جام کوردی:
ناوچه‌ی مێژوویی و ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتی تورکانا پیشان ده‌دات که ئه‌م کیشوه‌ره به خێرایی به‌ره‌و گۆڕانکاری ده‌ڕوات. کۆنترین که‌ره‌سته‌ی به‌کارهێنراو له لایه‌ن مرۆڤه‌وه له نزیک زێی تورکانا له باکوری ڕۆژئاوای کنیا دۆزرایه‌وه که مێژووی به‌کارهێنانی ئه‌م که‌ره‌سته‌یه بۆ 800 هه‌زار ساڵی پێشتر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ناوچه‌ی چوارده‌وری زێی تورکانا، گه‌وره‌ترین زێی بیاوانی جیهان، وه‌ک لانکه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌ناسرێت. دانیشتووانی ئه‌مڕۆی ناوچه‌که له ناوچه دوورکه‌وتووه‌کان ژیان ده‌به‌نه سه‌ر و ڕێژه‌یه‌کی که‌م له‌وان خوێنده‌وارییان هه‌یه. به‌ڵام له چه‌ند ساڵی ڕابردوو گۆڕانکاری به‌رچاو ده‌ستیپێکردووه.
خاڵی گۆڕانی ئه‌م ناوچه‌یه، دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له ساڵی 2012 بوو، کنیا چووه ڕیزی وڵاتانی ده‌رهێنه‌ری نه‌وت. ناوچه‌ی تورکانا له گه‌ڵ هاتنی کۆمپانیا ده‌وڵه‌مه‌نده جیهانییه‌کان ڕووبه‌ڕوو بووه‌وه. دوو کۆمپانیای Tullow و Africa oil که نووسینگه‌ی سه‌ره‌کییان له شاره‌کانی له‌نده‌ن و ڤۆنکۆوره، به‌ڵگه‌ی بوونی نه‌وت و بازرگانی به‌رده‌وامی ئه‌م ئاڵتوونه ڕه‌شه‌یان له به‌ر ده‌ستدایه. به پێداگری حکومه‌تی کنیا، ئه‌م دوو کۆمپانیایه به هه‌زاران دانیشتووی ناوچه‌که‌یان دامه‌زراندووه و له بوژانه‌وه‌ی که‌رتی ئابوری و بژێوی ژیانی ئه‌واندا کاریگه‌ری زۆری ده‌بێت.
هه‌ندێک له شاره‌کان له ماوه‌ی دوو ساڵدا، گه‌شه‌یه‌کی هه‌ره زۆریان کردووه، بنه‌ماڵه گه‌ڕۆکه‌کان خانوویان بینا کردووه، له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ندێک بازاڕ و دوکان که له پێشدا بوونیان نه‌بووه، له ئێستادا ده‌بینرێن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، په‌یوه‌ندییه‌کان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، چه‌شنێک ئاڵۆزی پێوه دیار بووه، دوو کۆمه‌ڵگای خێوه‌ت نشینی ناوچه‌که، ئاژه‌ڵداران و ئه‌ندازیارانی نه‌وت متمانه‌یان به یه‌کدی نییه. خه‌ڵکی خۆجێی نیگه‌رانی پاراستنی ژینگه‌ی خۆیانن و کۆمپانیاکانیش له دژواربوونی دۆزینه‌وه‌ی هێزی کاری لێهاتوو و کارامه به‌رده‌وام سکاڵایان هه‌یه.
له ساڵی 2013 خۆپێشانده‌ران هێرشیان کرده سه‌ر ڕێگا و بانه‌کان و کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان و بوم بۆنه‌شه‌وه چالاکی ده‌رهێنانی نه‌وت بۆ ماوه‌یه‌ک تووشی ڕاوه‌ستان بوو. به دابه‌زینی نرخی جیهانی نه‌وت له ساڵی 2014، کۆمپانیاکان به ناچاری ژماره‌یه‌ک له کرێکاره‌کانیان له سه‌ر کار لادا و بودجه‌که‌شیان تووشی دابه‌زینێکی به‌رچاو بووه.
بۆ گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و هه‌ل و مه‌رجی پێشتر، هیواداری له ئارادایه، شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان که نه‌وتی 70 دۆلاری له هه‌ر به‌رمیلێکدا قازانجی هه‌یه و حکومه‌تیش پلانی ڕاکێشانی بۆری نه‌وتی بۆ که‌ناراوه‌کانی کنیا هه‌یه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش ڕوو بدات، تورکانا بۆ یه‌که‌م جار ده‌بێته خاوه‌نی یه‌که‌م ڕێگا و بانی قیرتاو، کاره‌با و پاڵاوگه‌کانی ئاو. له ڕه‌وتی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتدا، سه‌رچاوه‌ی ئاوی زۆر له‌و ناوچه‌یه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه که ده‌توانێت بۆ ده‌یان ساڵ پێدوایستییه‌کانی ئاوی ناوچه‌که دابین بکات و ئاژه‌ڵدارانیش ده‌توانن له داهاتوودا ببنه خاوه‌نی کشتووکاڵ و وه‌به‌رهێنانی به‌رهه‌می خۆماڵی.
به‌ڵام گرووپه چه‌کداره‌کان هه‌وڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئه‌و شوێنانه ده‌ده‌ن که ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتن، ئه‌وان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر گونده‌کان و تاوانی جۆربه‌جۆر ڕوو ده‌دات. به گه‌شه‌پێدانی پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت، توندووتیژییهکانیش ڕووی له زیادبوون کردووه.
نه‌وت ته‌نیا هۆکاری گۆڕانکاری له ناوچه‌که‌دا نییه، پرۆژه‌ی گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی کاره‌با له سه‌ر وزه‌ی با به بودجه‌یه‌کی یه‌ک ملیار دۆلاری له بواری جێبه‌جێ کردندایه که کاره‌بای پێویستی خه‌ڵکی ناوچه‌که به نرخێکی هه‌رزان دابین ده‌کات. هه‌روه‌ها به بنیات نانی گه‌وره‌ترین به‌نداوی کاره‌بای ئاویی ئه‌فریقا، کاره‌بایه‌کی زیاتر له ڕێگای سنوری ئهتیۆپیاوه ده‌گاته باکوری زێی تورکانا.
تورکانا له هه‌ندێک ڕووه‌وه، نموونه‌یه‌ک بۆ ئه‌فریقا ده‌بێت، به‌ڵام ڕێگای گه‌شه‌کردن، هه‌وراز و نشێوی زۆری هه‌یه.
سه‌رچاوه:ئیکۆنۆمیست
وه‌رگێڕان: جام کوردی