جام کوردی:
له‌شکرکێشی تورکیا بۆ عێراق ئه‌گه‌رچی تووڕه‌یی به‌رپرسانی عێراق به تایبه‌ت سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌دواوه بووه و به ڕاشکاوانه، کاردانه‌وه‌ی توندیان به‌رامبه‌ر به ده‌ستێوه‌ردانه سه‌ربازییه‌که‌ی ئه‌نکه‌ره هه‌بووه، به‌ڵام پێ ده‌چێت لایه‌نی دژ به حکومه‌ت و کوردان چه‌ندان دژایه‌تی هه‌نگاوه سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیایان نه‌کردووه. به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێن که هێزه‌کانی تورکیا به مه‌به‌ستی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه گه‌یشتوونه‌ته عێراق، وته‌یه‌ک که هاوشێوه‌ی لێدوانه‌کانی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیایه که ڕایگه‌یاندبوو:” هه‌ندێک به هه‌ڵه تێنه‌گه‌ن. ئێمه هیچ ئامانجێکمان له ده‌ره‌وه‌ی سنورهکانمانهوه نییه. ناردنی هێزه‌کانی تورکیا بۆ بنکه‌ی به‌عشیقه به ته‌نیا بۆ مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌کانی عێراقه “.
هه‌ندێک له به‌رپرسانی پێشووی موسڵ و نزیک له هێزه سیاسییه سوننه‌کان لێدوانی هاوشێوه‌یان هه‌بووه.
نووسینگه‌ی مه‌سعود بارزانی ڕۆژی شه‌ممه له ڕاگه‌ێندراوێکدا بڵاوی کردووه‌ته‌وه که هه‌ولێر زانیاری سه‌باره‌ت به هاتنی هێزه‌کانی تورکیا بۆ خاکی عێراق هه‌بووه و بڕیاره ئه‌وان ئه‌رکی ڕاهێنانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ئه‌ستۆ بگرن.
لایه‌نگرانی ئاماده‌بوونی سه‌ربازی تورکیا و حکومه‌تی ئه‌نکه‌ره ده‌ڵێن، نابێت ڕه‌خنه له ڕه‌وانه‌کردنی هێزی تورکیا بۆ عێراق بگیرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م هێزانه له مانگی مارسه‌وه له بنکه‌ی سه‌ربازی به‌عشیقه له 30 کیلۆمه‌تری موسڵ بوونیان هه‌بووه و هێزه‌کانی نوێ به ته‌نیا بۆ جێگۆڕکێی هێزه‌کانی پێشوو هاتوونه‌ته عێراق، حکومه‌تی به‌غدا خۆی داوای له ئه‌نکه‌ره کردووه یارمه‌تیده‌ری هێزه سه‌ربازییه‌کانی عێراق بێت.
ئه‌سیل نۆجه‌یفی پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا که لای هه‌ندێک به تێوه‌گلان له دۆسیه‌ی که‌وتنی موسڵ تاوانبار کراوه، به که‌ناڵی حه‌ده‌سی ڕاگه‌یاندووه:” به‌ڕێز ئه‌لعبادی له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌نکه‌ره، داوای له حکومه‌تی ئه‌و وڵاته کردووه له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش یارمه‌تیده‌ری حکومه‌ت و سوپای عێراق بێت. له ئێستاش ئه‌نکه‌ره هێزه‌کانی به‌م ئامانجه‌وه بۆ عێراق ناردووه “.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی:” هێزه‌کانی تورکیا له مانگی سێی ئه‌مساڵه‌وه به هه‌ماهه‌نگی به‌غدا له بنکه‌ی به‌عشیقه جێگیر کراون و ئه‌رکی ڕاهێنانی هێزه‌کانی عێراقیان له ئه‌ستۆ بووه و بوونیان له عێراق بابه‌تێکی نوێ نییه”. ناوبراو که ئه‌رکی چاودێری بنکه‌ی سه‌ربازی به‌عشیقه‌ی له ئه‌ستۆیه، له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره که ئایا ئاگاداری هاتنی هێزه‌کانی تورکیا بووه، وتی: ” به‌ڵێ، ئاگامان هه‌بووه. هێزه خۆبه‌خشه‌کان که سه‌رجه‌م له دانیشتووانی موسڵن، له بنکه‌ی به‌عشیقه و له لایه‌ن هێزه‌کانی تورکیاوه مه‌شقیان پێ ده‌کرێت و ئه‌رکی ڕاهێنانیان له ئه‌ستۆی هێزه‌کانی تورکیایه. ئێمه سه‌رقاڵی مه‌شق پێکردنی هێزه خۆبهخشهکانین و پێویستمان به شاره‌زایانی سه‌ربازی تورکیا هه‌یه “.