جام کوردی:
تێکشکانی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری سوخۆ 24ی ڕووسیا له نزیک سنوری سوریا و له لایه‌ن هێزی ئاسمانی تورکیاوه، ئێرانی خستووه‌ته هه‌ل و مه‌رجێکی دژوار، هه‌ل و مه‌رجێک که پێویست به‌وه ده‌کات سه‌باره‌ت به‌و دوو وڵاته‌ی که په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکی له گه‌ڵ ئه‌واندا هه‌یه، هه‌ڵوێستی خۆی ڕابگه‌ێنێت. له کاتێکدا که ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ڕووسیا و تورکیا به‌رده‌وامی هه‌یه، ڕه‌نگه ئێران هه‌وڵی ئه‌وه بدات به نهێنی پاڵپشتی له هه‌ر دوو وڵات بکات.
لیوا یه‌دووڵا جه‌وانی ڕاوێژکاری نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قیه له سوپای پاسداران سه‌باره‌ت به‌م پرسه ده‌ڵێت: ” ئێران خوازیاری نێوه‌ندگێڕی نێوان ڕووسیا و تورکیایه “. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، جوانی ڕه‌خنه له سیاسه‌ته‌کانی تورکیا له ناوچه‌که ده‌گرێت و ده‌ڵێت: ” تورکیا به‌شێک له به‌ره‌ی دوژمنه و ڕۆڵێکی گرنگی له پاڵپشتی تیرۆریستان له دوو وڵاتی عێراق و سوریا هه‌بووه “.
جه‌وانی ئاماژه به‌م خاڵه ده‌دات که به‌هێزبوونی پێگه و ڕۆڵی ئێران له ناوچه‌که هاوکاته له گه‌ڵ ئاوابوونی خۆری ئه‌مریکا. ” ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه که به پشتیوانی له تورکیا دژ به ڕووسیا، له ناوچه‌که‌دا ئاڵۆزی بنێته‌وه. تورکیا پێویسته هه‌ست به‌وه‌ی بکات که ئاستی ده‌ستڕۆیشتوویی ڕۆژئاوا له ناوچه‌که‌دا کۆتایی هاتووه و نێوه‌ندگێڕی ئێران ده‌توانێت چه‌شنێک له هاوده‌نگی هێزه‌کانی ناوچه‌که بێت “.
حه‌سه‌ن هانی زاده، شرۆڤه‌کاری سیاسی له‌و بڕوایه‌دایه، پێویسته ئێران له یه‌که‌م هه‌نگاودا قه‌یرانی ڕووسیا و تورکیا به سوریاوه سنوردار بکات تا دوو وڵات په‌ره به ناکۆکییه‌کانیان له وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که نه‌ده‌ن. ده‌شڵێت: ” ئامانجی سه‌ره‌کی تاران پێویسته گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌نکه‌ره – مۆسکۆ بۆ خاڵی ئاسایی خۆی بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاڵۆزییه‌کان به‌رده‌وامییان هه‌بوو، تاران ده‌توانێت ڕۆڵی نێوه‌ندگێری هه‌بێت “.
هانی زاده هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” ئێران پێویسته قه‌ناعه‌ت به تورکیا بکات که واز له ڕۆڵی تێکده‌رانه‌ی له سوریا بێنێت. به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌نکه‌ره پاڵپشتی له نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌کات و بیر له ناوچه‌یه‌کی ئارام له سنوره‌کانی له گه‌ڵ سوریا ده‌کاته‌وه، له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا گۆڕنکاری له سیاسه‌تی ئه‌نکه‌ره، ئه‌گه‌رێکی دووره “.
سادق کۆشکی شرۆڤه‌کار و مامۆستای زانکۆ ده‌ڵێت: ” تورکیا به نێوه‌ندگێڕی ئێران ڕه‌زامه‌ند نابێت، ئه‌ردۆغان به باشی ئه‌وه‌ی ده‌زانی که تێکشکاندنی فڕۆکه‌که‌ی ڕووسیا، کاردانه‌وه‌ی توندی مۆسکۆی به دواوه ده‌بێت، به‌ڵام وای کرد. قبووڵکردنی نێوه‌ندگێڕی تاران، به‌ره‌پێشچوونێکی گرنگه، به‌ڵام هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌ردۆغان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌مان پیشان ده‌دات “.
بۆ ئێران که به لایه‌نێکی کاریگه‌ری گۆڕانکارییه‌کانی سوریا داده‌نرێت، تورکیا به 13 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار ئاڵ و گۆڕی بازرگانی له ساڵی 2014، هاوبه‌شێکی بازرگانی گرنگه. تورکیا هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پشت گوێ خستنی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ئێران، یارمه‌تیده‌ری ئه‌م وڵاته بووه. به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانیش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت بازرگانی نێوان پیشه‌سازییه‌کانی دوو وڵات به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر به خۆوه ببینێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ڕووسیا بۆ تاران پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. به‌ده‌ر له ڕۆڵی به‌رچاوی ڕووسیا له په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران، دوو وڵات سه‌باره‌ت به زۆرینه‌ی پرسه هه‌ستیاره‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بیر و ڕای هاوشێوه‌یان هه‌یه. به پێی وته‌کانی عه‌لی ئه‌کبه‌ر ولایه‌تی ڕاوێژکاری ڕێبه‌ری باڵای ئێران بۆ کاروباری نێوده‌وڵه‌تی، ئێران و ڕووسیا پێیان ناوه‌ته قۆناغی په‌یوه‌ندی ستراتژیک و په‌یوه‌ندییه ئابوری و ئه‌منییه‌کانی نێوانیان به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن ده‌ڕوات.
عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران نوێترین به‌رپرسه که سه‌باره‌ت به قه‌یرانی نێوان ئه‌نکه‌ره و مۆسکۆ لێدوانی داوه. ناوبراو له به‌رواری 1ی دسمبێر، داخ و که‌سه‌ری خۆیی سه‌باره‌ت به ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته ڕاگه‌یاند و به خه‌سارێکی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر داناوه. لاریجانی هه‌روه‌ها ستایشی هه‌وڵه‌کانی ڕووسیای له سوریا کر د و وتی: ” ئه‌گه‌ر وڵاتانی ڕۆژئاوا وه‌ک ڕووسیا به ڕاسته‌قینه له به‌ره‌ی دژ به تیرۆردا چالاکییان ده‌کرد، کێشه‌ی ناوچه‌که به‌م ئاسته‌ی ئێستا نه‌ده‌بوو “.
سه‌رچاوه: ئه‌لمانیتۆر
وه‌رگێڕان: جام کوردی