به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان وتی: ناوچه‌ی ئه‌ورامانات ده‌فرایه‌تی هه‌ره باڵای له بواری گه‌شتیاریدا هه‌یه و پێویسته به جیهانیانی بناسێنین.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عه‌لی فه‌عله‌گه‌ری وتی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان له پلانی دایه که ناوچه‌ی ئه‌ورامانات وه‌ک جه‌مسه‌رێکی به‌هێزی گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان بناسێنێت.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: ڕێکخراوه ناحکومییه‌کانی ناوچه‌که سه‌باره‌ت به ڕاکێشانی گه‌شتیاران چالاکییان هه‌یه و تا ئێستاش له‌م بواره‌دا سه‌رکه‌وتوو بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان به ئاماژه به‌وه‌ی که ڕاکێشانی گه‌شتیار پێویستی به بانگه‌شه و ڕێکلام هه‌یه، وتی: بودجه‌ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو دابه‌زیوه و له‌م ڕووه‌شه‌وه له بواری سه‌رمایه‌گوزاری له به‌شی ڕیکلام و بانگه‌شه هێزێکی ئه‌وتۆمان نییه.
فه‌عله‌گه‌ری ڕایگه‌یاند: پارێزگا و ڕێکخراوی پلاندانان سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه به‌ڵێنی دابین کردنی بودجه‌یان داوه که له ئه‌گه‌ری مسۆگه‌ربوونی، ده‌توانین له به‌شی ڕێکلامی گه‌شتیاریدا سه‌رمایه‌گوزاری بکه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان له ماوه‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو که پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان و هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستی تۆمارکردنی ناوی ناوچه‌ی ئه‌ورامانات له ڕیزی ئاسه‌واره جیهانییه‌کان له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان.
ناوچه‌ی ئه‌ورامانات قه‌زاکانی ڕوانسه‌ر، پاوه، جوانڕۆ و سه‌لاسی باوه‌جانی له پارێزگای کرماشان، مه‌ریوان و سه‌رواوا له پارێزگای کوردستان و ناوچه‌ی هه‌ورامان له هه‌رێمی کوردستان له خۆ ده‌گرێت.