جام کوردی:
به‌رپرسانی باڵای دیپلۆماسی که ئاگایان له کات به کاتی گۆڕانکارییه‌کانی نێو کۆشکی سپی هه‌یه، ڕایانگه‌یاندووه که له‌م ڕۆژانه‌دا واشنتن به توندی له سه‌ر ستراتیژی وه‌ده‌رنانی داعش له عێراق کار ده‌کات. سه‌رچاوه ئاگاداره‌کان ڕایانگه‌یاندووه که به‌رپرسانی ئه‌مریکی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و لێژنه‌ی ئه‌منی کۆنگرێس چه‌ندین چاوپێکه‌وتنیان له گه‌ڵ که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی عێراق له پێکهاته جیاوازه‌کان له له‌نده‌ن، هه‌ولێر، به‌غدا و ئه‌مان هه‌بووه و پێیان ڕاگه‌یاندوون که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌و بڕوایه گه‌یشتووه که به‌رده‌وامی بارودۆخی ئێستای عێراق، چیدی قبووڵکراو نییه و ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌یان به وڵاتانی کاریگه‌ری سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراقیش ڕاگه‌یاندووه. ئه‌وان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه که پلانی به هه‌رێم کردنی عێراقیان پێ باشتره که به پێی ئه‌م پلانه‌ش عێراق ده‌بێته سێ هه‌رێم له ژێر ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی به‌غدا و ئه‌مه‌ش پێش مه‌رجی داخستنی دۆسیه‌ی داعش له عێراق ده‌بێت. به‌رپرسانی ئه‌مریکی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه که هێزه سێبه‌ره‌کانی ناوخۆی عێراق که له جێی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی ئه‌م وڵاته بڕیار ده‌ده‌ن، به تایبه‌ت گرووپه میلیشیاکانی نزیک له حکومه‌تی تاران، پێویسته گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا بێت.
واشنتن به به‌رپرسان و سیاسه‌توانانی عێراقی ڕاگه‌یاندووه که پێویسته سه‌رجه‌م کێشه و ناکۆکییه‌کانی خۆیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و سه‌باره‌ت به خاڵه هاوبه‌شه‌کانی سه‌ره‌کی له پێناو عێراقێکی یه‌کگرتوو به‌ڵام فیدراڵ بگه‌نه ڕێکه‌وتن. ئه‌مریکییه‌کان جه‌ختیان له‌وه کردووه‌ته‌وه که به تێڕوانینی ئه‌وان هه‌رێمه‌کان پێویسته ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان له بواره‌کانی ئابوری، سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌کی و به‌ڕێوه‌به‌ردنی خۆجێی هه‌بێت.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوانه له‌و چاوپێکه‌وتنانه‌دا کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی عێراق به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که ده‌ستێوه‌ردانی تاران و گوشاره‌کانی له سه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای عێراق له ڕێگای که‌سانی نزیک له نوری مالیکی و هادی عامری و ئه‌بو مێهدی موهه‌ندیس ناو نراوه، جه‌خت کراوه‌ته‌وه. ئه‌وان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه که واشنتن به‌ڵێنی داوه پاڵپشتی ته‌واوی بۆ حکومه‌تی نوێی فیدراڵی عێراق به په‌سه‌ند کردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌بێت و هاوکاری له گه‌ڵ حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی وه‌ک به‌شێک له‌و پشتیوانییه ڕاگه‌ێندراوه. سه‌رچاوه‌کان ئه‌وه‌شیان باس کردووه که ئه‌مریکا، نموونه‌ی سویسرا بۆ عێراق به کار دێنێت. هه‌روه‌ها بڕیاره عێراق وه‌ک ناوچه‌یه‌کی ستراتژیک که په‌یوه‌ندی به ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریکاوه هه‌یه ڕابگه‌ێندرێت و به ئێرانیش بڵێت بۆ سنوره‌کانی پێش ساڵی 2003 له عێراق و له سه‌رجه‌م ئاسته‌کاندا بگه‌ڕێته‌وه و ئیش و کاره‌کانی ته‌نیا له ڕێگای باڵوێزخانه‌ی فه‌رمی له به‌غدا و باڵوێزخانه‌ی عێراق له تاران بێت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌کان، کێشه‌ی ئه‌مریکا که هه‌وڵی چاره‌سه‌ریشی ده‌ده‌ن و له ئێستادا له گه‌ڵ سیاسه‌توانان و که‌سایه‌تییه عێراقییه‌کان له ڕاوێژدان، ناوی هه‌رێمه‌کانه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به بڕوای ئه‌مریکییه‌کان هه‌ندێک ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ک هه‌رێمی سوننه و شێعه کێشه‌ی به دواوه ده‌بێت، له کاتێکدا که سه‌باره‌ت به هه‌رێمی کوردستان ئه‌م کێشه‌یه له ئارادا نییه. هه‌ندێک له به‌رپرسانی ئه‌مریکا جه‌ختیان له‌وه کردووه‌ته‌وه که ڕێکه‌وتن له سه‌ر پێکهاته‌ی سیاسی و هه‌رێمه‌کانی عێراق کێشه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌وانه و ڕایانگه‌یاندووه که له ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به ڕێکه‌وتن سه‌باره‌ت به‌م پرسه، دۆسیه‌ی داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌کانی دیکه و میلیشیاکان بۆ هه‌میشه له عێراق داده‌خرێت و هیچ کات دووپات نابێته‌وه.
سه‌رچاوه‌کان ڕایانگه‌یاندووه که پلانی ئازادکردنی موسڵ نزیک بووه‌ته‌وه و به ته‌نیا خشته‌ی کاتی جێبه‌جێ کردنی ئه‌و پلانه ماوه‌ته‌وه و هه‌رێمی کوردستانیش له سه‌رجه‌م ورده‌کاری سیاسی و سه‌ربازی ئه‌م پلانه ئاگادار کراوه‌ته‌وه. هه‌رێمی کوردستان له‌وه‌ش ئاگادار کراوه‌ته‌وه که سیاسه‌تی واشنتن پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراقه به پێی سیسته‌می فیدراڵی به سێ هه‌رێم و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پایته‌خت.
بابه‌تی عێراقی نوێی پاش قۆناغی داعش، پایته‌خته گرنگه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بیی لێ ئاگادار کراوه‌ته‌وه و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیان پێ دراوه که له ماوه‌ی 6 مانگدا ناوچه سوننه نشینه‌کانیش وه‌ک هه‌رێم درێژه به ژیانی سیاسی، ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان ده‌ده‌ن. له‌م پێناوه‌دا واشنتن ڕایگه‌یاندووه که ناوچه شێعه نشینه‌کانی باشور و کورد نشینه‌کانی باکور تا ڕاده‌یه‌ک گه‌یشتوونه‌ته سه‌قامگیری و ژێرخانی پێویستیان بۆ دابین کراوه و پاڵپشتی هه‌رێمی سوننه‌ش به هه‌ر ناوێکی دیکه ده‌کرێت که به‌م ئاسته‌ی ئه‌وان بگات.
هه‌روه‌ها ڕێکه‌وتن کراوه که ژماره‌یه‌کی زۆر له که‌سایه‌تییه سیاسییه ناسراوه‌کان که له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوو ناوبانگیان هه‌بووه، واز له ده‌سه‌ڵات بێنن و که‌سایه‌تی نوێ شوێنه‌کانیان پڕ بکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه‌ی که به پێی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی داڕێژراون، هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و پارله‌مانی هه‌رێمه‌کان به پێی پێویست، یاسای نوێ ده‌رده‌که‌ن. هه‌روه‌ها هاوکاری له گه‌ڵ عێراقییه‌کان به‌و ئاسته ده‌گات که چیدی هیچ ئه‌ندامێکی تیرۆریست و توندڕۆ له نێو ئه‌واندا نه‌مێنێته‌وه و عێراقێکی به مانای ڕاسته‌قینه، نوێ و جیاواز له سه‌رده‌می پێش 2003 و ده ساڵی پێشووش له سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌که و جیهان خۆنوێنی بکات.
سه‌رچاوه:اسکای پرس
وه‌رگێڕان: جام کوردی – ئیدریس سلێمانی