جام کوردی:
بازاڕی جیهانی سه‌فه‌ر WTM بۆ جاری سی و شه‌شه‌م له شاری له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو و زیاتر له 50 هه‌زار کارناس و پسپۆڕی بواری گه‌شتیاری له 190 وڵاتی جیهان له‌م ڕووداوه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا به‌شدارییان کرد، که‌رتی تایبه‌تی ئێرانیش یه‌کێک له به‌شداربووانی ئه‌م کێبه‌ڕکێ بووه به تایبه‌ت له‌و هه‌ل و مهرجهیدا که له‌مساڵ ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری وه‌ک ساڵانی ڕابردوو و له ژێر کاریگه‌ری په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانی نێوان دوو وڵات له‌و پێشانگایه‌دا به‌شداری نه‌کرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هه‌واڵی خۆش له به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌یه.
به پێی ده‌نگی گه‌شتیارانی به‌ریتانیایی و به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای پیشه‌سازی گه‌شتیاری، چین، مه‌کزیک و ئێران ئه‌و سێ وڵاته بوون که له بازاڕی جیهانی سه‌فه‌ری 2015 وه‌ک سێ ئامانجی یه‌که‌م و خوازراوی سه‌فه‌ری ساڵی 2016 هه‌ڵبژێردراون.
به پێی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی WTM به پشت به‌ستن به ده‌نگی 2050 به‌شداربووی ئه‌م پێشانگایه به تایبه‌ت کڕیاران و خاوه‌ن ژووره‌کان و هه‌روه‌ها به ده‌نگی 1038 گه‌شتیاری به‌ریتانیایی، له سه‌دا 16ی گه‌شتیاران بۆ سه‌ردانیکردنی ئێران له ساڵی 2016 ڕه‌زامه‌ندییان ده‌بڕیوه و له هه‌ر 10 خاوه‌نی کسم و کار له بازاڕی جیهانی سێ که‌س ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر ئاڵ و گۆڕی بازرگانی و ئابوری ده‌ربڕیوه. به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بازاڕی جیهانی سه‌فه‌ر، میدیا به ناوبانگه‌کانی وه‌ک هه‌واڵده‌ری ڕۆیته‌رز و که‌ناڵی BBC بابه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی پێگه‌ی ئێرانیان وه‌ک ئامانجێکی گه‌شتیاری له ساڵی 2016 باس کردووه.
سایمۆن پرێس، به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای بازاڕی جیهانی سه‌فه‌ر WTM به ئاماژه به هۆگری گه‌شتیاران بۆ دیتنی ئێران وتی: زۆربه‌ی کۆمپانیا جیهانییه‌کان له ده‌ره‌نجامی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی نێوان تاران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 بیر له په‌یوه‌ندی بازرگانی له گه‌ڵ ئێران ده‌که‌نه‌وه، کۆمپانیا گه‌شتیارییه‌کانیش وه‌ها خوێندنه‌وه‌یه‌کیان بۆ ئه‌م وڵاته هه‌یه.
پاش ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و هه‌نگاونان به‌ره‌و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان دژ به ئێران، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هۆشداری به دانیشتووانه‌که‌ی سه‌باره‌ت به سه‌ردانیکردنی وڵاتی ئێرانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی مه‌ترسی بۆ دانیشتووانی به‌ریتانیا به هۆی گۆڕانکاری له په‌یوه‌ندییه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک کۆمار ڕۆحانی دابه‌زیوه.
پێشانگای گه‌شتیاری له‌نده‌ن که زیاتر به شوێنی چاوپێکه‌وتنی جیهانی بۆ بازرگانی سه‌فه‌ر ناسراوه و به یه‌کێک له گرنگترین ڕووداوه‌کانی بواری گه‌شتیاری هه‌ژمار ده‌کرێت له به‌رواری 2ی نۆڤمبێری ئه‌مساڵ به‌رامبه‌ر به 11ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ده‌ستی به کاره‌کانی کرد. ئه‌م پێشانگایه که به هاوبه‌شی وڵاتی مه‌کزیک به‌ڕێوه‌چوو، به هۆی به‌شداری به‌رچاوی وه‌ک یه‌کێک له سێ ئامانجه گه‌شتیارییه‌که‌ی ساڵی 2016 هه‌ڵبژێردرا. ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌رواری 5ی نۆڤمبێر به‌رامبه‌ر به 14ی خه‌زه‌ڵوه‌ر کۆتایی به خولی سی و شه‌شه‌می پێشانگای جیهانی سه‌فه‌ر هێنرا.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی به‌هار نیوز
وه‌رگێڕان: جام کوردی