جام کوردی:
له سه‌رووبه‌ندی قه‌یرانی ڕووسیا و تورکیا و له کاتێکدا که ئه‌نکه‌ره به هاوکاری نه‌وتی له گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستی داعش تاوانبار کراوه، سه‌ر له ئێواره‌ی هه‌ینی ڕاگه‌ێندرا که هێزه‌کانی تورکیا گه‌یشتوونه‌ته خاکی عێراق و له بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی نزیک له شاری موسڵ، دووه‌م شاری گه‌وره‌ی عێراق که له ژێر کۆنتڕۆڵی داعشدایه، جێگیر کراون. بۆ چه‌ند کاتژمێر، حکومه‌تی عێراق هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌رامبه‌ر به‌م بابه‌ته نه‌بوو، تا ئه‌وه‌ی که نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی ڕایگه‌یاند زانیاری وایان له به‌رده‌ستدایه که سه‌ربازانی تورکیا له ناو خاکی عێراق و له نزیک شاری موسڵ جێگیر کراون. به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان، ژماره‌ی ئه‌و هێزانه 130 که‌س بووه، به‌ڵام دواتر به 400 که‌س گه‌یشتووه. سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ڕاپۆرتی ئه‌وه‌یان بڵاو کرده‌وه که له سه‌ره‌تادا 130 سه‌ربازی تورک هاتوونه‌ته خاکی عێراق و دواتر کشاونه‌ته‌وه. له کاتێکدا که‌ناڵی cnn هه‌واڵێکی بڵاو کرده‌وه که ژماره‌ی هێزه‌کانی تورکیا گه‌یشتووه‌ته 400 که‌س و 1200 سه‌ربازی دیکه‌ش له‌و دیوی سنوره‌کانه‌وه ئاماده‌ی هاتنه‌وه ناو خاکی عێراقن. به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کی فه‌رمیدا داوای کرد تورکیا به په‌له هێزه‌کانی له عێراق بکشێنێته‌وه. هه‌ر له ڕۆژی شه‌ممه فواد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری عێراق به فه‌رمی داوای له ئه‌نکه‌ره کرد هێزه‌کانیان له‌م وڵاته بکشێننه‌وه و هۆشداری ئه‌وه‌شی داوه که هاتنی هێزی سه‌ربازی تورکیا بۆ عێراق، پێشێل کردنی سه‌روه‌ری خاکی وڵاته‌که‌یه و به‌غدا به مافی خۆیی ده‌زانێت کاردانه‌وه‌ی پێویستی به‌رامبه‌ر به‌م ڕووداوه هه‌بێت.
نیوه‌ڕۆی شه‌ممه پێگه‌ی هه‌واڵی ئیلاف له سه‌ر زاری نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی تورکیا به چه‌کی قورسه‌وه گه‌یشتوونه‌ته خاکی عێراق و له پارێزگای نه‌ینه‌وا جێگیر کراون. تورکیا ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م هێزانه به ئامانجی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه عێراقییه‌کان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م وڵاته. به‌ڵام به‌غدا ڕایگه‌یاندووه به پێی ئه‌وه‌ی که ئه‌نکه‌ره موڵه‌تی فه‌رمیی له حکومه‌تی عێراق وه‌رنه‌گرتووه، به پێشێل کردنی سه‌روه‌ری خاکی ئه‌م وڵاته داده‌نرێت و به پێچه‌وانه‌ی دراوسێیه‌تی نێوان دوو وڵاتی عێراق و تورکیایه.
ڕاپۆرتی میدیاکانی تورکیا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که ئه‌نکه‌ره فه‌وجێکی سه‌ربازیی به 20 تانکی پێشکه‌وتوو له ناوچه‌ی به‌عشیقه‌ی نزیک له موسڵ جێگیر کردووه. هێزه ئه‌منییه‌کانی تورک، ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌و وڵاته‌یان به 100 که‌س خه‌مڵاندووه و ڕایانگه‌یاندووه که به مه‌به‌ستی پشتیوانی له هێزه‌کانی عێراق له ناوچه‌ی موسڵ نێردراون. تورکیا ده‌ڵێت که ئه‌م هه‌نگاوه به هه‌ماهه‌نگی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش بووه. به‌رپرسانی ئه‌مریکی سه‌ره‌تا وتیان که زانیاری‌یان سه‌باره‌ت به هاتنی ئه‌م هێزه نه‌بووه، به‌ڵام چه‌ند کاتژمێر دواتر، وته‌که‌ی خۆیان چاک کرده‌وه و ڕایانگه‌یاند که ئاگایان له هاتنی هێزه‌کانی تورکیا بۆ عێراق هه‌بووه، به‌ڵام هاتنیان په‌یوه‌ندی به ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش نه‌بووه.
