ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران له ئێستادا له هه‌ل و مه‌رجێکی سه‌قامگیری ئابوریدایه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، که‌یوان کاشفی له ڕێ و ڕه‌سمی تایبه‌ت به ڕێزلێنان له هه‌نارده‌کارانی سه‌رکه‌وتووی پارێزگای کرماشان که ڕۆژی سێ شه‌ممه 12ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1394 به‌ڕێوه‌چوو، وتی: هیوادارم پاش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، کرانه‌وه‌یه‌ک له ئابوری وڵات‌دا ڕوو بدات.
ناوبراو سه‌باره‌ت به بارودۆخی هه‌نارده‌کاری پارێزگای کرماشان وتی: هه‌نارده‌کاری پارێزگای کرماشان له ساڵی 2005 نزیکه‌ی 5 ملیۆن دۆلار بووه، به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه له ئێستادا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 3 ملیار دۆلار.
کاشفی به ئاماژه به‌وه‌ی که له ساڵی 2014 ئاستی هه‌نارده‌کاری پارێزگای کرماشان به هۆی چالاکییه‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعش له عێراق دابه‌زی، ڕایگه‌یاند: له ساڵانی ڕابردوو ئاستی باڵای هه‌نارده‌کاری به هۆی سیاسه‌تی پێدانی هانده‌ره‌کانه‌وه بووه.
سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان له درێژه‌دا داوای له به‌رپرسان کرد که پاڵپشتی یه‌که وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان بن تا که‌رتی هه‌نارده‌کاری وڵات گه‌شه بکات.
کاشفی ڕایگه‌یاند: په‌ره‌پێدانی ناوچه‌کانی تایبه‌تی ئابوری له کرماشان و بوونی ئه‌وان به ناوچه‌ی ئازادی ئابوری و جێبه‌جێ کردنی پرۆژه‌ی هێڵی ئاسنی کرماشان بۆ خاڵی سنوری خۆسره‌وی ده‌توانێت له گه‌شه‌پێدانی که‌رتی ئابووری پارێزگای کرماشان ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بێت.
ناوبراو له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا به ئاماژه به یاسای نوێ باجه‌کان، ڕایگه‌یاند: تا کۆتایی ئه‌مساڵ چه‌ندین خولی فێرکاری به مه‌به‌ستی ئاشنابوونی بازرگانان له گه‌ڵ ئه‌م یاسایه له کرماشان به‌ڕێوه ده‌چێت.
پارێزگای کرماشان ساڵانه بڕی 3 ملیار دۆلار کاڵا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌کات.
زیاتر له سه‌دا 52ی کۆی گشتی هه‌نارده‌کردنی ئێران بۆ عێراق له ڕێگای خاڵی سنوری په‌روێزخان بۆ هه‌رێمی کوردستان بووه.