جام کوردی:
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی “گڵمن ساچ” پێش بینی کردووه که به بڕیاره‌که‌ی ڕێکخراوی ئۆپیک، نرخی نه‌وت ده‌توانێت بۆ 20 دۆلار له هه‌ر به‌رمیلێک دابه‌زێت.
بڕیاره‌که‌ی ئۆپیک سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنان و که‌م نه‌کردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنانی ئه‌ندامان، به دڵنیاییه‌وه گوشارێک له سه‌ر نرخی ئێستای نه‌وت ده‌بێت و نرخی ئاڵتوونه ڕه‌شه‌که تووشی دابه‌زینی زیاتر ده‌کات. له هه‌مان کاتدا، وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی ئۆپیک ڕۆژانه 32 ملیۆن به‌رمیله که له ڕۆژانی داهاتوو به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنانی ئێران، ئه‌م ڕێژه‌یه زیاتریش ده‌بێت. هه‌روه‌ها سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی گڵمن ساچ پێش بینی کردووه که بڕیاره‌که‌ی ئۆپیک ڕه‌نگه ببێته هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ 20 دۆلار له هه‌ر به‌رمیلێک. ئه‌ڵبه‌ت بڕیاری ئۆپیک بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌سکه‌وتن به پشکی زیاتری بازاڕ، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست بۆ ئه‌م ڕێکخراوه تووشی کێشه ببێته‌وه. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که وه‌به‌رهێنه‌رانی نه‌وتی شیل، خۆیان له گه‌ڵ بڕیاره‌که‌ی ئۆپیک ڕێکده‌خه‌ن و دابه‌زینی ئه‌وتۆیان له ئاستی وه‌به‌رهێنانی خۆیان پیشان نه‌داوه، به‌و مانایه که بۆ ده‌سکه‌وتنی پشکی زیاتر له بازاڕ له گه‌ڵ ئۆپیک له کێبهڕکێدان.