به‌پێی هه‌واڵی جام کوردی، زۆرێک له لایه‌نگرانی مه‌ولانا له‌م ڕۆژانه‌ی ساڵدا ده‌چنه تورکیا تا بچنه ئه‌و شاره‌ی که گهورهشاعیری فارسیبێژ تاراوگه‌ی داواکراوی خۆی تیادا به‌سه‌ر بردووه و هه‌ر له‌وێش کۆچی دوایی کردووه. ئه‌م جاره‌یان گرووپێکی فیلمهه‌ڵگر به ده‌رهێنه‌رایه‌تی ئاره‌ش سه‌نجابی، هاوڕێیه‌تی شارام نازری مامۆستای کوردی ئاوازی ئێران له سه‌فه‌ری قوونیه ده‌که‌ن که به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌بێته فیلمێکی به‌ڵگه‌یی به‌نێوی “سماعی سووتان”ه. ئه‌م فیلمه ئه‌مساڵ وه‌به‌رهێنراوه و بۆ به‌شداری کردن له نۆیه‌مین خولی مێهره‌جانی نێوده‌وڵه‌تی سینه‌ما حه‌قیقه‌ت ڕۆشتۆته نووسینگه‌ی ئه‌م مێهره‌جانه.