په‌روێز ئیده‌پوور قایمقامی قه‌زای پاوه، خاڵۆ حوسێنی کۆکه‌ن ناسراو به فه‌رهادی دووه‌می له نه‌خۆشخانه‌ی تاڵه‌قانی کرماشان به سه‌ر کرده‌وه و له ڕه‌وشی ته‌ندرووستی ناوبراو کۆڵیه‌وه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، دوکتۆر حوسێن که‌ریم سه‌رۆکی زانکۆی زانسته پزیشکییه‌کانی کرماشان له‌و سه‌ردانه‌دا قایمقامی پاوه‌ی هاوڕێیه‌تی ده‌کرد.
قایمقامی قه‌زای پاوه وێڕای پرسیار سه‌باره‌ت به دوا ڕه‌وشی ته‌ندرووستی حوسێن کۆکه‌ن هومه‌رمه‌ند و خوڵقێنه‌ری ئاسه‌واری مێژوویی مه‌یگۆڕێ، جه‌ختی له سه‌ر خێرایی چاره‌سه‌ربوونی ناوبراو کرده‌وه.
ئه‌شکه‌وته ده‌ستکرده‌که‌ی خاڵۆ حوسێن که چه‌ندین ژوور و هه‌یوانێک له خۆ ده‌گرێت له ئێستادا بووه‌ته ڕاکێشه‌رێکی گه‌شتیاری له پارێزگای کرماشان.
حوسێن کۆکه‌ن له ههنگاوێکی مرۆڤدۆستانه و خێرخوازی، پاره‌ی سه‌ردانیکردنی گه‌شتیارانی بۆ ئه‌شکه‌وته‌که‌ی له ساڵانی ڕابردوو به‌خشیوه‌ته فه‌رمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی ناحیه‌ی باینگان سه‌ر به قه‌زای پاوه.