جام کوردی:
چین ڕایگه‌یاندووه که چوارده‌یه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای به ئاماده‌بوونی ئێران له شاری جن جۆ سه‌نته‌ری پارێزگای هۆنن به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی و به پێی ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی په‌کین ڕایگه‌یاندووه، کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕێکخراوه له ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێ شه‌ممه (23 و 24ی سه‌رماوه‌ز) به‌ڕێوه ده‌چێت.
هوا چوون ئینگ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له په‌کین ڕایگه‌یاند که ئابوری، بازرگانی و هاوکارییه‌کانی که‌رتی گواستنه‌وه له سه‌ره‌کیترین ته‌وه‌ره‌کانی ئه‌م کۆبوونه‌وه ده‌بێت.
ناوبراو وتی: هیوادارین به‌شداربووانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه به ده‌ر له ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌کان، سه‌باره‌ت به هاوکارییه‌کانی ناوچه‌یی بگه‌نه ڕێکه‌وتن.
له سه‌ر بانگهێشتی چین، سه‌رۆک وه‌زیرانی قڕقیزستان، قه‌زاقستان، ڕووسیا، تاجیکستان و جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک وه‌زیرانی ئۆزبه‌کستان له‌م کۆبوونه‌وه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن.
به ده‌ر له به‌رپرسانی وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای، نوێنه‌رانێک له وڵاتانی ئێران، ئه‌فغانستان، بلاڕووس، هیندستان، مه‌غولستان و پاکستان له‌م کۆبوونه‌وه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن.
به پێی زانیارییه‌کانی میدیاکانی چین، بڕیاره شی جین پینگ سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌که له گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتانی به‌شدار، چاوپێکه‌وتنی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها لی کچیانگ سه‌رۆک وه‌زیرانی چین له گه‌ڵ دیمیتری مدودۆف سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا کۆده‌بێته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که به‌رپرسانی ئه‌منی ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای له حه‌وته‌ی ڕابردوو له شاری سانیای سه‌ر به پارێزگای های نن له باشوری وڵاتی چین، به‌شدارییان له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌منی ئه‌م ڕێکخراوه کردووه.
به‌رپرسانی ئه‌منی به‌شداربووی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه به ده‌ر له هاوکارییه سه‌ربازییه‌کانی نێوانیان له ساڵی ڕابردوو تا ئێستا، پلانی هاوکارییه‌کانی داهاتوو و به‌ڕێوه‌بردنی نمایشی سه‌ربازی هاوبه‌شیان له ساڵی 2016 تاوتوێ کردووه.
لایه‌نه‌کانی به‌شداربووی ئه‌و کۆبوونه‌وه ئه‌منییه داوای ئه‌وه‌یان کردووه که به هۆی بارودۆخی ئه‌منی جیهان، هاوکاری نێوان سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی فه‌رمی و نافه‌رمی ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای له بواری ئه‌منیدا په‌ره‌ی پێ بدرێت.
ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای ساڵی 2011 به شه‌ش ئه‌ندام به تایبه‌ت چین و ڕووسیا دامه‌زرا و ئێران، پاکستان و هیندستان وه‌ک ئه‌ندامی چاودێری ئه‌و ڕێکخراوه‌ن. حه‌شیمه‌تی وڵاتانی ئهندا،م له‌م ڕێکخراوه 3 ملیار و 300 ملیۆن که‌س ده‌بێت.
ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای زیاتر له 15 هه‌زار و 500 ملیار دۆلاره. پشکی چین له‌م ئاڵ و گۆڕه 130 ملیار دۆلاره.