جام کوردی:
به پێی نوێترین ڕاپۆرت، هیندستان له سه‌ر ئاستی جیهان به دووه‌م وڵاتی به‌کارهێنه‌ری ئینته‌رنێت داده‌نرێت و شوێنی ئه‌مریکای له‌و ڕیزبه‌ندییه‌دا گرتووه‌ته‌وه.
له ئێستادا وڵاتی چین زۆرترین ژماره‌ی به‌کارهێنه‌رانی ئینته‌رنێتی هه‌یه و به پێی نوێترین ڕاپۆرتی گرووپی بازرگانی ” ئه‌نجومه‌نی مۆبایل و ئینته‌رنێتی هیندستان ” ئه‌مریکای به پله‌یه‌ک دابه‌زیوه و هیندستان بووه‌ته دووه‌م وڵاتی جیهان له ڕووی به‌کارهێنانی ئینته‌رنێته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی ۆل ستریت ژوورناڵ، بێ گومان یه‌کێک له گرنگترین هۆکاره‌کانی مسۆگه‌ربوونی پله‌ی دووه‌می هیندستان له سه‌ر ئاستی جیهانی، به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌کارهێنه‌رانی مۆبایلی زیره‌که له‌و وڵاته‌دا.
به پێی پێش بینییه‌کان، ژماره‌ی به‌کارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له هیندستان له کۆتا حه‌وته‌کانی ئه‌مساڵ ده‌گاته 402 ملیۆن که‌س. ئه‌م ڕێژه‌یه له مانگی ئۆکتۆبه‌ر 375 ملیۆن که‌س بووه.
ڕاپۆرتێکی بانکی جیهانی پیشان ده‌دات که وڵاتی چین له ئێستادا به 650 ملیۆن که‌س به‌کارهێنه‌ری ئینته‌رنێت له سه‌ر ئاستی جیهان به پله‌ی یه‌که‌م داده‌نرێت.