جام کوردی:
ساڵانێک به‌ر له ئێستا، پیاوێک که له ئه‌سته‌می ژیان و زوڵم و جه‌وری ڕۆژگار وه‌ڕه‌ز ده‌بێت، قوڵهنگی هیوا هه‌ڵده‌گرێت و به‌ره‌و شاخ به‌ڕێ ده‌که‌وێت تا ڕه‌نگه له‌وێ ئۆمێد و په‌نایه‌ک له‌م هه‌موو بێ په‌ناییه بدۆزێته‌وه.
ئه‌و نێوی حوسێن عوسمانییه که له کوردستان هه‌مووان به ناوی خاڵۆ حوسێن ده‌یناسن، ئه‌و پیاوه‌ی که ده‌سکرده‌که‌ی له‌مڕۆدا و له داهاتووشدا مایه‌ی شانازی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌بێت.
خاڵۆ حوسێن که نازناوی فه‌رهادی دووه‌می کوردستان و حوسێن کۆکهنیشی پێ به‌خشراوه، له ڕێکه‌وتی 6ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی 1309ی کۆچی هه‌تاوی له گوندی دڕۆڵه‌ی سه‌ر به قه‌زای پاوه له دایک ده‌بێت و به جه‌سته‌یه‌کی که‌م ئه‌ندامه‌وه له ماوه‌ی 19 ساڵدا ته‌نیا به قوڵهنگێکهوه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شاخێکی ناوچه‌که ده‌ڕوات و ئاسه‌وارێکی هه‌میشه زیندوو ده‌خوڵقێنێت.
حوسێنی کۆکه‌ن که له ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا قاچێکی له ده‌ست ده‌دات، له سه‌ره‌تاکانی شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران به هۆی بۆردومانه‌وه خانووه‌که‌ی ده‌ڕووخێت و به ناچاری گوندی دڕۆڵه به جێ دێڵێت، پاشان له ناوچه‌ی قشڵاق نیشته‌جێ ده‌بێت و له‌وێدا درێژه به ژیانی ده‌دات. پاش ماوه‌یه‌ک به هۆی ڕووخانی گهوڕهکهیانهوه، سه‌رجه‌م مه‌ڕ و ماڵاته‌کانی له ناو ده‌چن و پاش ئه‌و ڕووداوه‌ش هاوسه‌ره‌که‌ی و سێ کوڕه‌که‌ی به هۆکاری جۆربه‌جۆر کۆچی دوایی ده‌که‌ن و حوسێنی به‌ش مه‌ینه‌ت هاوڕێ له گه‌ڵ سێ کچه‌که‌ی درێژه به ژیانێک ده‌دات که دێڕ به دێڕی به مه‌ینه‌ت و ئه‌سته‌می نووسراوه.
له‌و کاته‌یدا که سێ کچه‌که‌ی ژیانی هاوسه‌رگیری پێک دێنن، خاڵۆ حوسێن هه‌ست به ته‌نیاییه‌کی ئێجگار زۆر ده‌کات، به‌ڵام ئه‌مه دوا بڕگه‌ی فلێمی نه‌هامه‌تییه‌کانی ئه‌و نه‌بووه و پاش ماوه‌یه‌کی دواتر هاوسه‌ره‌کانی هه‌ر سێ کچه‌که‌شی کۆچی دوایی ده‌که‌ن.
حوسێن که به ته‌نیایی و له‌وپه‌ڕی کێشه و گرفتی ژیاندا ماوه‌ته‌وه، به‌ره‌و ناوچه‌ی شاخاوی مه‌یگۆڕێ کۆچ ده‌کات و به جه‌سته‌ی که‌م ئه‌ندامیه‌وه به‌ره‌و به‌ره‌ی شه‌ڕی چاره‌نووس و کێوه‌کان ده‌ڕوات.
قاره‌مانه وره به‌رزه‌که‌ی کوردستان له‌و بارودۆخه‌دا و به بێ هیچ پشتیوانییه‌ک له دڵی کێو و شاخه‌کاندا خانوویه‌کی بونیات ناوه که ئیدی هیچ بۆمب و بۆردومانێک توانای ڕووخاندنی نییه.
