جام کوردی:
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا یه‌ک له‌و وڵاتانه‌یه که هه‌ر دوو ساڵ تێیدا هه‌ڵبژاردنێک به‌ڕێوه ده‌چێت. له کاتێکدا که هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆنگرێس کۆتایی دێت، هه‌مووان بۆ هه‌ڵبژاردنی دیکه که تایبه‌ته به سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئه‌مریکا ئاماده ده‌بن و پاش ماوه‌یه‌کی دیکه‌ش، هه‌ڵبژاردنه‌کانی سینا و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مریکییه‌کان به خۆوه سه‌رقاڵ ده‌کات. له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا، ئه‌وه‌ی که یارمه‌تیده‌ری کاندیده‌کان ده‌بێت، هه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی به‌رچاوه. بۆ نموونه، کاندیده‌کانی کۆنگرێس له میانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان پێویستیان به ڕۆژانه یه‌ک ملیۆن دۆلار ده‌بێت.
هۆکاری ئه‌م بارودۆخه‌ش بۆ تێچووی زۆری بانگه‌شه و ڕێکلام له ڕێگای ته‌له‌فزیۆنه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که هێشتا به گرنگترین میدیای به‌رده‌م دانیشتووانی ئه‌مریکا داده‌نرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له ساڵانی ڕابردوو، تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕۆڵێکی گرنگیان له کۆمه‌ڵگا و سیاسه‌تدا هه‌بووه، هێشتا ڕێکلام و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ڕێگای ته‌له‌فزیۆنه‌وه کاریگه‌ری زیاتریان هه‌یه. ئه‌مه‌ش به‌ده‌ر له تێچووی ئیش و کاره‌کانی دیکه‌ی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ئه‌مریکایه. تێچووی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ویلایه‌ت و شاره گه‌وره‌کانی ئه‌مریکا زۆرتره. بۆ نموونه که‌سیک که خولیای سیناتۆری ویلایه‌تی نیۆیۆرک یان کالیفۆڕنیای له مێشک‌دا بێت، چه‌نده پاره‌ی پێویسته تا به‌ده‌ر له تێچووی چالاکییه‌کانی دیکه، له که‌ناڵه لۆکا‌ڵی و ئاسمانییه‌کاندا کاتی بۆ ته‌رخان بکرێت و بانگه‌شه بکات. ئه‌مه‌ش ته‌نیا لاپه‌ڕه‌یه‌کی کاریگه‌ربوونی پاره‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا.
له لایه‌کی دیکه‌وه پێویسته ئاماژه به گرووپه‌کانی لۆبی له ئه‌مریکا بده‌ین که سه‌رچاوه‌ی به‌هێزیان لایه و ده‌توانن له سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدان کاریگه‌رییان هه‌بێت. ئه‌م گرووپانه بۆ کاندیده‌کانی هه‌ڵبژاردنه جیاوازه‌کان گرنگی زۆریان هه‌یه، ئه‌وان پاره و سه‌روه‌ت و سامانی زۆریان لایه و به‌م بۆنه‌شه‌وه لایه‌نگرییان له کاندیده‌کان گرنگی و ئه‌ڵبه‌ت کاریگه‌ری زۆری هه‌یه. بۆ نموونه ئه‌و گرووپانه‌ی که به‌رگری له هه‌ڵگرتنی چه‌ک لای هاووڵاتیانه‌وه ده‌که‌ن، یان سه‌ندیکای مامۆستایان، سه‌ندیکای یه‌کێتی فه‌رمانبه‌رانی حکومه‌ت یان گرووپی ئایپۆک یان هه‌مان لایه‌نگرانی ئیسرائیل که زۆریش ناسراون، سه‌رجه‌میان کاریگه‌ریی زۆریان له سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بێت و ئه‌م کاریگه‌رییه‌ش به ته‌نیا له ڕێگای ئامرازه سیاسییه‌کانه‌وه نابێت.
خاڵێکی دیکه‌ش که له ئه‌مریکا گرنگی هه‌یه، ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر که‌سێک بتوانێت له هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌تاییه‌کان له ئاستی نیشتمانی یان گشتی وڵات، له سه‌دا یه‌کی ده‌نگه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا مسۆگه‌ر بکات و پێگه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریی هه‌بێت، ده‌توانێت له قۆناغه‌کانی دیکه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان پاڵپشتی دارایی له حکومه‌ت وه‌ربگرێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه که کاندیده‌کان هه‌وڵی سه‌رکه‌وتن له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کان بده‌ن، ئه‌مه‌ش له ڕێگای بانگه‌شه‌ی میدیا نیشتمانییه‌کانه‌وه ده‌بێت. ئه‌م ڕه‌وته‌ش به‌داخه‌وه ته‌ندرووستی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکای به چه‌شنێک خستووه‌ته ژێر کاریگه‌ری ناڕاسته‌وخۆی خۆی. له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکادا که‌سانێک که خاوه‌نی بیرۆکه و پلانی پێویست له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ن، به هۆی ئه‌وه‌ی که ناتوانن پاڵپشتی گرووپه‌کانی لۆبی به ده‌ست بێنن، سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆیان نابێت.
به گشتی، ئابوری یه‌ک له گرنگترین بابه‌ته‌کانی نێو کێبه‌ڕکێی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا بووه. له کاتێکدا که له زۆرینه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان پرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به هۆی کێشه و قه‌یرانی ناوچه جیاجیاکانی جیهان گرنگی زیاتری هه‌بووه، به‌ڵام هیچ کات ئابوری له بیر و هزری ده‌نگده‌رانی ئه‌مریکادا نه‌سڕاوه‌ته‌وه.
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکاش له ساڵی 2016، پرسی ئابوری پێگه‌ی تایبه‌ت به خۆیی ده‌بێت. بوژانه‌وه‌ی که‌رتی ئابوری ده‌توانێت له‌م پرۆسه‌یه‌دا کاندیدی دیمۆکراته‌کان به‌ره‌و پێش ببات، به‌ڵام سه‌رنه‌که‌وتن له که‌رتی ئابوری‌دا ده‌توانێت ده‌ره‌نجامێکی پێچه‌وانه‌ی هه‌بێت. چه‌ندین بابه‌تی وه‌ک بیمه یان دڵنیایی له به‌شی پزیشکی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ململانێکان له سه‌ر بودجه ده‌توانێت جارێکی دیکه سرنجی ده‌نگده‌ران بۆ لای خۆی ڕاکێشێت. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا پێویسته له چاوه‌ڕوانی چڕتربوونه‌وه‌ی ململانێی کاندیدی دوو پارته سه‌ره‌کییه‌که‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به پرسی ئابوری بین.