مزگەوتی شێخ لوتفوڵڵا
مزگەوتی شیخ لوتفوڵڵا لە شاکارە میعماری و کاشیکارییەکانی سەدەی یانزەهەمە و بەبڕیار و فەرمانی شاعەباسی یەکەم لە ماوەی 18ساڵ دا درووست کراوە. سەردەرە موعەڕەق کارییەکەی ئەم مزگەوتە تا کۆتایی ساڵی 1011ی خایاندووە و کۆتایی هاتن بە بیناکردنی کۆی مزگەوتەکە و نیگارکاریی و زەخرەفەکانی لە ساڵی 1028 ی کۆچی ـ مانگی هاتۆتە ئەنجام.
کەتیبەی سەردەرەکە بە خەتی سۆلس و بەهونەرمەندیی عەلیڕەزا عەباسی دز لە ساڵی 1012ی کۆچی ـ مانگی ئەنجام دراوە و ئەندازیار و میعماری بینای مزگەوتەکە، مۆمۆستا موحەمەد رەزا ئیسفەهانی بووگە کە نێوەکەی لە ناو میحرابی مزگەوتەکە لە سەر دوو لاپەڕەی سوفاڵی تۆمار کراوە.
شێخ لوتفوڵڵا لە زانایانی گەورەی شیعەیە و خەڵکی میسە کە لە دێهاتەکانی جەبەل عامیلی لوبنانی ئێستاکەیە، کە لەسەر داوەت و بانگهێشتی شا عەباس، ئیسفەهانی وەکوو شوێنی نیشتەجێ بووی خۆی هەڵبژاردووە.
بە مەبەستی رێزلێنان لە شێخ ئەم مزگەوتە تەرخان درا بۆ وانەگوتنەوە و نوێژخوێندنی شێخ و ناونانی مزگەوتەکەش هەر بە پێی ئەمە بووە. شێخ لوتفوڵڵا شەش ساڵ بەر لە مەرگی شا عەباس کۆچی دوایی کرد. ئەم مزگەوتە گۆمەزێکی هەیە کە لە ناوەوە و لە دەرەوە بە کاشیکاریگەلی جوان نیگار کراوە و خەمڵێندراوە. ئەم گۆمەزە لەسەر چەندەها تاقی لێوارەداری بەرز رۆنیشتووە و ئایەتە قورئانییەکانی لە سەر نووسراوە.
لە سر گۆمەزەکە بازنەیەکی کون کونین و فرەدرز هەیە کە بە زەخرەفە و نیگارە ئاسنییەکان خەمڵێندراوە و بۆ رووناکایی و خاوێن کردنەوە و گۆڕینەوەی هەوا دابین کراوە.
ئەم گۆمەزە بە نیگارە ئیسلیمییە زۆر جوان و ناسکەکان خەمڵێندراوە کە لە رووی دەرەوەی بە نیگاری ئەستێرەیەکی هەشت گۆشەی درووست کراو لە کاشییە موعەڕەقە رەنگاوڕەنگەکان کۆتایی پێ دێت.
ترۆپکەکەشی بە کڵاقووجەیەک دەگیرسێتەوە کە بە کورەگەلێکی رێک و پێک رازاوەتەوە، میحرابەکەشی لە تاقێکی لێوارەدار پێک هاتووە کە لەسەرەوەی نیگارگەلی ئیسلیمی زۆر ناسک و جوان هەڵکەندراوە.
ئەم تاقە لێوارەدارە لە ناوەوە هەڵگری موقەڕنەسگەلی سەدەفی شێوەیە کە لە کۆتایی دا بە نیگارگەلێکی گیایی جوان رازراوەتەوە. ئەم مزگەوتە لە رووی جوانکاریی نیگار و ئیسلیمییە دەکارکراوەکان تێیدا، بینایەکی تاقانە و بێ وێنەیە.
لەساڵی1307 بەگوێرە و بە پێڕەوی لە گەڵاڵە سەرەکی و کاشییە دەکارکراوەکان هەوڵدرا سەردەر و گۆمەزەکە نۆژەن و چاک بکرێتەوە. کەتیبە نومای دەرەوەی مزگەوتەکە بۆمان باس دەکات کە لە ساڵی 1315 دا چاکسازیگەل و نۆژەنکردنەوەگەلێک لە لایەن دایەرەی کەونینەناسییەوە بۆ مزگەوتەکە کراوە.
لەبەردەم مزگەوتەکە حەوزێکی هەشت گۆشەی جوان هەڵکەوتبوو کە لە نێوان ساڵەکانی 1316 تاکوو لایانبردووە. لەم سەردەمە دا مەتریاڵی کەفی گۆمەزخانەکە لە جنسی گەچ بووە و پەنجەرە چێوییەکانی دەکار کراو تێیدا رووناکیی ژێرزەمینەکەیان لە ئەستۆ دا بووە.
میحرابی مزگەوتی شێخ لوتفوڵڵا لە شاکارە بێ وێنەکانی هونەری میعمارییە و هەروەها لە جوانترین میحرابگەلێکە کە بتوانرێت لە باقی مزگەوتەکانیتری ئیسفەهان بەدی بکرێت.
ئەم میحرابە بە کاشی کاریگەلی موعەڕەق و موقەڕنەسگەلی زۆر دڵ بزوێن و سەرنج ڕاکێش رازاوەتەوە. لە ناو میحراب دا دوو دانە لەوح هەیە. لە نێزیکی میحراب دا کەتیبەگەلێک بە دەسکاریی عەلیڕەزا عەباسیی و خەتاتێکی دیکە بەناوی باقر، بەدی دەکرێت.
لەم کتیبانە دا رەوایەتگەل و گێڕانەوەگەلێک لە پێغەمبەری گەورە و ئیمامی شەشەمی شیعەکان واتە ئیمام جەعفەری سادوق باس کراوە.
شیعرگەلێکیش لەسەر کەتیبەگەلی گۆشەی خۆرهەڵاتی و خۆرئاوایی بەدی دەکرێت کە پێدەچێت شاعیر و هەڵبەستڤانەکەی شێخی بەهایی، عاریفی زانستمەند و شاعیری گەورەی سەردەمی سەفەوییەکان، هۆنیبێتەوە و گوتووبێتی.
تاڤگەی شەیتان کێو
تاڤگەی شەیتان کێوی لاهیجان لە دۆز(موقعیت) ی جوغرافیی E500105 N371215 لە پارێزگای گێلان هەڵکەوتووە. شەیتان کێو، کێوێکە لە رۆژهەڵاتی شاری لاهیجان و پارێزگای گێلانی ئێران. لەرابردوودا بەم کێوەیان دەگوت کێوی شانشین و رۆخانەیەک کە 200 مەتر پانایی و 70 مەتری درێژی بوو لە بەردەمیدا هەڵکەوتبوو کە بۆ زەخیرەکردنی ئاو بە مەبەستی ئەویاری و ئاودان کەڵکی لێ وەردەگیرا. ئەمڕۆکە رۆخانەکە کراوەتە زەریاچەیەکی دەسکرد کە تێێدا دوورگەیەک سەری هەڵداوە و عیمارەتێکی بچوک لەسەری خۆدەنوێنێت. لە ناو دڵی شەیتان کێو دا تاڤگەیەکی دەسکرد درووست کراوە کە ئاوەکەی هەر لەم زەریاچەیە کە بە ئەستێرکی لاهیجان ناوی دەرکردووە، دابین دەکرێت. لە بەشی سەرەوەی شەیتان کێو، فەزا و شوێنگەیەکی دڵ بزوێن هەیە کە بە “سەربانی سەوز” ناوی دەرکردووە. ئەم شوێن و پانتا سەوز و جوانە لەرێگەی گوزەرگە و رێبازێکەوە دەکشێتەوە بەرەو بناری کێوەکە. لە سەربانی سەوزەوە تاکوو بناری کێو هەزار پلەی کۆنکرێت یان سیمانی درووست کراوە کە یەکێک لەو رێگایانەیە بەرەو سەربانی سەوز دەمانبات. تاڤگەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش لە هەیکەلی کێوەکەوە بەرەو بناری کێو خۆی دەکشێنێت. ئەم تاڤگە جوانە کە لە هەیکەلی کێوەکەوە بەرەو بنارەکەی خۆی دەکێشێت لە رێگەی پۆمپاژی ئاوی ئەستێرکەکەوە ئاوی بۆ دابین دەکرێت و حەوزۆکەگەلێک بۆ خاڵی بوونەوە و جووڵە و رۆشتنی ئاو درووست کراوە. لە تەنیشت ئەم تاڤگەیە رێگایەکی پلەکانەیی تا سەر ترۆپکی کێوەکە هەیە کە گەشتیاران پاش تێپەڕاندنی 750پلە کە لە تەنیشت تاڤگەکە و بناری کێوەکەوە دەست پێ دەکات و بەنێوان دارە سەرسەوز و ناسکەکان تێدەپەڕێت، دەگەنە ترۆپکی کێو و سەربانی سەوز.
