌مکاران له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه، ڕایانگه‌یاند: ئه‌م بنه‌مایانه به هۆی ڕاکێشیگه‌لی و نوێبوونه‌وه‌یان له وهدا سه‌رکه‌وتوو بوون که جێی سرنجی گه‌لانی جیهان به تایبه‌ت زانایان بووه.
به‌ڕێزیان وتیان: سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌م ستراتیژ و تایبه‌تمه‌ندییانه، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی شۆڕشێکه که ئه‌گه‌ر له کاتی جێبه‌جێ کردندا ڕێکاری هۆشیارانه‌ی له گه‌ڵدا بێت، ئاسه‌واری سه‌رسوڕهێنه‌ری به‌دواوه ده‌بێت و ده‌فرایه‌تی چاره‌سه‌ربوونی به‌شێکی گرنگی کێشه و گرفته‌کانی جیهانی ئیسلامی هه‌یه.
ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی، به ئاماژه به هه‌ندێک ئاسه‌واری ئه‌رێنی جێبه‌جێ کردنی ستراتیژه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه وتیان: جێبه‌جێ کردنی سیاسه‌ته‌کانی شۆڕشگێڕانه له هه‌ر بوارێک‌دا به تایبه‌ت له بواری دیپلۆماسیدا بووته هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی هێز و کاریگه‌ری و پێگه‌ی وڵات و سه‌ربڵێندی و بڕوای ئێرانییه‌کان له نێو گه‌لانی جیهاندا.
حه‌زه‌رتی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی به جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر به‌رده‌وامی ستراتیژه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ڕایانگه‌یاند: ناڵێین که به هه‌موو ئامانجه‌کانمان گه‌یشتووین یان نزیک بووینه‌ته‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که جێبه‌جێ کردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه تووشی هه‌ندێک که‌مته‌رخه‌می، که‌م و کوڕی و به‌ربه‌سته ده‌ره‌کییه‌کان بووه‌ته‌وه، به‌ڵام پێگه‌ی باڵای وڵات له ئێستادا قه‌رزداری ئه‌م سیاسه‌ته‌یه و ئه‌گه‌ر به پێی وه‌ها ستراتیژێک به‌رده‌وامیمان نه‌ده‌دا، خودا ده‌یزانی که له نێو سنوره‌کان ڕووبه‌ڕووی چ کێشه و گرفتێکی گه‌وره ده‌بووینه‌وه.
حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی له کۆتایی به‌شی یه‌که‌می لێدوانه‌کانیان، به‌رامبه‌ر به به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، باڵوێزه‌کان و دیپلۆماتکاران جه‌ختیان کرده‌وه: به هێز و شانازییه‌وه، به‌رده‌وامبوونی بنه‌ماکانی شۆڕش و ستراتیژه نه‌گۆڕه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه دووپات بکه‌نه‌وه تا بێگانه‌کان و شوێنکه‌وتووانی ناوخۆیی ئه‌وان، به گۆڕانکاری له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران دڵخۆش نه‌بن.
ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیان، پێداویستییه‌کانی سه‌رهه‌ڵداو له بنه‌ما و ستراتیژه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان ڕوون کرده‌وه.
به‌ڕێزیان ڕوونیان کرده‌وه: پێویسته ئه‌وه‌تان له به‌رچاو بێت که ته‌کتیکه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له پێناو بنه‌ما ستراتیژییه‌کان بێت نه‌ک ئه‌وه‌ی که به ناوی ته‌کتیک، دژایه‌تی بنه‌ماکان بکرێت.
ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی خۆڕابینی، ڕاشکاوی و به‌هێزبوون له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ هۆکاره دژبه‌ر و به‌ربه‌سته‌کانی به پێداویستییه‌کانی دیکه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ناو برد و له هه‌مان کاتدا ڕایانگه‌یاند: ئه‌ڵبه‌ت هونه‌ری دیپلۆماسی ئه‌وه‌یه که بیرۆکه‌کان و به‌ربه‌سته‌کان وا شرۆڤه بکات که کاریگه‌ری هه‌بێت.
