جام کوردی:
جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕایگه‌یاند: له ده‌سپێکی جێبه‌جێ کردنی گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی ڕووسیا دژ به تورکیا، کاریگه‌ری نه‌رێنیی له سه‌ر که‌رتی ئابوری و وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته داناوه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی نیوز نۆ، محه‌ممه‌د شیمشک جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا وتی: له ئه‌گه‌ری ئاڵۆزتربوونی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان تورکیا و ڕووسیا، که‌رتی ئابوری ئه‌م وڵاته زیانی 9 ملیار دۆلاری به‌رده‌که‌وێت.
له هه‌مان کاتدا ڕوونیکرده‌وه: له کاتی جێبه‌جێ کردنی بڕیاره ئابورییه‌کانی پوتین دژ به ئه‌نکه‌رته، ئاستی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی تورکیا دابه‌زینی به خۆوه بینیوه.
جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه داوه که ژماره‌ی گه‌شتیارانی ڕووسیا و گرێبه‌سته‌کانی که‌رتی بیناسازی ئه‌و وڵاته له گه‌ڵ تورکیا دابه‌زیوه، وێڕای ئه‌مه‌ش له ئێستادا 603 هه‌زار گه‌شتیاری ڕووسیا له تورکیا ماونه‌ته‌وه.