به‌رهه‌م هێنانی فیلمی به‌ڵگه‌یی گرووپی مۆسیقای “کامکاره‌کان” به ده‌رهێنه‌رایه‌تی “محه‌مه‌دڕه‌زا عه‌ینی” ده‌ستی پێ‌کرد.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به فیلمه له ماوه‌ی 90 خوله‌کدا ژیان و مۆسیقای کامکاره‌کان ده‌خاته به‌ر چاوی بینه‌ران، گرووپی مۆسیقای کامکاره‌کان یه‌ک له گرووپه به‌ناوبانگ و سه‌رکه‌وتووه‌کانی مۆسیقای ئێرانه و جیهانه و چلۆنایه‌تی پێکهێنانی ئه‌م گرووپه بنه‌ماڵه‌ییه و به‌رده‌وامبوونی کاری ئه‌م گرووپه بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ بێ وێنه‌یه.
هووشه‌نگ کامکار سه‌رپه‌رشتی گرووپی کامکاره‌کان سه‌باره‌ت به به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م فیلمه وتی: جار و بار باس له به‌رهه‌م هێنانی فیلم سه‌باره‌ت به ئێمه بوو. پێشتریش چه‌ند ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگ پێشنیاریان پێمان دابوو. ته‌نانه‌ت له که‌ناڵی “بی بی سی”شه‌وه هاتبوونه ئێران تا سه‌باره‌ت به ئێمه فیلم به‌رهه‌م بێنن، به‌ڵام به پێی کێشه و گرفتی جۆراوجۆر و هه‌ستیاربوونی من و ئه‌ندامانی دیکه‌ی گرووپ هه‌لی سازکردنی ئه‌و فیلمه نه‌ڕه‌خسا تا ئه‌وه‌یکه ئه‌مساڵ پاش ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌دڕه‌زا عه‌ینی و ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر مه‌رجه‌کانی دروستکردنی ئه‌م فیله‌م و هه‌روه‌ها بڕوا به توانای هونه‌ری به‌ڕێز عه‌ینی گه‌یشتینه هاوده‌نگی و پێمان وایه که ئێستا کاتێکی گونجاوه بۆ ده‌رهێنانی ئه‌م فیلمه تا لایه‌نگرانی مۆسیقای کامکاره‌کان سه‌باره‌ت به ئه‌زموونی ژیانی ده‌گمه‌ن و جیاوازی کامکاره‌کان زیاتر بزانن و بکه‌وێته به‌رچاویان.
محه‌مه‌دڕه‌زا عه‌ینی ده‌رهێنه‌ری فیلمی به‌ڵگه‌یی کامکاره‌کانیش سه‌باره‌ت به ده‌رهێنانی ئه‌م فیلمه ده‌ڵێت: ئێمه هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ تا فیلمێکی گونجاو و به‌هێز و شیاوی گروپی کامکاره‌کان به‌رهه‌م بێنین.
شیاوی باسه که فیلمی پێشووی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره سه‌باره‌ت به چه‌ند ژه‌نیاری مۆسیقای ڕاکی ئێرانییه و له چه‌ند وڵات فیلمه‌که‌ی هه‌ڵگیراوه و ئێستاش دوایین قۆناغه‌کانی تێپه‌ڕ ده‌کات.