جام کوردی:
ماوه‌یه‌که که پێگه‌ی کاراکته‌ره به‌هێز و کاریگه‌ره‌کانی بواری نێوده‌وڵه‌تی له ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و گۆڕانکاری ده‌ڕوات. ئه‌مریکا به تێڕوانینی به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا هه‌وڵی ده‌ربازبوون له کێشه‌ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات و ڕووسیاش بیر له ڕۆڵێکی کاریگه‌ر له‌م ناوچه‌یه ده‌کاته‌وه، هه‌ر دوو تێڕوانینه‌که کاریگه‌رییان له سه‌ر داهاتووی ئه‌م ناوچانه ده‌بێت.
سه‌رنه‌که‌وتنی ڕووسیا له به‌ره‌ی ئۆکرانیا، گوشاری گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا له سه‌ر ئه‌م وڵاته و هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌کانی ڕۆژئاوا له نزیک سنوره‌کانی ڕووسیا وای کردووه که مۆسکۆ بیر له سیاسه‌تێکی چالاک‌تر له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بکاته‌وه، ڕۆڵێک که له ساڵی یه‌که‌می سه‌ده‌ی نوێ تا ئێستا له ئه‌ستۆی واشنتن بووه.
له ئێستادا مۆسکۆ له چه‌ندین قه‌یرانی ناوچه‌که وه‌ک شه‌ڕی سوریا و یه‌مه‌ن به هاوبه‌شی ستراتژیکی تاران هه‌ژمار ده‌کرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ماوه‌یه‌کی زۆر به سه‌ر چالاکییه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا له سوریا تێپه‌ڕ نابێت، به‌ڵام له‌م ماوه کورته‌دا فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌و وڵاته به هه‌زاران ئامانجی تیرۆریستانیان له سوریا کردووه‌ته ئامانج، چالاکییه‌ک که بووه‌ته جێی نیگه‌رانی لایه‌نگرانی گرووپه تیرۆریستییه‌کان به تایبه‌ت داعش. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره که پاش شه‌ڕی سارد، فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا له وڵاتێکی دیکه‌دا به ئامانجی بنبڕکردنی تیرۆر ده‌ستیان داوه‌ته چالاکییه‌کی به‌ربڵاو. بێ گومان سه‌رکه‌وتنه‌کانی ڕووسیا له هاوکێشه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گۆڕه‌پانه‌که‌ی بۆ ڕکابه‌ره به‌هێزه‌که‌ی قۆناغی شه‌ڕی سارد ئاڵۆزتر کردووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌مریکا ده‌بینرێت، وڵاتێک که پاش ڕووداوه‌که‌ی 11ی سپتمبێر و له ئاکامدا هێرش بۆ سه‌ر وڵاتانی ئه‌فغانستان و عێراق له ساڵه‌کانی 2001 و 2003 له کێشه و قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ململانێ ده‌کات. له ئێستادا و پاش تێپه‌ڕبوونی 14 ساڵ، نه‌ک ته‌نیا به‌ڵێنه‌کانی واشنتن سه‌باره‌ت به بنبڕکردنی تیرۆر و په‌ره‌پێدانی دیمۆکراسی له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌دینه‌هاتووه، که‌چی پێچه‌وانه‌که‌ی بووه‌ته ئه‌مری واقیعی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. چالاکی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له عێراق، سوریا، یه‌مه‌ن، لیبیا، تونس، میسر و زیاتربوونی ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م وڵاتانه ته‌نیا به‌شێک له خه‌ڵاتی ده‌ستێوه‌ردان و ئاماده‌بوونی سه‌ربازی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
پاش کوژرانی نزیک له 7 هه‌زار که‌س له هێزه‌کانی ئه‌مریکا و تێچووی ده‌یان ترێلیۆن دۆلاری، له ئێستادا واشنتن ده‌ربازبوون له کێشه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه به پێویست ده‌زانێت. هێماکانی ئه‌مه‌ش له کاردانه‌وه‌ی باراک ئۆباما به ڕووداوه‌کانی پاریس ده‌بینرێت. ناوبراو ته‌نانه‌ت له ژێر گوشاری نێوده‌وڵه‌تی و وتووێژه‌کانی فرانسۆا ئۆلاند سه‌رۆک کۆماری فه‌رانسه، ئاماده نه‌بوو وڵاته‌که‌ی به‌شداری له شه‌ڕی وشکانی دژ به داعش بکات.
پاش شه‌ڕێکی دژوار به تێچووی دارایی زۆر و بێ ده‌سکه‌وت، که ده‌ره‌نجامی بڕیاری ئیداره‌ی ئه‌و کاته‌ی کۆشکی سپی بوو و ئۆباماش به ناچاری درێژه‌پێده‌ری بووه، له‌مڕۆدا به چه‌شنێک گۆڕانکاری له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌بینرێت. ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ئاماده‌بوونی واشنتن له ناوچه‌که، چیدی وه‌ک جاران بودجه‌یه‌کی به‌رچاو بۆ قه‌یرانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌رخان ناکات.