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: ” هاتنی هێزه‌کانی نوێی تورکیا بۆ عێراق پاش ئه‌وه‌ی بوو که ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی تورکیا به ئاماده‌بوونی فه‌رمانده باڵاکانی سوپا له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا به سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاگه‌یاندووه که هه‌ڕه‌شه‌ی داعش جیدییه و ژماره‌ی هێزه‌کانی ئێمه له بنکه‌ی به‌عشیقه که‌مه و پێویسته هێزی نوێ ڕه‌وانه‌ی عێراق بکه‌ین تا پشتیوانی له‌م وڵاته بکه‌ین “.
نۆجه‌یفی له درێژه‌دا وتی: ” فه‌رمانده‌کانی پێشووی سوپای عێراق له سه‌رده‌می حیزبی به‌عس به هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانده‌کانی سوپای تورکیا سه‌رقاڵی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه خۆبه‌خشه‌کانن له بنکه‌ی سه‌ربازی به‌عشیقه “.
هاوکات هه‌واڵده‌ری عێراقی سکای پرێس له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه که عه‌لی حاته‌م سولێمان یه‌کێک له سه‌رۆک هۆزه‌کانی الانبار و دژبه‌رێکی سه‌ره‌کی حکومه‌تی ناوه‌ندی که لایه‌نگری پێکهێنانی هه‌رێمی سوننه‌یه، به‌نیازه تا کۆتایی حه‌فته سه‌ردانێکی نهێنیی بۆ تورکیا هه‌بێت و له گه‌ڵ گه‌روه به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته به تایبه‌ت وه‌زیری ده‌ره‌وه و ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیا کۆببێته‌وه و سه‌باره‌ت به چه‌ندین ته‌وه‌ری وه‌ک جێگیربوونی هێزه‌کانی سوپای تورکیا له عێراق وتووێژ بکات. سه‌رچاوه‌کانی ئاگادار به‌م ههواڵدهرییهیان ڕاگه‌یاندووه که سولێمان هه‌روه‌ها له تورکیا له گه‌ڵ هه‌ندێک ئه‌ندامی دیاری کۆنگرێسی ئه‌مریکا کۆده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه، کازم ئه‌لموسه‌وی، شرۆڤه‌کاری سیاسی و ئه‌ندامی نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له وتووێژێک له گه‌ڵ که‌ناڵی سکای نیوزی عه‌ره‌بی، لێدوانی به‌رپرسانی تورکیای به درۆخسته‌وه که ڕایانگه‌یاندبوو به‌رپرسانی به‌غدا پێشتر سه‌باره‌ت به هاتنی ئه‌و هێزه‌ی تورکیا ئاگادار کراونه‌ته‌وه. وتیشی: ” ئه‌وه‌ی که ده‌وترێت حکومه‌تی به‌غدا داوای له ئه‌نکه‌ره کردووه پشتیوانی له سوپای عێراق بکات په‌یوه‌ندی به چه‌ند مانگی ڕابردوو و ئه‌و کاته‌وه هه‌یه که سه‌رۆک وه‌زیران سه‌ردانی ئه‌نکه‌ره‌ی کردبوو. پرسیار ئه‌مه‌یه که تورکیا سه‌باره‌ت به ناردنی هێز بۆ عێراق به چه هۆکارێک هه‌ماهه‌نگی به به‌غداوه نه‌کردووه “.