مه‌حمود سورجی وته‌بێژی هێزه خۆبه‌خشه‌کان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌ڵێت: سێ فه‌وج له هێزه‌کانی تورکیا گه‌یشتوونه‌ته بنکه‌ی سه‌ربازی زلیکانی سه‌ر به شاری موسڵ، له کاتێکدا چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی پێشکه‌وتوویان هه‌بووه. ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ژماره‌یه‌کی زۆر له هێزه‌کانی خۆبه‌خش له‌م ناوچه‌یه‌دا کۆکراونه‌ته‌وه و ئاماده‌ی چالاکییه سه‌ربازییه‌کانی تایبه‌ت به ئازادسازی شاری موسڵن و داواش له حکومه‌تی ناوه‌ند ده‌که‌م پشتیوانی له بنکه‌ی سه‌ربازی الزلکان بکات که 8 هه‌زار هێزی خۆبه‌خشی تێدا جێگیر کراوه.
ئازادی موسڵ:
هێزه‌کانی تورکیا له کاتێکدا گه‌یشتوونه‌ته خاکی عێراق که به‌رپرسان و فه‌رمانده‌کانی سه‌ربازی عێراق به فه‌رمی ڕایانگه‌یاند که کاتی چالاکی سه‌ربازی ئازادی موسڵ نزیک بووه‌ته‌وه و به‌م زووانه له ژێر فه‌رمانده‌یی سوپای ئه‌م وڵاته ده‌ست پێ ده‌کات. به وته‌ی به‌رپرسانی عێراقی، هه‌مووان له چاوه‌ڕوانی کاتژمێر سفری ئازادکردنی شاری موسڵن، به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه که له‌م دۆخه‌دا، تورکیا به چه هۆکارێک هێز ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌کات؟
چاودێران و به‌رپرسانی عێراق له‌و بڕوایه‌دان که حکومه‌تی ئه‌نکه‌ره له ڕاستیدا ده‌یه‌وێت به‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌باره‌ت به موسڵ، هۆشداری به به‌غدا بدات.
سه‌ید موحسین حه‌کیم له به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق ده‌ڵێت: تورکیا به فه‌رمی ڕایگه‌یاندووه که موسڵ به شارێکی تورکی ده‌زانێت، تورکیا ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاستی ده‌ستڕۆیشتوویی خۆی له ناوچه سوننه نشینه‌کانی عێراق په‌ره پێ بدات، وه‌ک چۆن ئێران له باشور و ناوچه شێعه نشینه‌کان ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، تورکیاش بۆ ناوچه‌کانی باکور و له نێو سوننه‌کان هه‌مان نیازی هه‌یه.
به وته‌ی به‌رپرسانی عێراقی، له‌و کاته‌ی که سوپای عێراق و هێزه خۆبه‌خشه‌کان خۆیان ئاماده‌ی پرۆسه‌ی ئازادکردنی موسڵ کردووه، ئه‌نکه‌ره ڕایگه‌یاندووه که هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی نابێت له‌و پرۆسه‌دا به‌شداری بکه‌ن و له ئه‌گه‌ری به‌شدارییان، تورکیا به مافی خۆی ده‌زانێت هێزی سه‌ربازی له موسڵ جێگیر بکات.
موحسین حه‌کیم له درێژه‌دا ده‌ڵێت: تورکیا، هێزه خۆبه‌خشه‌کان به هێزێکی شێعه ده‌زانێت و به‌م هۆیه‌شه‌وه ده‌ڵێن که نابێت بچنه ناوچه سوننه نشینه‌کان و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له به‌غدا ده‌که‌ن. حکومه‌تی عێراقیش بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه که سوپا له به‌ره‌ی سه‌ره‌کی شه‌ڕی ئازادکردنی موسڵ بێت و هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ڕۆڵی پشتیوانی‌یان هه‌بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هاشم الهاشمی، شاره‌زای بواری ئه‌منی عێراق ده‌ڵێت: تورکیا به ته‌نیا هێزی پشتیوانی به‌ره‌و موسڵ ناردووه و هێزی شه‌ڕکه‌ری له عێراق جێگیر نه‌کردووه.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێت: تا ئێستا 8200 که‌س له دانیشتووانی موسڵ له ژێر چاودێری حکومه‌تی ناوه‌ند، له ڕیزی هێزه خۆبه‌خشه‌کان ناوی خۆیان تۆمار کردووه و ئه‌رکی ڕاهێنانی 4 هه‌زار له‌و هێزانه به ئه‌نجام گه‌یشتووه و به 1032 که‌سیش مووچه و چه‌ک دراوه.
