جام کوردی:
حه‌ماس ئه‌ندامێکی جیاواز له به‌ره‌ی خۆڕاگری به سه‌رکردایه‌تی ئێران بوو که سوریا، گرووپه میلیشیاکانی دژ به ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئیسرائیل له خۆ ده‌گرێت. زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م ئیئتلافه، حیزبووڵا، میلیشیاکانی عێراق و شۆڕشگێڕه‌کانی یه‌مه‌نن.
به‌ڵام حه‌ماس گرووپێکی میلیشیایی فه‌ڵه‌ستینییه و نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی سوننه له ئیئتلافێکی سه‌ربازی ده‌کات که زۆرینه‌ی پێکهاته‌که‌ی شێعه‌ن. ئه‌م په‌یوه‌ندییه پاش سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا له ساڵی 2011 هه‌ڵوه‌شایه‌وه. په‌یوه‌ندی نێوان حه‌ماس و ئێران که تا ئه‌و کاته‌ش چه‌ندان به‌هێز نه‌بوو، ڕووی له ئاڵۆزبوون کرد. بۆ گه‌یشتن به هۆکاره‌کانی ئه‌م پرسه، له گه‌ڵ یوسف ئهلمهقید په‌یامنێری دانیشتووی که‌رتی غه‌زه وتووێژم کردووه.
” ناوبراو وتی که په‌یوه‌ندی حه‌ماس له گه‌ڵ به‌ره‌ی خۆڕاگری له ساڵی 1999 ده‌ستیپێکردووه. ئه‌و کاته‌ی که ئه‌رده‌ن (ئه‌و شوێنه‌ی که حه‌ماس له‌وێدا پێکهێنرا) خالد مه‌شعه‌لی سه‌رکرده‌ی ئه‌م گرووپه‌ی ده‌ستگیر کرد. ناوبراو پێش ئه‌وه‌ی که له ساڵی 2001 له دیمه‌شق دۆستایه‌تی درێژخایه‌نی نێوان ئێران، حه‌ماس، حیزبووڵا، سوریا و بزوتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له فه‌ڵه‌ستین پێک بێنێت، به‌ره‌و قه‌ته‌ر هه‌ڵهات.
پاش سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌کان و کۆنتڕۆڵ کردنی که‌رتی غه‌زه له ساڵی 2004، حه‌ماس به سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی زاڵ بوو و په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ به‌ره‌ی خۆڕاگری به‌هێزتر کرد. ئهلمهقید له درێژه‌دا ڕوونیکرده‌وه: جیهان له‌و کاته‌دا بایکۆتی حه‌ماسی کردبوو، پاشان درگاکانی سوریا و ئێران به ڕوویاندا ئاوه‌ڵا بوون و پێشوازی فه‌رمی له سه‌رجه‌م ئاسته‌کاندا هاته ئاراوه و پاڵپشتی دارایی‌ش ده‌ستیپێکرد.
هاوکات له گه‌ڵ پڕچه‌ک بوونی شۆڕشگێڕانی سوننه، مه‌شعه‌ل سوریای به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه وڵاتی قه‌ته‌ر. ئێران داوای پاڵپشتی سوریای له حه‌ماس کرد، به‌ڵام ئه‌م داواکارییه‌ی تارانیان ڕه‌ت کرده‌وه. حکومه‌تی عه‌له‌وی سوریا که له لایه‌ن شێعه‌کانه‌وه پاڵپشتی ده‌کرا، نه‌یارانی سوننه‌یان کوشت.
ناوبراو وتی: په‌یوه‌ندییه‌کان له گه‌ڵ حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د پاش شۆڕش و ئاڵۆزییه‌کانی سوریا پچڕا. ئه‌م گۆڕانکارییانه‌ش بوون به هۆی ئه‌وه‌ی که حه‌ماس له به‌ره‌ی خۆڕاگری بێته ده‌ره‌وه و په‌یوه‌ست به ئیئتلافی نوێی میسر، قه‌ته‌ر و تورکیاوه بێت، به‌ڵام بارودۆخی ئه‌م ئیئتلافهش پاش کوده‌تاکه‌ی میسر تووشی گۆڕانکاری بوو. حه‌ماس به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی تایبه‌تی له گه‌ڵ تورکیا و قه‌ته‌ر هه‌یه و له گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌ره‌و ئاڵۆزی ڕۆیشتووه. حه‌ماس پێویستی به چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی هه‌یه و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌دات کێشه‌کانی له گه‌ڵ تاران چاره‌سه‌ر بکات، به‌ڵام بارودۆخی نێوانیان چه‌ندان له‌بار نییه “.
ئه‌م بارودۆخی سیاسی و سه‌ربازییه پیشانده‌ری ئه‌گه‌ری کێشمه‌کێشی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که له سه‌ر به‌ره‌ی خۆڕاگری و هیلالی شێعه بنیات نراوه. پاراستنی هاوسه‌نگی نێوان ئه‌م دوو بواره به‌و ڕێژه‌یه‌ی که بۆ تاران گرنگه، بۆ بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش که کێشه‌ی گه‌وره‌تری له سه‌ر ئاستی جیهانیدا هه‌یه جێی گرنگی و بایه‌خه.
به‌شێکی گه‌وره‌ی به‌ره‌ی خۆڕاگری، واته حیزبووڵای شێعه و سوریای عه‌له‌وی له گه‌ڵ هیلالی شێعه یه‌ک ده‌گرنه‌وه. له هیلالی شێعه میلیشیاکانی سه‌ر به ئێران ئاستی ده‌سه‌ڵاتیان له ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ره‌ی خۆڕاگری واته ئه‌فغانستان، به‌حره‌ین، ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی، عێراق، پاکستان، قه‌ته‌ر، عه‌ره‌بستان و یه‌مه‌ن په‌ره پێ داوه. به‌ده‌ر له‌مه‌ش ئامانجه‌کانی ئه‌م دوو ئیئتلافه جیاوازی هه‌یه. به‌ره‌ی خۆڕاگری بۆ دژایه‌تی کردنی ئه‌مریکا و ئیسرائیل پێک هێنراوه. هیلالی شێعه بۆ به‌رگری له شێعه پێک هاتووه.
پاش کۆتایی هاتنی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ حه‌ماس، په‌یوه‌ندی ئێران و جیهادی ئیسلامی درێژه‌ی هه‌بووه. فاتیما ئه‌لسه‌مه‌دی کارناسی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌کانی ئه‌لجه‌زیره ده‌ڵێت: حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی پێیان وایه که په‌یوه‌ندییه‌کانیان له گه‌ڵ ئێران به هۆی لێک تێ نه‌گه‌یشتنه‌وه تووشی کێشه نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵکوو ئه‌م دوو بزوتنه‌وه‌یه، سوننه و به هۆی بیر و بڕواکهیانهوه ئه‌م کاره‌یان کردووه. له بواری سیاسی، هۆی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌م دوو بزوتنه‌وه‌یه له گه‌ڵ ئێرانی شێعه، ئیسلام و فه‌ڵه‌ستین بووه، به واتایه‌کی دیکه، ئێران وڵاتێکی ئیسلامییه که به‌رگری له مافی فه‌ڵه‌ستینییه‌کان ده‌کات.
جێی ئاماژه‌یه که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و جیهادی ئیسلامیش به هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی یه‌مه‌نه‌وه به‌ره‌و ئاڵۆزبوون ده‌ڕوات، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی که سه‌باره‌ت به سوریا له نێوان تاران و حه‌ماس ڕووی داوه.
نووسه‌ر: ئوستن بودتی
سه‌رچاوه:War Is Boring
وه‌رگێڕان: جام کوردی