جام کوردی:
پارتی ئۆپۆزسیۆنی یه‌کێتی دیمۆکراتیک له ڤه‌نزولیا سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌که‌ی ئه‌و وڵاته‌دا به ده‌ست هێنا و به مسۆگه‌ربوونی 107 کورسی شکستی به پارتی ده‌سه‌ڵاتدار هێنا. پاش ئه‌م پارته، پارتی ده‌سه‌ڵاتدار به 55 کورسی به پله‌ی دووه‌م دێت. 3 کورسی تایبه‌ته به دانیشتووه ڕه‌سه‌نه‌کان و بارودۆخی دوو کورسیش هێشتا دیاری نه‌کراوه.
ئه‌م سه‌رکه‌وتنه به هۆی زاڵبوونی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار به سه‌ر یاساکان و هه‌ل و مه‌رجی هه‌ڵبژاردنه‌کان، زۆر گرنگ و به‌رچاوه. سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌ی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ڕۆژی ده‌نگدان، هه‌ندێک ڕاپۆرت به تایبه‌ت درێژکردنه‌وه‌ی 2 کاتژمێریی ماوه‌ی ده‌نگدانه‌کان بڵاو کراوه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت ده‌ره‌نجامێکی نه‌بوو و مادۆرۆ له نیوه شه‌وی 7ی دسمبێر واته ته‌نیا یه‌ک ڕۆژ پاش پرۆسه‌که به فه‌رمی دانی به شکسته‌که‌ی له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا نا. سه‌باره‌ت به سه‌رکه‌وتنی پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتیک و داهاتووی ڤه‌نزولیا سێ پرسیاری سه‌ره‌کی له ئارادایه که پێویسته گرنگییان پی بدرێت.
کۆنتڕۆڵی پارله‌مان له لایه‌ن پارتی ئۆپۆزسیۆنه‌وه به چه مانا ده‌بێت؟
یاساکانی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی ڤه‌نزولیا به‌و شێوازه‌یه که زۆرترین ده‌رفه‌ته‌کان له به‌رده‌م پارتی زۆرینه‌دا ده‌بێت. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو، ده‌رفه‌تی گونجاوی خستووه‌ته به‌رده‌م پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتیک. ئه‌م پارته له ئێستادا سێ له سه‌ر پێنجی کورسییه‌کانی پارله‌مانی هه‌یه و ده‌توانێت به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بارودۆخه، به‌ره‌و هه‌موارکردنه‌وه‌ی پرۆژه یاساکان و په‌سه‌ند کردنی یاسای نوێ، بودجه‌ی پێشنیارکراوی حکومه‌ت، بانگهێشت و له سه‌ر کارلادانی وه‌زیره‌کانی حکومه‌ت و ده‌ستنیشان کردنی که‌سانی نوێ بۆ داداگای باڵای ڤه‌نزولیا هه‌نگاو بنێت. ئه‌م پارته پێشتر ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه که له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌کان، لێبوردنی گشتی بۆ به‌ندکراوانی سیاسی په‌سه‌ند ده‌کات. پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتیک هه‌روه‌ها به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه که له پێناو بوژانه‌وه‌ی که‌رتی ئابوری ڤه‌نزولیا هه‌ندێک یاسای تایبه‌ت په‌سه‌ند ده‌کات.
پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتیک هێشتا مه‌ودای زۆری له گه‌ڵ مسۆگه‌ربوونی دوو له سه‌ر سێی کورسییه‌کانی پارله‌مان هه‌یه. پارتێک که بتوانێت ئه‌م ڕێژه‌یه به ده‌ست بێنێت، ده‌توانێت به پاڵپشتی دادگای باڵا، به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له پۆسته‌کانیان دوور بخاته‌وه، گه‌ڵاڵه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێفراندۆم بخاته‌ڕوو و به پێکهێنانی لێژنه‌یه‌ک، ده‌ستوورێکی نوێ بۆ وڵات دابنێن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش پێویسته خاڵێکی گرنگ له به‌رچاو بگیردرێت که له نێوان چاوه‌ڕوانییه‌کانی به‌رده‌م ئه‌م پارله‌مانه و ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه‌ی پارله‌مان، که‌لێنی گه‌وره هه‌یه. به گشتی یاسادهنهران له‌و وڵاته لاوازن و پارله‌مان هه‌ر له سه‌رده‌می هوگۆ چاوز سه‌ربه‌خۆیی خۆیی نه‌پاراستووه. هه‌ر بۆیه زۆرینه‌ی هێزی پارله‌مان هێشتا شێوازی کرداریی به خۆوه نه‌بینیوه.
حکومه‌تی مادۆرۆ به مه‌به‌ستی لاوازکردنی ده‌سه‌ڵاتی پارله‌مان چی ده‌کات؟
زۆربه‌ی شرۆڤه‌کاران، ته‌نانه‌ت پێش له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌و بڕوایه‌دا بوون که له ئه‌گه‌ری شکستی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، مادۆرۆ سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانی له پێناو لاوازبوونی پارله‌مان به کار دێنێت. حکومه‌تی چاوز و مادۆرۆ پێشتریش به شێوازی جۆربه‌جۆر ئه‌م ڕێگایه‌یان تاقیکردووه‌ته‌وه.
یه‌ک له ئه‌گه‌ره‌کانی به‌رده‌م، ئه‌وه‌یه که پارله‌مانی ئێستا پێش کۆتایی هاتنی ماوه‌ی یاسایی، پرۆژه یاسایه‌ک په‌سه‌ند بکات که سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو به سه‌رۆک کۆمار بدات. وه‌ها هاسایهک پێشتریش له ڤه‌نزولیا بینراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، وه‌ها یاسایه‌ک به هۆی ژماره‌ی کورسی و ده‌نگه‌کانی پارتی ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێت کاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیی ڕای گشتی ڤه‌نزولیای به دواوه بێت.