گوشاره‌کان له سه‌ر عبادی:
هه‌واڵی گه‌یشتنی هێزه‌کانی تورکیا بۆ خاکی عێراق یه‌ک ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی بڵاو کرایه‌وه که حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پێشنیاری ئه‌مریکای سه‌باره‌ت به ناردنی هێزی سه‌ربازی وشکانی بۆ وڵاته‌که‌ی ڕه‌ت کرده‌وه و وتی: ناردنی هێزی سه‌ربازی هه‌ر وڵاتێک وه‌ک ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له عێراق ده‌خوێنینه‌وه و به توندی ڕه‌تیشی ده‌که‌ینه‌وه.
چاودێرانی کاروباری ناوچه‌که له‌و بڕوایه‌دان که لێدوانه‌کانی عبادی واشنتنی نیگه‌ران کردووه و هاتنی هێزه‌کانی تورکیا به بێ ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌تی عێراق و به ئاگاداری به‌رپرسانی ئه‌مریکا، له ڕاستیدا ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌مریکییه‌کانه. به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که لێدوانه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، وه‌ڵامێکی ڕاسته‌وخۆ به‌رامبه‌ر به باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه که ڕایگه‌یاندبوو واشنتن ده‌یه‌وێت به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، هێزی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی عێراق بکات. له ئێستادا و له لایه‌ن ئه‌مریکاوه گوشاری ئه‌وه خراوه‌ته سه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق که له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێران له ناوچه شێعه نشینه‌کان، پێویسته ده‌ستڕۆیشتوویی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی وه‌ک تورکیا له ناوچه سوننه نشینه‌کان قبووڵ بکات و به‌م چه‌شنه‌ش هاوسه‌نگی هێز بپارێزێت.
ئه‌مریکییه‌کان پێشتریش به چه‌ندین جار ڕێگرییان له پێشڕه‌وی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌کانی سه‌ر به پارێزگای الانبار کردووه. ئه‌مریکا و تورکیا له‌وه ده‌ترسن که ئازادی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش به به‌شداری هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران له ئاکامدا له به‌رژه‌وه‌ندی تاران ته‌واو ده‌بێت.
ڕاگرتنی گوشاره‌کانی ڕووسیا:
له هه‌مان کاتدا تورکیا هه‌وڵ ده‌دات به گۆڕانکاری له گۆڕه‌پانی شه‌ڕی داعش له سوریا به‌ره‌و عێراق، نیگاکانی ڕای گشتی له ململانێکانی له گه‌ڵ ڕووسیا به لاڕێدا ببات. شاره‌زایان و پسپۆڕانی کاروباری ناوچه‌که له‌و بڕوایه‌دان که ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ئه‌نکه‌ره و مۆسکۆ به‌م زووانه کۆتایی نایه‌ت و ڕه‌نگه کاردانه‌وه‌کانی ڕووسیا به‌رامبه‌ر به تورکیا به‌رفراوانتریش ببن. هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش تورکیا بیر له به‌هێزتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئسیرائیل ده‌کاته‌وه، تا به چه‌شنێک گوشاره‌کانی سه‌ر خۆی که‌م بکاته‌وه و ڕێگری له دووره‌په‌رێزبوونی بکات. تورکیا که له ئێستادا ده‌زانێت سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ڵگه‌کانی تێوه‌گلانی له فرۆشتنی نه‌وتی داعش له لایه‌ن ڕووسیاوه، مه‌ترسی زۆری له سه‌ره، ده‌یه‌وێت ڕووداوی که‌شتی ئازادی و کێشه‌کانی له گه‌ڵ ته‌ل ئه‌بیب له بیر بکات و چه‌شنێک له په‌یوه‌ندییه‌کانی له ناوچه‌که دیسانه‌وه دابڕێژێت.