جام کوردی:
ژماره‌ی شه‌ڕه‌نگێزانی بیانی له عێراق و سوریا به‌راورد به ساڵی ڕابردوو دوو هێنده زیادی کردووه و گه‌یشتووه‌ته 27 هه‌زار که‌س، ئه‌م ڕاپۆرته که له لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌کی ڕاوێژکاری زانیاری له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو بڵاو کراوه‌ته‌وه، ڕه‌هه‌نده جیهانییه‌کانی ئه‌م قه‌یرانه پیشان ده‌دات.
ئامار و داتاکانی بڵاو کراوه له ڕاپۆرته‌که‌ی گرووپی سۆفان پیشان ده‌دات که پلان و به‌رنامه‌ی وڵاتانی جیهان له پێناو لاوازبوونی ڕه‌وتی په‌یوه‌ندی کردنی شه‌ڕه‌نگێزانی بیانی به عێراق و سوریا و ئه‌ندامبوونیان له گرووپه تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک داعش. کاریگه‌ری ئه‌وتۆی نه‌بووه.
له لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م گرووپه ڕاوێژکارییه‌دا که باره‌گاکه‌ی له شاری نیۆیۆرکه، هاتووه: ” دیارده‌ی شه‌ڕه‌نگێزانی بیانی له عێراق و سوریا جیهانییه. داعش به شێوازێکی سه‌رکه‌وتووانه له گرووپه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک قاعیده پێش که‌وتووه. ئه‌م گرووپه ده‌یان هه‌زار که‌سی به‌ره‌و لای خۆی ڕاکێشاوه و ژماره‌یه‌کی زۆریش پاڵپشی لێده‌که‌ن “.
گرووپی سۆفان ده‌ڵێت به گشتی له نێوان 27 تا 31 هه‌زار که‌س شه‌ڕه‌نگێزی بیانی له 86 وڵاتی جیهانه‌وه په‌یوه‌ندییان به گرووپی تیرۆریستی داعشه‌وه کردووه. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به پێی توێژینه‌وه‌یه‌کی هاوشێوه که له مانگی ژوئه‌نی 2014 به ئه‌نجام گه‌یشتووه، 12 هه‌زار شه‌ڕه‌نگێزی بیانی به ته‌نیا له سوریا بوونیان هه‌بووه. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که له وڵاتانی جیهانه‌وه ڕوویان له دوو وڵاتی سوریا و عێراق کردووه، له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مه‌غریب له ئه‌فریقا بووه که ڕێژه‌که‌شی، 8 هه‌زار شه‌ڕه‌نگێز بۆ هه‌ر دوو وڵاته. 5 هه‌زار که‌س له ئه‌ورووپا و 4700 که‌سیش له وڵاتانی سه‌ر به یه‌کێتی سۆڤییه‌تی پێشوو په‌یوه‌ندییان به گرووپی تیرۆریستی داعشه‌وه کردووه.
گرووپی سۆفان ئاماژه‌شی به‌م خاڵه‌ش داوه که له نێوان له سه‌دا 20 تا 30ی شه‌ڕه‌نگێزانی بیانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتانی خۆیان و ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌منی بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که داعش نیازی به‌رفراوانتربوونی هێرش و چالاکییه‌کانی له ده‌ره‌وه‌ی سنوری ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌یه. گرووپی تیرۆریستی داعش به‌رپرسایه‌تی هێرشه خوێناوییه‌کانی پاریسی له ئه‌ستۆ گرت که 130 که‌سی تێدا بوونه قوربانی.
مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ڕه‌نگێزانی بیانی بووه‌ته ته‌وه‌رێکی گه‌وره‌ی وتووێژ و دانوستانه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوا. پاش هێرشه‌کانی پاریس، یاسادانه‌رانی ئه‌مریکی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی موڵه‌تی سه‌ردانی بێ ڤێزه به ئه‌ورووپییه‌کان بۆ ئه‌و وڵاته به گومانه‌وه ده‌ڕوانن. به‌ڵام به پێی ڕاپۆرته‌که‌ی گرووپی سۆفان، دوایین ئامار و داتا‌کان پیشان ده‌دات: ” به‌ڵگه‌ی وا له به‌ر ده‌ستدایه که هه‌وڵه‌کان له پێناو کۆنتڕۆڵ کردنی ڕه‌وتی په‌یوه‌ندی بیانییه‌کان به گرووپه تیرۆریستییه‌کانی چالاک له عێراق و سوریا کاریگه‌ری ئه‌وتۆی نه‌بووه. له کاتێکدا که داعش ستراتیژی بۆ هێرش کردنه سه‌ر دوژمنانی خۆی ته‌نانه‌ت له وڵاتانی خۆیان یان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له سه‌ر ئاستی جیهانی گۆڕاوه، به دڵنیاییه‌وه چۆنیه‌تی ئه‌ندام گرتنه‌که‌شی تووشی گۆڕانکاری ده‌کات “. داعش ساڵی ڕابردوو کۆنتڕۆڵی به‌شێکی زۆری سوریا و عێراقی کردووه، خه‌لافه‌تی ڕاگه‌یاندووه و تاوانی دژه مرۆڤایه‌تی زۆری تۆمار کردووه.
داعش له ڕێگای تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه ئه‌ندامه‌کانی خۆی له سه‌ر ئاستی جیهان وه‌رده‌گرێت، هه‌نگاوێک که مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بۆ ڕۆژئاوا و یه‌کێتی ئه‌ورووپایه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه که ئه‌وان له‌م مانگه‌دا له گه‌ڵ کۆمپانیاکانی ئینته‌رنێتی گوگڵ و فه‌یسبووک و دامه‌زراوه‌کانی دیکه، کۆڕێکی ئۆنلاینی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی پێک بێنن.
هه‌روه‌ها گرووپی سۆفان ئاماژه به خاڵێکی دیکه‌ش داوه: ” له کاتێکدا که هێزی داعش له پێناو که‌ڵک وه‌رگرتن له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان حاشا هه‌ڵنه‌گره، ئه‌وان زیاتر هه‌وڵی ڕه‌زامه‌ندبوونی به‌کارهێنه‌رانی ئه‌م تۆڕانه و ئه‌ندامبوون یان لایه‌نگرییان له داعش ده‌که‌ن. وه‌رگرتنی ئه‌ندام له ڕێگای تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان گرنگی که‌متری له په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه، وه‌رگرتنی ئه‌ندام له ڕێگای دۆستان و دراوسێکان به‌و چه‌شنه‌یه که هه‌موان به‌ره‌و سه‌فه‌ر و په‌یوه‌ست بوون به ڕیزه‌کانی داعش ڕه‌زامه‌ند ده‌کات، ئه‌مه‌ش پلانی نوێیه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داعش به‌رده‌وام تووشی شکست ببێته‌وه، لایه‌نگری زۆری هه‌یه و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که ئه‌وان شێوازی مه‌ترسیدار بۆ مردنی خۆیان به‌کار بێنن “.
سه‌رچاوه:هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه
وه‌رگێڕان: جام کوردی