جام کوردی:
هه‌ر کاتێک که پرسی هه‌ماهه‌نگی نێوان ڕووسیا و ئیسرائیل سه‌باره‌ت به سوریا له ئارادا بێت، داهاتووی هاوکاری نێوان ڕووسیا و ئێران له سوریاش بابه‌تێکی گرنگ ده‌بێت. به تایبه‌ت پاش په‌ره‌سه‌ندنی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕووسیا له سوریا و گرتنه به‌ری سیاسه‌تی نوێ که هێمایه‌که بۆ ستراتیژی درێژخایه‌نی مۆسکۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
پاش ئه‌وه‌ی که قه‌یرانی په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕووسیا – تورکیا گه‌یشته سنوری ته‌قینه‌وه، مۆسکۆ سیسته‌می پێشکه‌وتووی موشه‌کی s400 ی له سوریا جێگیر کرد تا به‌مه‌ش پیشان بدات به‌ده‌ر له شه‌ڕی داعش، ئامانجه‌کانی دیکه‌ش په‌یره‌و ده‌کات. یه‌ک له‌و ئامانجانه ڕێگری له به‌زاندنی ئاسمانی سوریایه له لایه‌ن فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیاوه، به‌ڵام ئه‌م ستراتیژه‌ش به‌م ئاسانییه به‌ره‌و پێش نابرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به چالاکییه‌کانی له سوریا، پابه‌ندی هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ ڕووسیا نابێت و ئه‌مه‌ش کێشه‌کان زیاتر ده‌کات.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به‌م دوایانه ڕووسیا هه‌نگاوی به‌ره‌و دامه‌زراندنی چه‌ندین بنکه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی نوێ له سوریا له چه‌ندین ناوچه‌ی وه‌ک حۆمس ناوه، ئه‌و ناوچانه‌ی که بۆ ئێران و هاوپه‌یمانانی له لۆبنان بابه‌تیکی ستراتژیکه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه، مۆسکۆ چیدی بیر له دامه‌زراندنی بنکه‌ی نوێی سه‌ربازی له سوریا ناکاته‌وه، به‌ڵام ڕوونه که به مافی خۆی ده‌زانێت به‌و داواکارییه‌ی که دیمه‌شق سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ئاراسته‌ی کردووه، له سه‌رجه‌م ده‌رفه‌ته‌کانی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت تا له مسۆگه‌ربوونی ئامانجه‌کانیدا سه‌رکه‌وتوو بێت.
میدیاکانی ڕووسیا لێدوانێکی ئه‌وتۆیان سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان مۆسکۆ و تاران نییه، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که به‌رپرسانی سه‌ربازی ڕووسیا جه‌خت له سه‌ر گرنگی هاوکاری له گه‌ڵ تاران و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کان له سوریا ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش زۆرن ئه‌و شاره‌زایانه‌ی که له ڕووسیا ده‌ڵێن، زیاتربوونی ئاستی ده‌ستڕۆیشتوویی مۆسکۆ له سوریا له به‌رژه‌وه‌ندی درێژخایه‌نی تاران‌دا نابێت، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به‌رپرسانی کۆشکی کرملێن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به ڕاشکاوانه ڕایانگه‌یاندووه که ئێران هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی ڕووسیا له سوریا به تایبه‌ت له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌کاندایه، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که له گه‌ڵ کوردان په‌یوه‌ندی مێژوویی هه‌یه. ڕووسیا که ده‌بینێت که‌سایه‌تییه گرنگه‌کانی وه‌ک لیوا قاسم سولێمانی له ناوچه ئاڵۆزه‌کانی وه‌ک حه‌له‌ب ئاماده ده‌بن و له نزیکه‌وه چالاکییه سه‌ربازییه‌کان سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن، تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بن و له‌وه‌ش تێده‌گه‌ن که ئێران چه پێگه‌یه‌کی باڵای له سوریا و چه ڕۆڵێکی کاریگه‌ری له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌م وڵاته‌دا هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه و به پێی لێدوانه‌کانی ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا پاش چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کان له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو که جه‌ختی له سه‌ر داڕشتنی گه‌ڵاڵه‌ی ستراتژیک و هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌کرده‌وه، پرسیاری گرنگ هاتووه‌ته ئاراوه که به هۆی دوژمنایه‌تی دێرینه‌ی ئێران و ئیسرائیل، هه‌ماهه‌نگی نێوان مۆسکۆ و تاران له سوریا له داهاتوودا به چه شێوازێک ده‌بێت. پوتین و نتانیاهۆ به‌م دوایانه پێکه‌وه کۆبوونه‌ته‌وه و سه‌باره‌ت به پێویستی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان سه‌بارت به قه‌یرانی سوریا گه‌یشتوونه‌ته ڕێکه‌وتن.
فئۆدۆر لوکیانۆف سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و به‌رگری ڕووسیا و له که‌سانی نزیک له کۆشکی کرملێن ده‌ڵێت: ئه‌مه پرسیارێکی گرنگه. ڕووسیا که‌وتووه‌ته به‌رده‌م هاوکێشه‌یه‌کی دژوار. به‌رپرسانی ڕووسیا له‌وه تێده‌گه‌ن که داهاتوویان له سوریا به‌نده به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان له گه‌ڵ ئێران. ئێران له داهاتوودا هاوبه‌شێکی گرنگ بۆ هه‌ر وڵاتێک له ناوچه‌که‌دا ده‌بێت.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ڕووسیا له قۆناغێکی هه‌ستیاردایه. بابه‌تی سوریا به ته‌نیا بابه‌تێکه که ده‌توانێت په‌یوه‌ندییه‌کانی مۆسکۆ و تاران به‌هێزتر بکات، له کاتێکدا که ڕووسیا بیر له هاوکاری له گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ش ده‌کاته‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی که ڕکابه‌ری تارانن له ناوچه‌که، هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه، تاران به‌رده‌وام به گومانه‌وه له ڕووسیا ده‌ڕوانێت.
ناوبراو جه‌خت ده‌کاته‌وه که ڕووسیا به هۆی کێشه تائیفییه‌کانه‌وه نایه‌وێت به ته‌نیا هاوپه‌یمانی ئێران بێت، به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌بینێت ئێران ته‌نیا هێزێکی ناوچه‌که‌یه که به هۆی پێگه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی خۆی ده‌توانێت پێگه‌ی ڕووسیا له ناوچه‌که به‌هێز بکات.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا به بێ بنیات نانه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌گه‌رێکی دووره و ئه‌مه‌ش ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره و پێویسته گرنگی پێ بدرێت. که‌مته‌رخه‌میش له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌توانێت مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر ناوچه‌که زیاتر بکاته‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌لحه‌یات
وه‌رگێڕان: جام کوردی