جام کوردی:
له‌شکرکێشی سوپای تورکیا بۆ به‌عشیقه له پارێزگای نه‌ینه‌وا، کاردانه‌وه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و زیاتربوون ده‌بات، ئه‌گه‌رچی له عێراق بڕوای گشتی له سه‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌نکه‌ره به ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هێزه‌کانی خۆیی هێناوه‌ته ناوچه‌که.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا (به‌غدا)، ” بابه‌کر دڕه‌یی ” که‌سایه‌تی سیاسی هه‌رێمی کوردستان وتی: به بڕوای من هاتنی هێزه‌کانی سوپای تورکیا بۆ خاکی عێراق به مانای هاتنی ئه‌نکه‌ره‌یه بۆ یارییه‌کی مه‌ترسیدار.
ناوبراو له درێژه‌دا ڕایگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر به خولیای عوسمانییه‌وه له‌م دۆخه بڕوانین، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تورکیا هه‌ندێک له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌و وڵاته دابین ده‌کات که بریتین له:
1)تورکیا له نزیکه‌وه ئاگای له کاروباری داعش ده‌بێت و له‌وان به‌رگری ده‌کات.
2)به‌م هه‌نگاوه، سنوره‌کانی سوریا له لایه‌ن تورکیاوه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێن و گوشاره‌کانی له سه‌ر کوردانی سوریا و له ناو بردنی ده‌سکه‌وته‌کانیان چڕتر ده‌کاته‌وه.
3)تورکیا به‌م هه‌نگاوه تێده‌کۆشێت به زووترین کات، ڕێگاکانی بازرگانی نه‌وتی خۆی له گه‌ڵ داعش که له سوریا و به هۆی بۆردومانه‌کانی ڕووسیاوه پچڕاون، بکاته‌وه و ڕه‌وتی به قاچاخ بردنی نه‌وتی داعش به‌رده‌وامی هه‌بێت.
4)ئه‌نکه‌ره هه‌وڵ ده‌دات قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که درێژه پێ بدات.
له لایه‌کی دیکه‌وه هاوکات له گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیا، به‌هروز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له ئه‌نکه‌ره به میدیاکانی ڕاگه‌یاندووه که یه‌کێتی ئاگاداری له‌شکرکێشی تورکیا بۆ خاکی عێراق نه‌بووه.
مه‌سعود بارزانی حه‌فته‌ی ڕابردووش سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی کردبوو.
هاوکات بێستون فایه‌ق ئه‌ندام پارله‌مانی کوردستان له سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له وتووێژێکی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی: هیچ لایه‌نێک له هه‌رێمی کوردستان ئاگاداری له‌شکرکێشی سوپای تورکیا بۆ خاکی عێراق نه‌بوون و به ته‌نیا پارتی دیمۆکراتی کوردستان موڵه‌تی هاتنی ئه‌و هێزانه‌ی به تورکیا داوه.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی پارله‌مانی کوردستان ڕوونیکرده‌وه: هه‌رێمی کوردستان نابێت به‌شێک له‌م کێشه‌یه بێت که خه‌سارێکی زۆری بۆمان به دواوه ده‌بێت.
لۆقمان حه‌سه‌ن شاره‌زای سیاسی له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی knn وتی: له‌شکرکێشی تورکیا نه ته‌نیا عێراق، که‌چی سه‌روه‌ری هه‌رێمی کوردستانیش پێشێل ده‌کات و تورکیا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات پیلانه‌کانی داعش که ڕووبه‌ڕووی شکست بوونه‌ته‌وه، جێبه‌جێ بکات و ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیدییه بۆ هه‌رێمی کوردستان.
هه‌ندێک له شاره‌زایانی سیاسی دیکه‌ش له هه‌رێمی کوردستان له‌و بڕوایه‌دان که له‌شکرکێشی تورکیا بۆ خاکی عێراق به ئامانجی لێدانی هێزه‌کانی سه‌ر به پارتی کرێکارانی کوردستانه. له به‌رامبه‌ریشدا ده‌مهات عه‌گید وته‌بێژی په‌که‌که به میدیاکانی سه‌ر به‌و پارته‌ی ڕاگه‌یاندووه: هه‌نگاوه‌که‌ی تورکیا به ئامانجی داگیرکردنی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستیپێکردووه و ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لی کورد ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ببنه‌وه، په‌که‌په کاردانه‌وه‌ی توندی ده‌بێت.
سوپای تورکیا ڕۆژی هه‌ینی هه‌زار و 200 هێزی سه‌ربازی خۆی له گه‌ڵ 15 تانک و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی دیکه‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌ی به‌عشیقه له پارێزگای نه‌ینه‌وا جێگیر کردووه. حکومه‌تی به‌غدا به توندی هۆشداری داوه‌ته تورکیا و داوای کردووه به په‌له هێزه‌کانی له عێراق پاشه‌کشه پێ بکات.