جام کوردی:
سه‌راوی ڕوانسه‌ر به یه‌کێک له گرنگترین ڕاکێشیگه‌لی گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان داده‌نرێت که سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ شاخه‌کانی شاهۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. له ساڵانی ڕابردوو وشکه‌ساڵی و که‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی ئاو کاریگه‌ری نه‌رێنیی له سه‌ر ئه‌م سه‌راوه دانابوو. کاریگه‌رییه‌که به‌و ئاسته گه‌یشتبوو که ئه‌مساڵ به ته‌واوی سه‌راوی ڕوانسه‌ر وشک بوو و چیدی ئه‌و دیمه‌نه جوانانه‌ی به ڕووی گه‌شتیاران و دانیشتووانی شاره‌که‌دا پێنه‌ده‌که‌نین. به‌ڵام پاش ئه‌و شه‌پۆله به‌هێزه بارانه‌ی که پارێزگای کرماشان و ناوچه‌که‌ی گرته‌وه، دیسانه‌وه وه‌ک ساڵانی پێشوو ده‌نگی ئاوه‌که‌ی سه‌راوی ڕوانسه‌ر مۆسیقای ئۆمێد و هیوای پێشکه‌ش به خه‌ڵک کرد و له ئێستادا سه‌ر له نوێ باوه‌شی بۆ هاتنی گه‌شتیاران کردووه‌ته‌وه. ئه‌و دیمه‌نانه‌ی که ده‌یبینن، ئێستای ئه‌م سه‌راوه جوانه پیشان ده‌دات که تایبه‌تمه‌ندییه‌کی ئێجگار زۆری به ڕوانسه‌ر و ناوچه‌ی ئه‌ورامانات به‌خشیوه.