جام کوردی:
حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق جه‌ختی کرده‌وه که کۆمیته‌ی هاوبه‌شی چوار لایه‌نه‌ی نێوان ئێران، ڕووسیا، عێراق و سوریا ده‌بێته ئیئتلافێکی نێوده‌وڵه‌تی دژ به تیرۆر.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دانایی فه‌ڕ له وتووێژێک له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ” الصباح الجدید” ی عێراق وتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ناتوانرێت کۆمیته‌ی هاوبه‌ش به ئیئتلافێک ناو ببه‌ین و ئه‌م کۆمیته‌یه بۆ ئاڵ و گۆڕی زانیارییه‌کان پێکهاتووه، به‌ڵام ڕه‌نگه له داهاتوودا ببێته ئیئتلافێکی چوار لایه‌نه.
دانایی فه‌ڕ ڕایگه‌یاند: ئیئتلافی عه‌ره‌بی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌وه‌نده‌ش جیدی نییه و ئێران به گومانه‌وه له کرده‌وه‌کانی ئه‌وان ده‌ڕوانێت.
هه‌ر به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو سه‌باره‌ت به پاکێجی چاکسازییه‌کانی حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وتی: هه‌نگاوی چاکسازی له وڵات‌دا بابه‌تێکی ئه‌رێنی و گونجاوه له سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگاکاندا و ده‌بێته هۆی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌پێدان.
باڵوێزی ئێران له عێراق له درێژه‌دا وتی: هه‌ڵوێستی ئێمه‌وه وه‌ک وڵاتێکی دراوسێ سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی چاکسازییه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، ئه‌رێنییه و له‌م پێناوه‌دا پشتیوانی له حکومه‌تی به‌غدا ده‌که‌ین و ئاماده‌یی ئه‌وه‌شمان هه‌یه که ئه‌زموونی خۆمان سه‌باره‌ت به چاکسازی ڕاده‌ستی حکومه‌تی عێراق بکه‌ین.
دانایی فه‌ڕ جه‌ختی له سه‌ر پاڵپشتی حکومه‌تی عێراق له شه‌ڕی دژ به تیرۆر کرده‌وه و وتی: ئێمه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داواکارییه‌کانی حکومه‌تی عێراق ده‌بین و سه‌باره‌ت به بواری سه‌ربازی وه‌ک مه‌شق و ڕاهێنان و ته‌نانه‌ت که‌ره‌سته و پێداویستییه‌کانیش، پاڵپشتی له هێزه عێراقییه‌کان ده‌که‌ین.