به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری پارێزگای ئیلام له ڕاگه‌ێندراوێکدا که وێنه‌یه‌کی بۆ نووسینگه‌ی جام کوردی نێردراوه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه که ئه‌و مێهره‌جانه بۆ یه‌که‌م جار له نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق به به‌شداری پارێزگای سنورییه‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت.
پارێزگاکانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و ئیلام له کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌ولێر، سلێمانی، میسان، دیاله و واست له عێراق له‌و مێهره‌جانه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن.
له‌و ڕاگه‌ێندراوه‌دا داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کانی ڕۆشنبیری پارێزگا سنورییه‌کانی ئێران کراوه که له پێناو به‌ڕێوه‌بردنی چالاکانه‌ی ئه‌و مێهره‌جانه‌دا به پێی ته‌وه‌ره هاوبه‌شه‌کان، هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت که چالاکوانانی بواری میدیایی به‌شداری کاریگه‌ریان هه‌بێت.
له ڕاگه‌ێندراوه‌که‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری پارێزگای ئیلام هاتووه که ئامانج له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م مێهره‌جانه دابینکردنی پێوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و میدیایی له نێوان پارێزگا سنوورییه‌کانی دوو وڵات و گه‌شه و سه‌قامگیری به‌رده‌وامی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناوچه‌که‌دایه. هه‌روه‌ها هاتووه که مێهره‌جانه‌که هه‌وڵێک ده‌بێت له پێناو پته‌وکردنی دیپلۆماسی فه‌رهه‌نگی کۆماری ئیسلامی ئێران له پرۆسه‌ی هاوکاری و پێوه‌ندی سازێنه‌ر له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌که مێهره‌جانه‌که تایبه‌ت ده‌بێت به بابه‌ت و نووسین، هه‌واڵ و ڕاپۆرت، وتووێژ و چاوپێکه‌وتن، مانشێت، ڕه‌خنه وێنه، کاریکاتهر و …
یه‌که‌م مێهره‌جانی چاپه‌مه‌نی، هه‌واڵده‌ری و پێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئهنترنێتی پارێزگای سنورییه‌کانی ئێران و عێراق بڕیاره له 25ی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1394ی کۆچی هه‌تاوی له شاری ئیلام به‌ڕێوه بچێت.
له‌په‌راوێزی ئه‌و مێهره‌جانه‌دا دانیشتنی هاوبه‌شی چالاکوانانی میدیایی پارێزگا سنوورییه‌کانی دوو وڵات، پێشانگای هاوبه‌شی چاپه‌مه‌نییه‌کانی ئێران و عێراق و ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له هه‌ڵبژێردراوانی مێهره‌جانه‌که به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی باڵای حکومی به‌ڕێوه ده‌چێت.