جام کوردی:
گۆڤاری تایم ئانگێلا مرکێل ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیای وه‌ک که‌سایه‌تی ساڵی 2015ی خۆی ده‌ستنیشان کرد.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گۆڤاری ئه‌مریکی تایم له نێو 8 کاندید، له ئاکامدا ئانگیلا مرکێل ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیای وه‌ک که‌سایه‌تی ساڵی خۆی ده‌ستنیشان کردووه.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران، ئه‌بوبه‌کر ئه‌لبه‌غدادی سه‌رکرده‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش، دوناڵد ترامپ کاندیدی کۆماریخوازی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2016ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا و ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له ڕیزی کاندیده‌کانی که‌سایه‌تی ساڵی ئه‌و گۆڤاره‌دا بوون.