ئه‌گه‌رێکی دیکه ئه‌وه‌یه که حکومه‌ت به که‌ڵک وه‌رگرتن له دادگای باڵا، دژایه‌تی یاساکانی پارله‌مانی نوێ بکات. له 32 دادوه‌ری دادگای باڵای ڤه‌نزولیا، 13 دادوه‌ر له ته‌مه‌نی خانهنشینیدان. ئه‌م ژماره‌یه و 5 کورسی به‌تاڵ له دادگای باڵا، ده‌رفه‌تی وا به پارله‌مانی ئێستا ده‌دات که 18 دادوه‌ری نوێ بۆ ئه‌م دادگایه ده‌ستنیشان بکات. ئه‌مه‌ش به‌ده‌ر له‌و 12 دادوه‌ره‌یه که له مانگی دسمبێر ده‌ستنیشان کراون. به هۆی ئه‌وه‌ی که حکومه‌ت زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی دادگای باڵا ده‌ستنیشان ده‌کات، مادۆرۆ ده‌توانێت به ئاسانی، ئه‌و پرۆژه یاسانه‌ی که له پارله‌مانه‌وه ڕه‌وانه‌ی داداگای باڵا ده‌کرێن و له به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌که‌یدا نین، ڕه‌ت بکاته‌وه. هه‌ر بۆیه پارله‌مانی نوێی ڤه‌نزولیا پێویسته هه‌وڵی ئه‌وه‌ی بدات که کاریگه‌ری له سه‌ر پێکهاته‌ی دادگای باڵا دابنێت و ڕێگری له به‌کارهێنانی له لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه بکات.
کاردانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی چاوزیسم به‌م سیناریۆیه چۆن ده‌بێت؟
پێ ده‌چێت بارودۆخی نوێ که حکومه‌ت و پارله‌مان لای پارته‌کانی ئۆپۆزسیۆن بن، له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی چاوزیسم قبووڵکراو نه‌بێت. هاوشێوه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ش له ساڵی 1999 له ڤه‌نزولیا بینراوه.
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له پێکهاته‌ی سوپا، پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و گرووپه مافیاکاندا بوونی هه‌یه. چاوز له پاراستنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا ڕۆڵی کاریگه‌ری هه‌بوو، به‌ڵام مادۆرۆ به هۆی لاوازی حکومه‌ت له که‌رتی ئابوری‌دا و شکستی ئێستای هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌کان، هێزی پێویستی بۆ پاراستنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له به‌ر ده‌ستدا نییه.
له هه‌ر وڵاتێکی دیکه‌دا و له بارودۆخێکی هاوشێوه‌دا، ئه‌گه‌ری ڕێکه‌وتنی لایه‌نه‌کان به تایبه‌ت له پرسه گرنگه‌کانی وه‌ک ئابوری که به نیگه‌رانی ئه‌وان داده‌نرێت، له ئارادایه، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی چاوزیسم ئه‌وه‌یه که بیر له وه‌ها ڕێکه‌وتنێک ناکاته‌وه.
سه‌قامگیری وڵات:
ئه‌گه‌رچی دانیشتووانی ڤه‌نزولیا پێویسته شانازی به‌م سه‌رکه‌وتنه‌وه بکه‌ن، به‌ڵام هێشتا هه‌نگاوی کرداری دیکه‌ش بۆ داهاتوو ماوه.
یه‌که‌م، چاودێری پێویست سه‌باره‌ت به ته‌ندرووست بوونی ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌کان درێژه‌ی هه‌بێت، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که چاره‌نووسی چه‌ندین کورسی هێشتا یه‌کلایی نه‌کراوه‌ته‌وه.
دووه‌م، ڤه‌نزولیا پێ ده‌نێته بارودۆخی حکومه‌تی دوو لایه‌نه. ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ش ده‌توانێت ئاستی ململانێکان زیاتر بکات. لایه‌نه‌کانی ده‌ره‌وه وه‌ک دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئه‌و وڵاتانه‌ی که خۆیان به لایه‌نگری دیمۆکراسی ده‌زانن و پێشتریش ڕۆڵی ئه‌رێنییان له ڤه‌نزولیا هه‌بووه، پێویسته له هاوکاری کردنی ئه‌م وڵاته به‌رده‌وام بن.
سێهه‌م ئه‌وه‌ی که، ئابوری ڤه‌نزولیا به هۆی دابه‌زینی نرخی جیهانی نه‌وت، هه‌ل و مه‌رجێکی ناله‌باری هه‌یه. ڕێژه‌ی هه‌ژاری و هه‌ڵئاوسانی زیاتر له چاوه‌ڕوانی ئه‌م وڵاته‌دایه. ئه‌گه‌ر دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و یه‌کێتی دیمۆکراتیک هاوده‌نگ بن و له پێناو چاره‌سه‌ربوونی کێشه ئابورییه‌کان پێکه‌وه هاوکاری بکه‌ن، هێشتا پێویستیان به یارمه‌تی و هاوکاری ده‌ره‌کی ده‌بێت.
جێژنی سه‌رکه‌وتن نابێت پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتیک له درووشمی گۆڕانکاری و گرنگیدان به‌م پێویستییه له ڤه‌نزولیا پاشگه‌ز بکاته‌وه.
سه‌رچاوه: دامه‌زراوه‌ی برۆکینگز
وه‌رگێڕان: جام کوردی