جام کوردی:
جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ بازرگانانی ئه‌مریکی که به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی هه‌رێم و ئه‌مریکا سه‌ردانی هه‌ولێریان کردووه، هه‌واڵی شکستی پلانه‌کانی حکومه‌تی له گه‌شه‌پێدانی که‌رتی تایبه‌تدا ڕاگه‌یاند و وتی: حکومه‌تی هه‌رێم به‌نیازه چاکسازی له سیاسه‌ته‌کانی له‌م به‌شه‌دا بکات و هه‌وڵی ڕاده‌ست کردنی ئیش و کاره‌کان به که‌رتی تایبه‌ت ده‌دات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا (نووسینگه‌ی به‌غدا) قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختی کرده‌وه که چه‌ندین قه‌یرانی وه‌ک بێ‌کاری، ئاڵۆزییه سیاسییه‌کان و نه‌بوونی بودجه، به‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی گهرتووهتهوه، به‌ڵام حکومه‌ت له هه‌وڵی چاره‌سه‌ربوونی کێشه و گرفتهکاندایه.
شاندی بازرگانی ئه‌مریکی که سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کردووه، چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی له گه‌ڵ ژووره بازرگانییه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌بووه.
جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ئاماژه به سه‌ردانی شاندی بازرگانی ئه‌مریکا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به پیشانده‌ری ستراتژیک بوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و واشنتن ناو برد.