جام کوردی:
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: ئێران هه‌وڵی دابین کردنی ئاشتی له ناوچه‌که ده‌دات و وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش پێویسته به کرده‌وه و له پێناو ئه‌م ئامانجه‌دا تێ‌بکۆشن.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئیلنا، عه‌لی لاریجانی له میانه‌ی وتارێکی له هۆڵی ئه‌نجومه‌ن، به ئاماژه به پیلانه‌کانی وڵاتانی زلهێز که بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدان و چالاکی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له ناوچه‌که، ڕایگه‌یاند: په‌یامی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ گه‌نجانی ڕۆژئاوا، به‌شێک له ڕاستییه‌کانی خستووه‌ته‌ڕوو.
ناوبراو ئاماژه‌ی به ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا له کاروباری عێراق دا و وتی: ئه‌م چه‌شنه ده‌ستێوه‌ردانه، کاردانه‌وه‌ی له ناوچه‌که به‌دواوه ده‌بێت.
لاریجانی وتی: ئێران له هه‌وڵی دابین کردنی ئاشتی ناوچه‌که‌یه و وڵاتانی ناوچه‌که‌ش پێویسته به کرده‌وه هه‌وڵی به‌دیهاتنی ئه‌م ئامانجه بده‌ن.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران به ئاماژه به ڕاپۆرته‌که‌ی یوکیۆ ئامانۆ سه‌رۆکی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی، ڕوونیکرده‌وه: هه‌ر چه‌نده ئه‌م ڕاپۆرته له هه‌ندێک بڕگه‌یدا نادادپه‌روه‌رانه بووه، به‌ڵام پیشانی دا که هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به سه‌ربازی بوونی چالاکی ناوه‌کی ئێران بوونی نییه، پرسیاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه که ئه‌م هه‌موو گه‌مارۆ و پڕ و پاگه‌نده‌یه چه مانایه‌کی هه‌بووه؟
عه‌لی لاریجانی هه‌روه‌ها هیوای ئه‌وه‌ی خواست به هۆی هه‌وڵه ئاشتیخوازانه‌که‌ی ئێران سه‌باره‌ت به ده‌سخستنی وزه‌ی ناوه‌کی، به زووترین کات دۆسیه‌ی pmdی ئێران دابخرێت.