جام کوردی:
هاوکات له گه‌ڵ ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ نه‌وتییه‌کانی سه‌ر ئێران، کۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی ئه‌م وڵاته ئاماده‌ی زیاتر کردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی چین له ساڵی 2016 ده‌بێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری مێهر، سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاندووه: ئێران به‌ره‌و زیاتربوونی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خۆی بۆ دوو کۆمپانیای گه‌وره‌ی چین هه‌نگاو ده‌نێت و بڕیاره به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ نه‌وتییه‌کان، هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی ئه‌م وڵاته له ساڵی 2016 به‌رزتر ببێته‌وه.
بڕیاره دوو کۆمپانیای چینی سینۆپک که به گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی ئاسیا داده‌نرێت و کۆمپانیای ژوهای ژنرۆنگ هاورده‌کردنی نه‌وتی خۆیان له ئێران له سه‌ره‌تای ساڵی 2016 بۆ 505 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێکدا به‌رزتر بکه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له کاتیکدایه که له‌مساڵ نیوه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی ئێران بۆ ئه‌م دوو کۆمپانیا نه‌وتییه بووه.
هه‌روه‌ها هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی ئێران له 10 مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵ بۆ چین 536 هه‌زار و 500 به‌رمیل له ڕۆژێکدا بووه که به‌راورد به هه‌مان ماوه له ساڵی ڕابردوو له سه‌دا 9/1 دابه‌زیوه.
به‌رزتربوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی ئێران به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر داهاتی نه‌وتی دوو ڕکابه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م وڵاته، واته ڕووسیا و عه‌ره‌بستان داده‌نرێت. لێدوانی به‌رپرسانی وڵاتانی ڕۆژئاوا ئاماژه به که‌مبوونه‌وه‌ی به‌ربه‌سته بازرگانییه‌کانی دژ به ئێران له سه‌ره‌تای ساڵی 2016 ده‌ده‌ن.