جام کوردی:
ژنانی عه‌ره‌بستان بۆ یه‌که‌م جار ڕۆژی شه‌ممه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌کان به‌شدارییان کرد و ده‌نگیان دا و کاندیدیشیان هه‌بووه. هه‌نگاوێک که به گۆڕانکارییه‌کی مێژوویی داده‌نرێت. به‌ڵام هه‌ندێکیش به گومانه‌وه له‌م هه‌نگاوه‌ی پاشایه‌تی عه‌ره‌بستان ده‌ڕوانن.
سارا ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن 30 ساڵه و فیزیۆتراپیست که له باکوری شاری ڕیاز له یه‌کێک له بنکه‌کانی ده‌نگدان، ئاماده‌ی پرۆسه‌که بووه، ده‌ڵێت: ” وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م ئه‌مه ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره بوو. له ئێستادا هه‌ست به‌وه ده‌که‌ین که به‌شێکین له کۆمه‌ڵگا و ده‌توانین ڕۆڵمان هه‌بێت “.
له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا که له ساڵه‌کانی 2005 و 2011 ته‌نیا پیاوان مافی خۆپاڵاوتن و به‌شدارییان هه‌بووه، بۆ هه‌ڵبژاردنی دوو له سه‌ر سێی کورسییه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌کان بووه که ئه‌ویش به ته‌نیا ڕۆڵی ڕاوێژکاری هه‌بووه نه‌ک هێزی جێبه‌جێکاری. به‌ڵام له ئێستادا ڕۆڵێکی سنورداریان له بڕیاره‌کانی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی خۆجێی هه‌یه. به‌خشینی مافی ده‌نگدان وای کردووه تا هه‌ندێک له دانیشتووانی عه‌ره‌بستان هیوادار بن بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌نگاوی زیاتر به‌ره‌و کرانه‌وه‌ی سیاسی هه‌ڵبگرن.
عه‌ره‌بستان ته‌نیا وڵاتێکی جیهانه که ژنان مافی شۆفێرییان نییه و بۆ سه‌ردانی وڵاتانی ده‌ره‌وه، هاوسه‌رگیری، کار و خوێندن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک نه‌شته‌رگه‌ریش پێویستییان به موڵه‌تی پیاوان (باوک، هاوسه‌ر، برا یان کوڕ) هه‌یه.
له سه‌رده‌می حکومه‌تی مه‌لیک عه‌بدووڵا، له ساڵی 2011 ڕاگه‌ێندرا که ژنان ده‌توانن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن و هه‌نگاوی زیاتریش له پێناو ڕۆڵی زیاتری ژنان له کۆمه‌ڵگا وه‌ک خوێندنی باڵا و دامه‌زراندنیان هه‌ڵبگیرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به گرنگیدان به بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م وڵاته، مافی ده‌نگدان و خۆپاڵاوتن به ژنان چه‌ندان کاریگه‌ریی نابێت.
پێش ئه‌وه‌ی که عه‌بدووڵا موڵه‌تی به‌شداری ژنان له هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ربکات، موفتی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بستان به‌شداری ژنانی له سیاسه‌ت وه‌ک کرانه‌وه‌ی درگاکان به ڕووی شه‌ڕدا ناو بردبوو. خێرایی هه‌نگاوی چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تی له عه‌ره‌بستان که له ئاکامدا پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌یه، ململانێکان له گه‌ڵ ڕئفۆرمخوازهکان چڕتر ده‌کاته‌وه.
مافی ژنان:
له حه‌شیمه‌تی 20 ملیۆنی عه‌ره‌بستان ته‌نیا 48/1 ملیۆن که‌س له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا ناویان تۆمار کردووه که له نێوانیاندا 131 هه‌زار ژن هه‌بووه. هه‌ڵبژاردنێک که تێیدا پارته سیاسییه‌کان بوونیان نه‌بووه، یاساکانی تایبه‌ت به که‌مپینه‌کان سنورداره و به ته‌نیا کاروباری خۆجێی له‌و ئه‌نجومه‌نانه‌دا بڕیاری له سه‌ر ده‌درێت.
هه‌ندێک له ده‌نگده‌ران هیوایان به‌وه هه‌یه که له ئاکامدا بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی موڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرا ده‌ربکات. ڕیاز نه‌عیم، فه‌رمانبه‌ری خانه‌نشین کراوی حکومه‌ت ده‌ڵێت: ” هیچ پاساوێکی نییه کاتێک که هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرا پشت گوێ بخرێت “. به پێی هه‌ندێک شرۆڤه، بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی عه‌ره‌بستان هیچ لێدوانێکی فه‌رمییان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته نه‌بووه، به‌ڵام له کۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌کاندا قسه‌یان له سه‌ر کردووه.
به پێی ڕاپۆرتی به‌رپرسانی هه‌ڵبژاردنه‌کان و په‌یامنێران، له ناوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌لیک سه‌لمان که له باکوری ڕیاز پیاوان و ژنان له ژووره جیاوازه‌کاندا ده‌نگیان ده‌دا، ڕێژه‌ی به‌شداربووان زیاتر له ئاستی چاوه‌ڕوانکراو بووه. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ژماره‌یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی که نیازی خۆپاڵاوتنیان بووه، ئاسته‌نگی به‌شدارییان خراوه‌ته پێش، به‌رپرسانیش هیچ پاساوێکیان بۆ ئه‌مه نه‌بووه. به‌ڵام هه‌ندێکیان پێشتر چالاکی سیاسی و لایه‌نگری شۆفێری ژنان و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای شێعه‌کان بوون.
ئیمان ئهلمهشروی، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌کانی منداڵان له ڕیاز ده‌ڵێت له لایه‌ن دۆستانیه‌وه که کاندیدی هه‌ڵبژاردنه‌کان بوون، به‌ره‌و ده‌نگدان هان دراوه. ” ئێمه دایک، مامۆستا و دوکتۆرین. ئێمه وه‌ک پیاوان له‌م وڵاته‌دا چالاکیمان هه‌یه “. له‌م قۆناغه‌دا و به وته‌ی ژنانی به‌شدار له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا، ڕۆڵێکی وای له کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بستاندا نابێت، هه‌ر چه‌نده که هیوایان به کاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کان له سه‌ر کاروباری ناوچه‌یی هه‌یه.
سارا ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: ” من له‌و بڕوایه‌دام که ژنان داواکاری پارک، کتێبخانه‌ی منداڵان، ته‌ندرووستی و چالاکییه وه‌رزشییه‌کان ده‌خه‌نه‌ڕوو و ئه‌مه‌ش به‌شێک له بڕیاره‌کانی ئه‌وان له داهاتوودا ده‌بێت “. له کاتێکدا که ناوبراو لێدوانی ده‌دا، فڕۆکه‌یه‌کی سه‌ربازی له نزیک بنکه‌ی ده‌نگدانه‌کان به ئاسماندا ده‌فڕی تا وه‌بیرهێنه‌ری سیاسه‌تی عه‌ره‌بستان وه‌ک شه‌ڕی یه‌مه‌ن و دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت بێت، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که دانیشتووانی عه‌ره‌بستان به فه‌رمی لێدوانی له سه‌ر ناده‌ن.
نووسه‌ر: ئه‌نگس مه‌ک دوواڵ
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ری ڕۆیته‌رز
وه‌رگێڕان: جام کوردی