ناوبراو سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگی تورکیا له گه‌ڵ ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، وتی: ” عێراق وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆیه و هاتنی هه‌ر هێزێکی ده‌ره‌کی بۆ ناو خاکه‌که‌ی، پێویسته به هه‌ماهه‌نگی حکومه‌تی ناوه‌ندی بێت. ئه‌مه‌ی که ئه‌نکه‌ره ده‌ڵێت واشنتن ئاگاداری ئه‌م پرسه بووه و پێویست به هه‌ماهه‌نگی به‌غدا نه‌بووه، قبووڵکراو نییه “.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که هه‌ندێک له شاره‌زایانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دان که ناردنی هێزی سه‌ربازی تورکیا بۆ عێراق له ڕاستیدا کاردانه‌وه‌یه‌که به‌رامبه‌ر به پێکهێنانی ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شی تاران و مۆسکۆ به بێ ئه‌نکه‌ره. ئه‌حمه‌د عیسی ئۆغلۆ شرۆڤه‌کاری سیاسی به که‌ناڵی سکای نیوزی عه‌ره‌بی ڕاگه‌یاندووه: ” ئه‌م نیگه‌رانییه بوونی هه‌یه. تورکیا پێکهێنانی ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شی نێوان ئێران، ڕووسیا، سوریا و عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا نابینێت و بۆ ئه‌مه‌ش پێی وایه که پێویسته له به‌رامبه‌ردا کاردانه‌وه‌ی جیدیی هه‌بێت. بێ گومان ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌نکه‌ره و مۆسکۆ سه‌باره‌ت به تێکشکانی فڕۆکه‌ی سوخۆ 24ی ڕووسیا، کاریگه‌ری له سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا به‌رامبه‌ر به عێراق هه‌بووه “.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه وه‌فیق سامه‌رایی ژنڕاڵی خانه‌نشین کراوی سوپای عێراق وتی: پێویسته هێزه‌کانی تورکیا به په‌له له خاکی عێراق بکشێنه‌وه. پێویسته حکومه‌ت سه‌باره‌ت به جێگیربوونی ئه‌و هێزانه له نزیک موسڵ وشیار بکرێته‌وه و بۆ ده‌رکردنیان هه‌نگاوی کرداری هه‌ڵبگرێت “.
سامه‌رایی هه‌روه‌ها وتی: ” پێویسته بارودۆخی موسڵ و ناوچه‌کانی چوارده‌وری له ژێر کۆنترۆڵدا بێت. پێ ده‌چێت پیلانێک له‌و ناوچه‌یه‌دا به هاوکاری تورکیا و هه‌ندێک له موسڵ و هه‌ولێر له ئارادا بێت “.
باقر بیان جبر ئهلزۆبهیدی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق هاوپه‌یوند له گه‌ڵ له‌شکرکێشی سوپای تورکیا بۆ خاکی عێراق وتی: ” هاتنی هێزی سه‌ربازی تورکیا بۆ عێراق به هیچ چه‌شنێک قبووڵکراو نییه. حکومه‌تی به‌غدا ئاگادار نه‌کراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی که ده‌وترێت به هه‌ماهه‌نگی سه‌رۆک وه‌زیران بووه، دووره له ڕاستی “.
ناوبراو سه‌باره‌ت به لێدوانی به‌رپرسانی حکومه‌تی ئه‌نکه‌ره که ده‌ڵێن ئه‌و هێزانه به مه‌به‌ستی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه هاتوونه‌ته عێراق، وتی: ” ئێمه پێویستمان به هاتنی هێزه‌کانی تورکیا نییه. هێزه‌کانمان به پێی پێویست مه‌شق و ڕاهێنانیان پێکراوه و ده‌زانن که چۆن ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌کان ببنه‌وه. حکومه‌تی به‌غدا دژایه‌تی هاتنی هه‌ر هێزێکی ده‌ره‌کی بۆ نێو خاکه‌که‌ی ده‌کات “.
ئاماده‌کردن: عه‌لی موسه‌وی خه‌ڵخاڵی – ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسی ئێرانی
وه‌رگێڕان: جام کوردی