جام کوردی:
ئه‌گه‌رچی سه‌د و شه‌ست و هه‌شته‌مین کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی نه‌وتی وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێکخراوی ئۆپیک، ده‌سکه‌وتێکی ڕوونی به‌دواوه نه‌بوو و وڵاتانی ئه‌ندام له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون که بڕیارێکی گرنگ سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی بازاڕی جیهانی نه‌وت بده‌ن، به‌ڵام ده‌رفه‌تێک دابین کرا تا کۆماری ئیسلامی ئێران گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هێزی خۆی بۆ بازاڕی جیهانی نه‌وت به ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه و بازاڕه جیهانییه‌کان ڕابگه‌ێنێت.
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئۆپیک، ده‌سکه‌وتێکی ئه‌وتۆی بۆ بازاڕی وزه نه‌بووه و ڕاگه‌ێندراوی کۆتاییش پیشانی دا که ئه‌م ڕێکخراوه ئیراده‌یه‌کی به‌هێزی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی بازاڕ و نرخی نه‌وتی خاو نییه. سه‌قامگیربوونی ئاستی 30 ملیۆن به‌رمیلی وه‌به‌رهێنانی ئۆپیک و درێژکردنه‌وه‌ی واده‌ی سکرتێری گشتی سالم البدری لیبیایی، له هه‌واڵه هه‌میشه‌ییه‌کانه که به‌رده‌وام له کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه بڵاو کراوه‌ته‌وه. ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێتی ئه‌ندونیزیا و پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ بازاڕی جیهانی نه‌وت له به‌ر چاو نه‌گرین، کۆبوونه‌وه‌ی 168 چه‌ندان جیاوازیی له گه‌ڵ دوو کۆبوونه‌وه‌ی ڕابردوو نییه.
درێژکردنه‌وه‌ی واده‌ی سکرتێری سالم البدری:
له گرنگترین پرسه‌کانی جیدی ئه‌ندامانی ڕێکخراوی ئۆپیک، هه‌ڵبژاردنی سکرتێرێکی نوێ بۆ ئه‌م ڕێکخراوه بووه که به هۆی کێبه‌ڕکێ سیاسییه‌کان تا ئێستا به ئاکام نه‌گه‌یشتووه. له کۆبوونه‌وه‌ی 168 جارێکی دیکه ئه‌م پرسه خرایه ڕوو که به هۆی نه‌بوونی کاندیدێکی به‌هێز و لێک تێنه‌گه‌یشتنی ئه‌ندامان، بڕیار درا ماوه‌ی سکرتێری سالم البدری بۆ ماوه‌ی حه‌وت مانگی دیکه درێژ بکرێته‌وه. سکرتێری گشتی ئۆپیک به هاوکاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی شاندی کارگێڕی وڵاتانی ئه‌ندام، ئیش و کاری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ڕێکخراوه‌ی له ئه‌ستۆیه. ئه‌م پۆسته به ڕێکه‌وتنی وه‌زیرانی نه‌وتی ئه‌م دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه ده‌ستنیشان ده‌کرێت و به‌رپرسه‌که‌ش پێویسته دانیشتووی یه‌ک له وڵاتانی ئه‌ندام بێت.
ماوه‌ی دوو ساڵه که عه‌ره‌بستان، نایجڕیا، عێراق و ئێران کاندیدیان بۆ پۆستی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ئۆپیک دیاری کردووه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردنی سکرتێر پێویستی به ده‌نگی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان هه‌یه تا ئێستا ئۆپیک له هه‌ڵبژاردنی سکرتێرێک سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه و سالم البدی به چه‌ندین جار ماوه‌که‌ی بۆ درێژ کراوه‌ته‌وه.
سه‌قامگیربوونی وه‌به‌رهێنانی ڕۆژانه 30 ملیۆن به‌رمیل:
کۆبوونه‌وه‌ی 168ی ڕێکخراوی ئۆپیک وه‌ک کۆبوونه‌وه‌کانی پێشوو به بێ ده‌سکه‌وت کۆتایی هات و ئاستی وه‌به‌رهێنانی ڕۆژانه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م ڕێکخراوه به ڕێژه‌ی 30 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێکدا دیاری کرا.