به‌ڕێزیان مه‌نتیقی کۆماری ئیسلامی ئێرانی سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ناوچه‌که به خوازراوی جیهان و پته‌و ناو برد و له شرۆڤه‌ی ڕێگاچاره‌کانی ئێران له‌م پێناوه‌دا ڕایانگه‌یاند” له کێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین ئێمه وێڕای حاشاکردن له ڕژێمی زاڵم و داگیرکاری زایۆنیستی و ئیدانه‌کردنی تاوانه دژ به مرۆڤییه‌کانی، پێشنیاری به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنمان به به‌شداری سه‌رجه‌م فه‌ڵه‌ستینییه‌کان کردووه که له گه‌ڵ پێودانه جیهانییه‌کان یه‌ک ده‌گرێته‌وه.
به‌ڕێزیان ڕایانگه‌یاند: هه‌ر حکومه‌تێک له ده‌ره‌نجامی ده‌نگی فه‌ڵه‌ستینییه‌کان ده‌ست به ئیش و کاره‌کانی بکات، پێویسته چاره‌نووسی زایۆنیسته‌کان و دانیشتووانی ناوچه داگیرکراوه‌کان دیاری بکات، ئه‌ڵبه‌ت له دژایه‌تی له گه‌ڵ پێشنیاره گونجاوه‌که‌ی ئێمه ڕایانگه‌یاندووه که ئێران هه‌وڵی ڕووخاندنی ئیسرائیل ده‌دات که ئاساییه که ئه‌م ڕژێمه ته‌زویره ده‌بێت ڕۆژێک بگات که هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
سه‌باره‌ت به کێشه‌ی سوریا، ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جه‌ختیان کرده‌وه: قسه‌ی ئێمه له‌م پێناوه‌دا، به‌هێزترین هه‌ڵوێسته‌کانه، ئێمه له‌و بڕوایه‌داین که هیچ مانایه‌کی نییه که وڵاتانی دیکه له ده‌وری یه‌ک کۆببنه‌وه و سه‌باره‌ت به حکومه‌تێک و سه‌رۆکه‌که‌ی بڕیار بده‌ن، ئه‌مه‌ش لای هیچ حکومه‌تێک له‌م جیهانه‌دا قبووڵکراو نییه.
حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی ڕایانگه‌یاند: چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا، هه‌ڵبژاردنه و بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته به پچڕانی یارمه‌تییه سه‌ربازی و داراییه‌کان به گرووپه دژبه‌ره‌کان، سه‌ره‌تا شه‌ڕه‌که ڕاوه‌ستێت و کۆتایی به ئاڵۆزییه‌کان بهێندرێت تا دانیشتووانی سوریا له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئارام‌دا ئه‌وه‌ی که ویستی خۆیانه هه‌ڵیبژێرن.
به‌ڕێزیان سه‌باره‌ت به‌م قه‌یرانه به ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی دابه‌شکردنی وڵاتان و بوونی ئه‌وان به وڵاتانی بچووک له سه‌ر بنه‌مای تائیفی و نه‌ته‌وه‌یی ڕایانگه‌یاند: به دڵنیاییه‌وه ئه‌م چه‌شنه ڕێکارانه ده‌بنه هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کان.
حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی سه‌باره‌ت به عێراق وتیان: دابه‌شکردنی ئه‌م وڵاته به ناوچه‌کانی عه‌ره‌بی سوننه، عه‌ره‌بی شێعه و کورد، به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌ل، بێ بنه‌ما و قبووڵکراو نییه.
به‌ڕێزیان ڕوونیان کرده‌وه: یه‌کێتی خاکی عێراق و پاراستنی یه‌کپارچه‌یی ئه‌و وڵاته به له‌به‌رچاوگرتنی ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی دانیشتووانه‌که‌ی، بنه‌ما و ستراتیژی کۆماری ئیسلامی ئێرانه سه‌باره‌ت به عێراق.
حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی سه‌باره‌ت به یه‌مه‌ن ڕایانگه‌یاند: ڕاوه‌ستانی به‌په‌له‌ی تاوانه‌کانی عه‌ره‌بستان و ده‌ستپێکردنی وتووێژه‌کانی یه‌مه‌نی – یه‌مه‌نی ده‌توانێت کۆتایی به به‌شێک له ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌و وڵاته بێنێت.