له ئێستادا ستراتیژی به‌رپرسانی کۆشکی سپی به‌ره‌و ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و چین کشاوه‌ته‌وه، ستراتیژێک که بێ گومان، نیگه‌رانی ڕووسیا و چینی وه‌ک دوو وڵاتی زلهێز و ده‌ستڕۆیشتووی ئه‌م ناوچه‌یه به‌دواوه ده‌بێت. ماوه‌ی دوو مانگ ده‌بێت که ڕێکه‌وتننامه‌ی بازرگانی ئازاد له دوو به‌ره‌ی ئۆقیانووسی ئارام له ژێر ناوی ترانس پاسیفیک TPP له نێوان ئه‌مریکا و 11 وڵاتی دیکه پاش پێنج ساڵی به ئاکام گه‌یشت. له ڕیزی ئه‌م وڵاتانه‌دا ژاپۆن، مالیزیا، ڤێتنام، سه‌نگاپوور، نیۆزله‌ندا، که‌نه‌دا، ئه‌مریکا، پرو، مه‌کزیک و شیلی ده‌بینرێت، به‌ڵام چین و ڕووسیا به‌دی ناکرێن. به پێی ئه‌م ڕێکه‌وتنه، گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی ئازاد له جیهان به‌دی دێت. هه‌ندێک له شاره‌زایانی ئابوری به ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی ستراتژیکی ده‌زانن که له ئاکامدا ده‌گاته پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان واشنتن و وڵاتانی ناوچه‌ی ئاسیا – پاسیفیک.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌مریکا و چین سه‌ره‌ڕای چه‌ندین بواری هاوده‌نگی، چه‌ندین بواری نیگه‌رانی و ناکۆکیشیان هه‌یه. گه‌شه‌ی ئابوری خێرا و به‌هێزتربوونی چین له بواری سه‌ربازی له‌و بوارانه‌یه که نیگه‌رانی واشنتنی به دواوه بووه. چین وه‌ک وڵاتێکی ناوه‌کی و یه‌ک له ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، پێگه‌ی سیاسی و بارودۆخێکی تایبه‌تی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌یه که ئه‌مه‌ش کێبه‌ڕکێ له گه‌ڵ ئه‌مریکا ئاسانتر ده‌کات.
گرنگترین ته‌وه‌ری ناکۆکییه‌کانی په‌کین و واشنتن بۆ ئاوه‌کانی ده‌ریای باشوری چین ده‌گه‌ڕێته‌وه. چین به پێی یاسا ناوخۆییه‌کانی، ئه‌م به‌شه به هه‌رێمی ده‌ریایی خۆی ده‌زانێت و له هه‌ندێک دوورگه‌شدا ده‌ستی داوه‌ته چالاکی، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به به‌شێکی ئاوه‌کانی ئازاد ناوی ده‌بات و به ده‌یان جار که‌شتییه شه‌ڕکه‌ره‌کانی خۆیی ڕه‌وانه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه کردووه، بابه‌تێک که هۆکاری ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌م دوو وڵاته زلهێزه‌یه. له‌م ڕۆژانه‌شدا ده‌نگۆی به‌ڕێوه‌چوونی نمایشێکی سه‌ربازی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌مریکا و چین له‌و ناوچه ده‌ریاییه‌دا له ئارادایه، به هیوای ئه‌وه‌ی که له‌م ڕێگایه‌وه، دوو وڵات ناکۆکییه‌کانی ڕابردوو به هاوکارییه‌کانی داهاتوو بگۆڕنه‌وه. ئه‌مه‌ش ناتوانێت په‌یوه‌ندیی له گه‌ڵ ڕێکه‌وتننامه‌ی ترانس پاسیفیک نه‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا داوای له چین و ڕووسیا کردووه له ئه‌گه‌ری له به‌رچاو گرتنی پێودانه دیاری کراوه‌کان، ده‌توانن ببنه ئه‌ندامی TPP .
هه‌ندێک به‌ستێنی هاوبه‌شی دیکه‌ش ده‌توانێت ببێته بنه‌مای به‌هێزتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کان. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییه‌کان، ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دزیی ده‌ریایی، هاوکاری له به‌شی سه‌قامگیری بازاڕی وزه و به‌رژه‌وه‌ندی به‌رامبه‌ری بازرگانی له ڕیزی ئه‌م به‌سێنه هاوبه‌شانه‌دان. له لایه‌کی دیکه‌وه، له تێڕوانینی په‌کین، ئه‌مریکا خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی باڵایه، به تایبه‌ت له‌و ڕووه‌وه که یارمه‌تیده‌ری ئه‌م وڵاته له به‌رامبه‌ر ڕکابه‌رێکی وه‌ک ژاپۆن له ناوچه‌که‌دا ده‌بێت.
چین له ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌ی ڕابردوو، خێراترین گه‌شه‌ی ئابوری جیهانی هه‌بووه، ئه‌م وڵاته له ساڵانی ڕابردووش بووه‌ته گه‌وره‌ترین وڵاتی هه‌نارده‌کاری کاڵا و دووه‌م ئابوری جیهان. په‌ره‌سه‌ندنی ئاستی ده‌ستڕۆیشتوویی ئه‌م وڵاته له ئاسیای پاسیفیک و ئه‌گه‌ری کاریگه‌ری زیاتر له سه‌ر دامه‌زراوه و ڕێکخراوه‌کانی ناوچه‌که بوونه هۆی ئه‌وه‌ی که واشنتن به وردی چاودێری دۆخه‌که بکات. ئه‌م کاریگه‌رییه‌ی په‌کین ده‌توانێت مه‌ترسییه‌ک بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بێت. وێڕای ئه‌وه‌ی که شکستی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دابین کردنی ئه‌م گۆڕانکارییه‌دا بێ کاریگه‌ر نابێت.