جام کوردی:
هاوکات له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌ی ڕێزلێنان له شاعیری کرماشانی، له په‌یکه‌ری ئه‌حمه‌د عه‌زیزی و چه‌ندین به‌رهه‌می ناوبراو ڕوونوێنی کرا.
هه‌روه‌ها له‌م ڕێ و ڕه‌سمه‌دا له کۆمه‌ڵه بابه‌ته هه‌ڵبژێردراوه‌کانی ئه‌حمه‌د عه‌زیزی که 57 بابه‌تی له خۆ گرتووه و کتێبه‌کانی ” قاف غزل ” و ” قوس غزل ” و سه‌رجه‌م یادداشته‌کانی ناوبراو که له میانه‌ی ساڵه‌کانی 1359 تا 1360ی کۆچی هه‌تاوی له ڕۆژنامه‌ی ” جمهوری اسلامی ” له چاپ دراوه ڕوونوێنی کرا.
ئه‌م به‌رهه‌مانه به ئاماده‌بوونی ساڵحی جێگری کلتوری و ئه‌حمه‌دی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاروباری پارێزگاکانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئێران، به‌هه‌شتی به‌رپرسی توێژینه‌وه کلتورییه‌کانی ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، ڕازانی پارێزگاری کرماشان، میسری نوێنه‌ری کرماشان له ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران و محه‌ممه‌دی وتارخوێنی هه‌ینی سوننه‌ی کرماشان ڕوونوێنی کرا.
عه‌لی ڕه‌زا قزوه، فازیڵ نه‌زه‌ری، جه‌واد موحه‌قق، سه‌عید بیابانکی، محه‌ممه‌د حوسێن جه‌عفه‌ریان، عه‌لی داوودی، ڕه‌زا ئیسماعیلی و بێژه‌ن ئه‌رژه‌نگ پوور له‌و میوان و هونه‌رمه‌ندانه بوون که له کۆنگره‌ی ڕێزلێنان و ڕوونوێنی له به‌رهه‌مه چاپه‌مه‌نییه‌کانی ئه‌حمه‌د عه‌زیزی ئاماده و به‌شداربوون.
له په‌راوێزی ئه‌م کۆنگره‌دا زه‌ینه‌ب و سۆسه‌ن عه‌زیزی دوو خۆشکی ئه‌حمه‌د عه‌زیزی و ئه‌بولفه‌زل عه‌زیزی کوڕی ناوبراو خه‌ڵات کران.
هه‌روه‌ها له کادیر و ئه‌ندامانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام ڕه‌زای کرماشان که ماوه‌ی حه‌وت ساڵه ئه‌رکی چاودێری ته‌ندرووستی ئه‌حمه‌د عه‌زیزییان له ئه‌ستۆیه ڕێزی تایبه‌ت گیرا.