ناوبراو 19 ساڵ له ته‌مه‌نی خۆی له پێناو دهسکردهکهیدا تێپه‌ڕ ده‌کات و له دڵی ئه‌و کێوانه‌دا خانوویه‌ک بونیات ده‌نێت که له چه‌ندین ژوور، حه‌مام و داڵانێک پێکهاتووه. له‌م 19 ساڵه‌دا حوسێنی کوردستان هیچ کات هه‌ست به نائۆمێدی ناکات و ئیش و کاره‌که‌ی به جێ ناهێڵێت، ئه‌وه‌ی که جێی بایه‌خه، ئه‌وه‌یه که له‌م هه‌موو ساڵه‌دا قوڵه‌نگ و پێمه‌ڕه‌یه‌ک که‌ره‌سته‌ی خوڵقاندنی ئه‌م ئاسه‌واره گرنگه بووه، قوڵهنگێک که له لای خاڵۆ حوسێن زۆر خۆشه‌ویسته و پێی وایه که له جنسی ئه‌ڵماس بووه و ئه‌مه‌ش پیشانده‌ری ئازایه‌تی و لێهاتوویی مرۆڤێکه که چۆکی بۆ نه‌هامه‌تییه‌کانی ژیان دانه‌دا و سه‌لماندی که که‌مئه‌ندامی ڕێگر نییه له وه‌گه‌ڕخستنی تواناکان.
له ڕاستیدا خانووه‌که‌ی حوسێن به‌رد نییه و له جنسی شانازییه و سه‌رکه‌وتن، ئه‌و به خۆڕاگرییه‌کی بێ وێنه بینایه‌کی خوڵقاندووه که به مافی خۆیشی نازانێت و هه‌رده‌م به بزه و پێکه‌نینه‌وه پێشوازی له‌و میوانانه‌ی ده‌کات که بۆ دیتنی ئاسه‌واره زیندووه‌که‌ی سه‌ردانی ده‌که‌ن.
ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر له داهاتوودا، چیرۆکی خاڵۆ حوسێن و ده‌سکرده ڕه‌نگینه‌که‌ی له سه‌ر شاخه‌که‌ی مه‌یگۆڕێ بۆ جیله‌کانی داهاتوو بوترێت، به ئه‌سته‌م بڕوای پێ بکرێت که به‌ساڵاچوویه‌ک به جه‌سته‌یه‌کی که‌م ئه‌ندامه‌وه وه‌های کردبێت که شایه‌تحاڵی شانازی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێت.
له گه‌وره‌یی که‌سایه‌تی ئه‌م قاره‌مانه‌ی کوردستان ده‌گێڕنه‌وه که بڕی 6 ملیۆن تمه‌ن پاره‌ی پاشه‌که‌وت کراوی خۆی وه‌ک یارمه‌تییه‌ک پێشکه‌ش به بونیات نانی قوتابخانه‌یه‌ک له شاری باینگان کردووه، ئه‌و پاره‌یه له لایه‌ن سه‌ردانیکه‌رانی خانووه‌که‌ی له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا پێی به‌خشرابوو.
ئه‌و نه‌خشه‌ی که حوسێن خوڵقاندوویه‌تی، پێشتر فه‌رهاد له کێوی بێستوون نه‌خشاندوویه‌تی، به‌ڵام ئه‌مجاره شیرینێک نه‌بوو که به عه‌شقی ئه‌وه‌وه حوسێن قوڵهنگی یادی ئه‌و هه‌ڵبگرێت.
خاڵۆ حوسێن له نێو خانووه‌که‌یدا گۆڕی خۆیشی ئاماده کردووه تا پاش مردنی له‌و بێ کهسییهیدا به ته‌نیایی له سێبه‌ری ده‌سکرده ڕهنگینهکهیدا بۆ هه‌تاهه‌تایی ئارام بگرێت.