جام کوردی:
پێگه‌ی ئینته‌رنێتی ئه‌مه‌ریکه‌ن هراڵد تریبیۆن شرۆڤه‌ی نامه‌که‌ی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی بۆ گه‌نجانی وڵاتانی ڕۆژئاوا کردووه.
پێگه‌ی ئه‌مه‌ریکه‌ن هراڵد تیربیۆن یه‌ک له‌و ماڵپه‌ڕانه‌یه که شرۆڤه‌ی دووه‌م نامه‌ی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی بۆ گه‌نجانی ڕۆژئاوایی کردووه. ئه‌م ماڵپه‌ڕه له شرۆڤه‌که‌یدا ناوه‌ڕۆکی نامه‌که‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه که چه‌ندین بابه‌تی گرنگی وه‌ک ڕه‌خنه له سیاسه‌تی ناڕوونی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان سه‌باره‌ت به تیرۆریزم، هاوخه‌می سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی پاریس و هه‌روه‌ها ڕه‌خنه له کرده‌وه‌کانی ڕژێمی زایۆنیستی به‌رامبه‌ر به گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له خۆ ده‌گرێت.
پێشتریش هه‌واڵده‌ری ئازه‌ربایجان باسی دووه‌م نامه‌ی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی کردووه که ئاراسته‌ی گه‌نجانی وڵاتانی ڕۆژئاوا کراوه. ئه‌م هه‌واڵده‌رییه له شرۆڤه‌ی ئه‌م بابه‌ته گرنگه‌دا وتی: ڕێبه‌ری ئێران ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌ته‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر گرتووه.
ماڵپه‌ڕی العهدی لۆبنانیش به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌شێک له نامه‌که ئاماژه‌ی به‌وه داوه که ئه‌گه‌ر به‌ستێنی چاره‌سه‌ربوونی کێشه و گرفته‌کان دابین نه‌کرێت، خه‌ساره‌کان زیاتر به‌رۆکی کۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌گرێته‌وه.