جام کوردی:
پاشای عه‌ره‌بستان هوتێلێکی ڕازاوه‌ی له ئه‌نتالیای تورکیا به بڕی 18 ملیۆن دۆلار به کرێ گرتووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له پێگه‌ی هه‌واڵی ئه‌لعاله‌م، پاشای عه‌ره‌بستان به مه‌به‌ستی به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی 20، ئه‌و هوتێله‌ی به ته‌واوی به کرێ گرتووه.
ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمزی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و هوتێله که به هوتێل مه‌ردان ناسراوه به بڕی 18 ملیۆن دۆلار به کرێ گیراوه. ئه‌و هوتێله که زیاتر هاوشێوه‌ی کۆشکێکه، به گرانترین و ڕازاوه‌ترین هوتێل له ناوچه‌ی ئه‌ورووپا و مه‌دیته‌رانه هه‌ژمار ده‌کرێت و 560 ژووری هه‌یه. به‌رپرسانی ئه‌و هوتێله به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان بۆ پێشوازی له پاشای عه‌ره‌بستان پێش بینی کردووه. به پێی هه‌ندێک ڕاپۆرت، هه‌زار که‌س له‌و سه‌ردانه‌دا هاوڕێی مه‌لیک سه‌لمان ده‌بن. ناوبراو له سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی بۆ ئه‌مریکا ته‌نیا بۆ مانه‌وه‌ی 3 شه‌و سه‌رجه‌م ژووره‌کانی هوتێل فۆڕسێزنی به کرێ گرت که 222 ژوور بوون.
سه‌لمان پێشتریش به هه‌زار که‌سه‌وه به مه‌به‌ستی ڕابواردن سه‌ردانی فه‌رانسه‌ی کردبوو، به‌ڵام پاش ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته به ناچاری فه‌رانسه‌ی به جێ هێشت.
نیۆیۆرک تایمز هه‌واڵی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه که سه‌لمان به‌ده‌ر له به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کانی گرووپی 20، سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رمایه‌گوزاری له تورکیا له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌نکه‌ره دانوستان ده‌کات.
به‌رپرسانی تورکیا به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه که ڕێ و شوێنی ئه‌منی پێویست له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌دا بگرنه به‌ر. بڕیاره ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا، باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا، سه‌رۆک کۆماری چین و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی ئه‌ورووپی له‌و کۆبوونه‌وه‌دا به‌شداری بکه‌ن.