به‌ڕێزیان ڕوونیان کرده‌وه: هه‌ڵسووکه‌وتی سه‌عودییه‌کان له یه‌مه‌ن و سوریا ده‌ستێوه‌ردانی ئاشکرایه، له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن که له سه‌ر داوای سه‌رۆک کۆماری دهستلهکارکێشراو و هه‌ڵهاتووی ئه‌و وڵاته ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازییان کردووه، به‌ڵام له سوریا ئاماده نین له سه‌ر داوای سه‌رۆک کۆماری یاسایی ئه‌و وڵاته کۆتایی به پاڵپشتی له گرووپه چه‌کداره‌کان بێنن.
ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به وڵاتی به‌حره‌ین ڕایانگه‌یاند: خه‌ڵکی به‌حره‌ین شتێکی ئه‌وتۆیان به‌ده‌ر له مافی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی خۆیان ناوێت و ئێمه‌ش ئه‌م داوایه‌ی ئه‌وان به ڕه‌وا ده‌زانین.
حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی پاش شرۆڤه‌ی ڕێگاچاره‌ی کێشه‌کانی ناوچه‌که له دید و تێڕوانینی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ڕایانگه‌یاند: هۆکاری سه‌ره‌کی ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که پاڵپشتی ئه‌مریکایه له ڕژێمی زایۆنیستی و گرووپه تیرۆریستییه‌کان و ئه‌م سیاسه‌ته‌ش به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه.
ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه دانوستانێک له گه‌ڵ ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ناوچه‌که، ڕوونیان کرده‌وه: ئه‌مریکا هه‌وڵی سه‌پاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی ده‌دات نه چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کان، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له سه‌دا 60 یان 70ی ئامانجه‌کانیان له ڕه‌وتی دانوستانه‌کان بسه‌پێنن و ئامانجه‌کانی دیکه‌شیان به شێوازی نایاسایی جێبه‌جێ بکه‌ن، ئیدی دانوستان چ مانایه‌کی ده‌بێت؟
به‌ڕێزیان له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیان گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام به په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، وڵاتانی ئیسلامی و وڵاتانی ئه‌فریقیی به پێداویستییه‌کانی دیکه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ناو برد.
ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایانگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به پێی ئامانج و ئه‌رک و ڕاسپارده‌کانی به باشترین شێواز چالاکه و به تایبه‌ت له دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به وزه‌ی ناوه‌کی، دوکتۆر زه‌ریف و هاوکارانی ئه‌زموونێکی گرنگیان تۆمار کرد.
حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی به ستایش کردنی هه‌وڵ و تێکۆشانی شاندی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامی ئێران وتیان: هه‌ست کردن به هێز و دانوستان له گه‌ڵ 6 وڵاتی زلهێزی جیهانی، به‌رگری له ئامانجه‌کان و به‌رده‌وامی به مانه‌وه له به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌کانی دیکه له خاڵه به‌هێزه‌کانی شاندی دانوستانکاری ئێران له دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به وزه‌ی ناوه‌کی بووه.
به‌ڕێزیان ئائیندارییان به خاڵێکی به‌هێزی که‌سایه‌تی دوکتۆر محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف ناو برد و ڕایانگه‌یاند: به‌رده‌وام بۆ ئێوه‌ی ئازیز نزا ده‌که‌م.
ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران له درێژه‌دا وتیان: له جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی پێویسته خاڵه گرنگه‌کان له به‌رچاو بگرن که ئه‌مه‌ش ده‌کرێت مسۆگه‌ر بێت، وه‌ک چۆن جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار به منی ڕاگه‌یاند ده‌سکه‌وتنی هه‌ندێک له ده‌ره‌نجامه‌کان له سه‌ره‌تادا ئه‌گه‌رێکی دوور بوو، به‌ڵام به خۆڕاگریتان ئه‌وه‌تان سه‌لماند که ده‌کرێت.
به‌شی سێهه‌م و کۆتایی وتاره به نرخه‌کانی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، تایبه‌ت بوو به هه‌ندێک بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به باڵوێزه‌کان و نوێنه‌رانی سیاسی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.