جام کوردی:
چالاکوانانی مافی مرۆڤ و چاودێرانی گۆڕانکارییه‌کانی شاری موسڵ، ئه‌و شاره‌ی که له ژێر کۆنتڕۆڵی گرووپی تیرۆریستی داعشدایه، ڕایانگه‌یاندووه که ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه ئه‌و گرووپه شه‌پۆلێکی به‌رفراوانی ده‌ستگیرییه‌کانی ده‌ستپێکردووه و بۆ نموونه سه‌دان که‌س له لایه‌نگرانی گرووپی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندییه و ئه‌فسه‌رانی پێشووی سوپای عێراق له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی داعشدا ده‌ستگیر کراون.
ڕیان ئه‌لحه‌دیدی چالاکوانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ که به‌دواداچوون بۆ ڕه‌وتی گۆڕانکارییه‌کانی موسڵ ده‌کات به ماڵپه‌ڕی شه‌فه‌ق نیوزی ڕاگه‌یاندووه: ” شه‌وی شه‌ممه پاش بانگی ئێواره ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو کرایه‌وه که ئه‌بوبه‌کر ئه‌لبه‌غدادی سه‌رکرده‌ی داعش له گوندی حه‌لیله له 20 کیلۆمه‌تری موسڵ تیرۆر کراوه. کاتژمێر 7ی شه‌و گرووپی تیرۆریستی داعش له هه‌ندێک له بازگه سه‌ربازییه‌کان کشایه‌وه. پاشان ده‌نگۆی وا بڵاو کرایه‌وه که سوپای نه‌قشبه‌ندییه هه‌وڵی کوده‌تای سه‌ربازی له ناو شاری موسڵ داوه و ئه‌مه‌ش تۆڕی نه‌قشبه‌ندییه بووه که ئه‌لبه‌غدادی کردووه‌ته ئامانج “.
ناوبراو له درێژه‌دا ڕایگه‌یاندووه: ” پاش ئه‌مه‌ش ڕه‌وتی ده‌ستگیرییه‌کان له موسڵ ده‌ستیپێکرد و تێیدا ئه‌ندامانی سوپای پێشووی عێراق و هه‌ندێک که‌سایه‌تی هۆزه‌کان له ناوچه جیاجیاکانی موسڵ ده‌ستگیر کراون “.
ئه‌لحه‌دیدی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” نزیک له 400 که‌س له سوپای ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندییه و ئه‌فسه‌رانی پێشووی سوپای عێراق و که‌سایه‌تی دیاری هۆزه‌کان ده‌ستگیر کراون “.
پێشتر ڕاگه‌ێندرابوو، که گرووپی تیرۆریستی داعش به ده‌یان ئه‌فسه‌ر و گه‌نجی سه‌ر به ته‌ریقه‌تی نهقشبهندییهی ده‌ستگیر کردووه.
له هه‌مان کاتدا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش بڵاو کراوه‌ته‌وه که یه‌کێک له فه‌رمانده باڵاکانی گرووپی تیرۆریستی داعش کوژراوه و مه‌ترسی کاریگه‌ری ئه‌مه‌ش له سه‌ر ئه‌ندامانی داعش وای کردووه که ئه‌و گرووپه له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی کوژرانی ئه‌و فه‌رمانده باڵایه ڕێگری بکات.
ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندییه سه‌ر به عێزه‌ت ئیبراهیم ده‌ورییه که له ڕووداوه‌کانی موسڵ و داگیرکردنی له لایه‌ن داعش و هه‌روه‌ها هێرشی بۆ سه‌ر ڕۆمادی له پارێزگای الانبار ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌بووه. ناوبراو له هاوینی ڕابردوو له لایه‌ن سوپای عێراق و به پاڵپشتی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئیئتلافی دژ به داعش له ده‌ره‌وه‌ی موسڵ کوژرا. له‌و کاته‌دا هه‌ندێک ده‌نگۆ بڵاو کرایه‌وه که ئهلدهوری و ژماره‌یه‌ک له سه‌رکرده‌کانی به‌عس له ناوچه‌یه‌کی نزیک له هه‌ولێر له هه‌رێمی کوردستان په‌نا ده‌گرن و کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ موسڵ، هێرش ده‌کرێته سه‌ر کاروانه‌که‌یان و ئهلدهوری ده‌کوژرێت.
هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته، سه‌رچاوه ئاگاداره‌کان ڕایانگه‌یاندووه که داعش ئه‌ندامه‌کانی له به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای موسڵ کشاندووه‌ته‌وه و به چه‌شنێک پاشه‌کشه‌ی له پێگه‌کانی خۆی کردووه، هه‌واڵێک که سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌ش پشتڕاستیان کردووه‌ته‌وه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌کان، دانیشتووانی موسڵ له هه‌ندێک شه‌قامی ئه‌و شاره‌دا هاتووچۆ ناکه‌ن، به‌ڵام ئاسه‌وارێک له خاڵه‌کانی پشکنینی داعش نه‌ماوه و هۆکاره‌که‌شی دیار نییه. له شاری موسڵ داعش به ده‌یان خاڵی پشکنینی داناوه و ئه‌وانه‌ی که به پێچه‌وانه‌ی یاساکانی ئه‌و گرووپه‌وه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن سزا ده‌درێن.
هه‌ندێک له شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان که به نزیکبوونه‌وه له هه‌ڵمه‌تی ئازادکردنی شاری موسڵ له ژێر کۆنتڕۆڵی گرووپی تیرۆریستی داعش، ئه‌ندامانی پێشووی به‌عس له هاوکاری ئه‌و گرووپه پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه. ده‌وترێت په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ندامانی به‌عسی نێو داعش و لایه‌نه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی له ئارادایه تا بارودۆخی شاره‌که به‌ره‌و گۆڕانکاری ببه‌ن. بۆ نموونه هه‌ندێک له که‌سایه‌تی هۆزه سوننه‌کان به تایبه‌ت دانیشتووانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین به‌نیازن پێش هاتنی هێزه‌کانی سوپای عێراق و هێزه خۆبه‌خشه‌کان، ئه‌ندامانی داعش له موسڵ و ناوچه‌کانی دیکه وه‌ده‌ر نێن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسی ئێرانی
وه‌رگێڕان: جام کوردی