جیاواز له ساڵانی ڕابردوو, وشه‌ی ئه‌م ساڵی فه‌رهه‌نگی ئۆكسفۆرد “هه‌ستێك”ده‌بێت.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له “واڵ ستریت ژوورناڵ” به شێویه‌كی فه‌رمی ئه‌و “ده‌م و چاوه پێكهنیناویهی فرمێسك به چاویدا دێته خواری” وه‌ك وشه‌ی ساڵ دیاریكرا، به هۆی ئه‌وه‌ی باشترین ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه.
به گوێره‌ی فه‌رهه‌نگی ئۆكسفۆرد ئه‌و “emoji ” ه وێنه‌یه‌كه یان ئایكۆنێكه بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستێك یان بیرۆكه‌یه‌ك به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته فه‌رهه‌نگی ئۆكسفۆرد له‌گه‌ل چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بواری ئه‌لیكترۆنی و مۆبایل هه‌ماهه‌نگیان كردووه بۆ دیاری كردنی به‌ربلاوترین به‌كارهێنانی” emoji” له كۆتاییدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه به‌كارهێنانی ئه‌و ” ده‌م و چاوه پێكهنیناویهی فرمێسك به چاوی دێته خوارێ” به‌ربلاوترین بووه.
ئه‌و”هه‌سته” له‌سالی 1997ه‌وه به‌كاردێت به‌لام له سالی 2015 سێ ئه‌وه‌نده به‌كارهاتووه.
هه‌سته ئه‌لیكترۆنیه‌كان له سالی 1999 ڕێڕه‌وه‌ی گشتی خۆی گرت دوای ئه‌وه‌ی دیزاینه‌ری ژاپۆنی Shigetaka Kurita هه‌ستا به دروست كردن و بلاو كردنه‌وه‌ی 180 هه‌ست.