له سه‌ره‌تای ده‌سپێکی کۆبوونه‌وه‌که، هه‌واڵده‌رییه‌کان هه‌واڵی ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند که ڕۆژانه یه‌ک ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل وه‌به‌رهێنانی ئه‌ندامان به‌رز ده‌بێته‌وه و ئاستی گشتی وه‌به‌رهێنانی ئۆپیک ده‌گاته 31 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه، به‌ڵام له ئاکامدا له سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ش ڕێکه‌وتن نه‌کرا. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌ندامانی ئۆپیک له ئێستاشدا هه‌مان یه‌ک ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه به‌رهه‌مهێنانی زیاده‌یان هه‌یه که په‌سه‌ندکردنی له لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ڕێژه‌که ڕواڵه‌تی یاسایی به خۆوه بگرێت.
هه‌روه‌ها هه‌ندێک ئه‌ندامی وه‌ک ڤه‌نزولیا و ئه‌لجه‌زایر داوای دابه‌زاندنی ئاستی وه‌به‌رهێنانیان ئاراسته کردبوو که به کۆنتڕۆڵ کردنی ڕێژه‌ی خستنه‌ڕوو، نرخه‌کان به‌رزتر ببێته‌وه، به‌ڵام به‌ره‌ی عه‌ره‌بستان له‌م ڕێکخراوه‌دا دژایه‌تی ئه‌مه‌شیان کرد.
ئه‌ندامێتی ئه‌ندونیزیا:
ڕه‌نگه بتوانین ته‌نیا ده‌سکه‌وتی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئۆپیک به ئه‌ندامبوونی ئه‌ندونیزیا ناو ببه‌ین که ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ی کرده 13 ئه‌ندام. تا پێش له کۆبوونه‌وه‌ی 168، وڵاتانی ئه‌لجه‌زایر، ئێران، عێراق، کوێت، لیبیا، نایجڕیا، قه‌ته‌ر، عه‌ره‌بستان، ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی، ئیکوادۆر، ئانگۆلا و ڤه‌نزولیا به ئه‌ندامی ئۆپیک هه‌ژمار ده‌کران که به ئه‌ندامێتی فه‌رمی ئه‌ندونیزیا، ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کان به‌رز بووه‌ته‌وه. ئه‌ندونیزیا که پاش دوو ساڵ له دامه‌زراندنی ئۆپیک له ساڵی 1960 بوو به ئه‌ندامی ئه‌م ڕێکخراوه، له کۆتا ڕۆژانی مانگی مه‌ی ساڵی 2008 و پاش 50 ساڵ وه‌ک گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنه‌ری نه‌وت له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، گه‌ڵاڵه‌ی هاتنه ده‌ر له ئۆپیکی خسته‌ڕوو.
ئه‌ندونیزیا دابین کردنی شوێنێکی بۆ ئه‌م ڕێکخراوه‌ی له ساڵانی داهاتوو، داوا کردووه که له لایه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌ندامانه‌وه ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر ده‌ربڕا.
به‌رپرسانی حکومه‌تی ئه‌ندونیزیا له‌و سه‌رده‌مه‌دا هۆکاری هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی وڵاته‌که‌یان له‌م ڕێکخراوه‌دا بۆ داڕزانی بیره نه‌وتییه‌کان و لاوازی له وه‌به‌رهێنانی نه‌وت گه‌ڕانده‌وه به‌و ڕێژه‌یه‌ی که بۆ ئه‌ندامبوون له ئۆپیک پێویست بکات.
ئه‌ندونیزیا به ڕۆژانه 825 هه‌زار به‌رمیل له ساڵی 2015، چواره‌م وه‌به‌رهێنه‌ری بچووکی نێو 13 ئه‌ندامی ئۆپیک پاش لیبیا، ئیکوادۆر و قه‌ته‌ر هه‌ژمار ده‌کرێت.
ڕاگه‌یاندنی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هێزی ئێران بۆ بازاڕی جیهانی نه‌وت:
چۆنیه‌تی به‌شداری ئێران له کۆبوونه‌وه‌ی 168ی ئۆپیک به‌راورد به کۆبوونه‌وه‌کانی پێشوو جیاوازی زۆری هه‌بوو. به هۆی گه‌مارۆ نه‌وتییه‌کانی سه‌ر تاران و سنورداربوونی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کاری بۆ ئاستی یه‌ک ملیۆن به‌رمیل، وه‌زیری نه‌وتی ئێران له کۆبوونه‌وه‌کانی ڕابردوو چالاکییه‌کی ئه‌وتۆی پێوه نه‌ده‌بینرا. به‌ڵام سه‌رکه‌وتنی دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به وزه‌ی ناوه‌کی و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ و سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی سه‌ر ئێران، بارودۆخه‌که‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران‌دا تووشی گۆڕانکاری کردبوو.