ناوچەی سرووشتی حەنا عەلیشا
ئیسفەهان ناوچەگەلێکی گەشتیاری زۆری هەیە کە ئێمە لێرەدا ناوچەیەکی خۆش و دڵگرتان پێ دەناسێنین. ناوی ئەم شارە کە لە ناوی دارەکانەوە وەرگیراوە “وەنەک”ە، هەرچەندە شەقامگەل و کۆڵانگەلێکی زۆر لەم رۆژانەدا بە ناوی وەنەک لە ئێران دا هەیە، بەڵام وەنەک ناوی شارێکە لە شارستانی سومەیرۆمی ئیسفەهان کە مەودای ئەم شارە لە گەڵ ئیسفەهان نێزیکەی 190 کیلۆمەترە.
کەش و هەوای وەنەک کوێستانییە و بۆ سەیران و گەشت و گوزار و سەفەر زۆر لەبارە. وەنەک شوێنگەلی گەشتیاری زۆری هەیە کە بریتیین لە: 1- ئیمامزادە زەیدبنی عەلی لە 17 کیلۆمەتری جادەی وەنەک بەرەو سیمیرۆم2- ئیمامزادە مەعسومە خاتوون لە دوو کیلۆمەتری خۆرئاوای شار 3- کانیاوی “ناسک وەنەک” و ناوچەی شەمس ئاباد 4- بەنداوی کەوانە 5- ناوچەگەلی سەرەنجڕاکێشی تر کە لەخۆگری ناوچەی کشت و کاڵییە.
هەبوونی گژوگیا دارووییە تایبەتەکان لەم ناوچەیە بۆتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە بنەماڵە گەشتیارەکان هەر بە بۆنەی ئەم گژوگیایانەش بێت، بۆ ئەم ناوچەیە سەفەر بکەن و لە سرووشت و ئەم گژوگیا داروویانە کەڵک وەربگرن. یەکێک لە گیا دارووییەکانی ئەم ناوچەیە گیای “ئاندەشت”ە کە بە هۆی ئەوەی کە ئەم گیایە لە کێوی “رەگە ئەسپی” دەڕوێت و باشکێن و بابڕە واتە لەهەمبەر “با” دا ناشکێتەوە، تامی ئەم گیا دارووییە تامێکی توند لە چەشنی پیازی هەیە و بۆتە و پەلەکانی وەکوو لیزەکە. هەروەها گی و رووەکگەلێکی تری داروویی وەکوو ئوشەنی تورکی کە بۆ چاکبوونەوەی ئیسحاڵ کەڵکی لێوەردەگیرێت، لەم ناوچەیە دا بەدی دەکرێت.
ئەو شوێنە گەشتیارییەی کە نەناسراو ماوەتەوە و ئێمە لێرەدا بۆ ئێوەی پێناسە دەکەین، هەر لە شارستانی سیمەیرۆم، شاری وەنەک دایە، ئەویش ناوچەی سرووشتی حەنا عەلیشایە.
ئەم ناوچەیە کە سرووشتێکی سەیر و سەرنجڕاکێش و چاوبزوێنی هەیە بۆ ئەم گەشتیارانەی کە شاخەوانیش دەکەن گونجاوە، ئەم ناوچەیە لە زاری ناوچەیی خەڵکی دەڤەرەکە دا بە حەنالیچە ناودار بووە.
ئەدرێسی ئەم ناوچە گەشتیارییە: مەسیری یانزە کیلۆمەتری لە شاری سیمەیرۆم بەو لاوە کە دەگاتە دەشت و گوڵ، کە بۆ گەشت و سەیران لەم ناوچەیە دا ناوبانگی دەرکردووە.
ژێدەر: ئاریا زەمین
ئامادەکردن و وەرگێڕان: عادڵ قادری