به‌م پێیه‌ش، جموجوڵی دیپلۆماسی و زیاتربوونی دانوستانه‌کانی شاندی ئێرانی له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی 168ی ئۆپیک به‌راورد به پێشوو، به‌رچاوتر بووه. پێداگری تاران له سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هێز بۆ بازاڕ و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنان و هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خاو، کاردانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی به دواوه بوو، به‌و شێوازه‌ی که هه‌ندێک له‌وان له‌م بڕیاره‌ی ئێران پێشوازییان کرد و هه‌ندێکی دیکه‌ش به چاویلکه‌ی نیگه‌رانییه‌وه له‌م بڕیاره‌یان ده‌ڕوانی.
بێژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه وه‌زیری نه‌وتی ئێران له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئۆپیک ڕایگه‌یاند: به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بازاڕه جیهانییه‌کان پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان مافی یاسایی کۆماری ئیسلامی ئێرانه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان نییه که ئۆپیکیش گه‌مارۆ به سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت و ڕێگری له مسۆگه‌ربوونی ئامانجه‌کانی ئێمه‌دا بکات.
وه‌زیری نه‌وتی ئێران ڕوونیکرده‌وه: که‌س ناتوانێت له‌م مافه یاساییهمان بێ به‌شمان بکات، هه‌ر چه‌شنه سنوردانانێک له لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه به‌و مانایه ده‌بێت که ئه‌وان خوازیاری درێژکردنه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی دژ به ئێرانن و ئه‌مه‌ش دادپه‌روه‌رانه نییه و له لایه‌ن ئێمه‌شه‌وه قبووڵکراو نییه.
زه‌نگه‌نه ڕایگه‌یاند: ئێران له به‌رامبه‌ر دابه‌زینی نرخی جیهانی نه‌وت به‌رپرسایه‌تیی له ئه‌ستۆ نییه و پێویسته ئه‌وانه وه‌ڵامده‌ره‌وه بن که ئاستی وه‌به‌رهێنانی خۆیان به‌رزتر کردووه‌ته‌وه.
دانوستانه‌کانی زه‌نگه‌نه له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی ئۆپیک:
زه‌نگه‌نه هه‌روه‌ها له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی 168ی ڕێکخراوی ئۆپیک له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای کۆمپانیاکانی ئۆیل ڕووسیا، توتاڵ فه‌رانسه، OMV نه‌مسا و انی ئیتالیا کۆبووه‌وه.
وه‌زیری نه‌وتی ئێران له گه‌ڵ ڕاینر سیله سه‌رۆکی کۆمپانیای OMV نه‌مسا، ئانتۆنی لاڤ به‌ڕێوه‌به‌ری باڵا له کۆمپانیای انی ئیتالیا، وه‌حید عه‌لی ئهکبهرۆف کارگێڕی گشتی کۆمپانیای ئۆیل ڕووسیا و دوو به‌رپرسی باڵای کۆمپانیای توتاڵی فه‌رانسه له ڤییه‌نا کۆبووه.
ڕاینر سیله سه‌رۆکی کۆمپانیای OMV نه‌مسا پاش وتووێژی له گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی ئێران به ئاماژه به پێشکه‌وتنی به‌رچاو له دانوستانه نه‌وتییه‌کان له گه‌ڵ تاران، وتی: له ئێستادا چوارچێوه‌ی هاوکارییه‌کانی نێوانمان دیاری کراوه و هاوکات له گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، چالاکییه‌کانی ئه‌م کۆمپانیایه‌ی وڵاتی نه‌مسا له پیشه‌سازی نه‌وت و گازی ئێران ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه.
ئانتۆنی لاڤ به‌ڕێوه‌به‌ری باڵا له کۆمپانیای انی ئیتالیا وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی سه‌باره‌ت به پێشکه‌وتنی دانوستانه‌کانیان له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران، ڕایگه‌یاند که ده‌ست پێ کردنه‌وه‌ی چالاکییه‌کانی ئه‌م کۆمپانیایه له پیشه‌سازی نه‌وتی ئێران به‌نده به هه‌ڵگرتنی سزا و گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی سه‌ر ئێران.
ئاماده‌کردن: ئیدریس سلێمانی