جام کوردی:
پێویست به دووپات کردنه‌وه ناکات که که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره و به‌رپرسانی چه نه‌خشه و پلانێکیان بۆ داهاتوو هه‌یه، ئه‌و نه‌خشانه‌ی که چه‌ندان ڕوون نین، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م که‌ناڵه به پێی سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی قه‌ته‌ر هه‌ڵسووکه‌وت ده‌که‌ن و بۆ که‌سیش شاراوه نییه که حکومه‌تی ئه‌م وڵاته چه‌ندان سیاسه‌تی خێرخوازانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌که و دانیشتووانه‌که‌یدا نه‌بووه. که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره له‌مڕۆدا چه‌ندان خۆشه‌ویست نییه و که‌س به چاکه ناوی ناهێنێت.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی که به‌م دوایانه به ده‌ست هاتوون، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م که‌ناڵه ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه که هێزی نه‌رمی خۆیان له گۆڕه‌پانی فه‌رهه‌نگیدا پته‌وتر بکه‌ن و هه‌نگاوی گه‌وره‌ش له‌م پێناوه‌دا هه‌ڵبگرن، تا له ئاکامدا بتوانن له سه‌ر ڕای گشتی و دواتریش بواری فه‌رهه‌نگی جیهانی عه‌ره‌ب کاریگه‌ری دڵخوازی خۆیان دابنێن و به گشتی به سه‌ریاندا زاڵ ببن. به‌م پێیه‌ش بڕیاره ناوی ئه‌م که‌ناڵه له هه‌ندێک له وێستگه‌کانیدا له ئه‌لجه‌زیره بۆ bein بگۆڕدرێت. ئه‌لجه‌زیره هه‌روه‌ها پشکی که‌ناڵی foxی کڕیوه، ئه‌ڵبه‌ت به‌ده‌ر له به‌شی هه‌واڵ و سینه‌مایی ئه‌م که‌ناڵه. هه‌روه‌ها له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی که‌ناڵی osn له هه‌ولێر له دانوستاندایه که له ساڵی داهاتوو، ببێته خاوه‌نی ئه‌م که‌ناڵه، له گه‌ڵ که‌ناڵی Rotana دانوستانی چڕ و پڕ له گه‌ڵ شێخ ساڵح ده‌ستیپێکردووه تا سه‌رجه‌م فلێمهکانی تایبه‌ت به که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی میسر بکڕێت.
که‌ناڵی bein که بڕیاره گۆڕانکاری ته‌واو به خۆوه ببینێت و به شێوازێکی نوێ به ڕووی بینه‌راندا بکرێته‌وه، له گه‌ڵ ده‌سپێکی چالاکییه‌کانی مۆندیالی تۆپی پێ به میواندارێتی قه‌ته‌ر به فه‌رمی ئیش و کاره‌کانی ده‌ست پێ ده‌کات. هه‌روه‌ها بڕیاره ئه‌گه‌ری ده‌ستکه‌وتنی بۆ هه‌مووان دابین بکرێت. بڕیاره ئه‌م که‌ناڵه له سه‌ته‌لایتی تایبه‌تی قه‌ته‌ر، “سۆهه‌یل ست ” له جێی سه‌ته‌لایتی میسر، ” نایل ست” بڵاو ببێته‌وه. قه‌ته‌ر ده‌یه‌وێت ئاستی یارمه‌تییه داراییه‌کانی بۆ نایل ست که‌م بکاته‌وه. که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره زیاترین پاره به‌و سه‌ته‌لایته ده‌دات که ساڵانه بڕه‌که‌ی ده‌گاته 20 ملیۆن دۆلار.
ئه‌مه‌ش به‌و مانایه ده‌بێت که قه‌ته‌ر پرۆژه‌یه‌کی بۆ کێبه‌ڕکێ و پێشکه‌وتن له میدیا عه‌ره‌بییه‌کان و زاڵبوون به سه‌ر ڕای گشتی جیهانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه و نه ته‌نیا له میسر، که‌چی ده‌یه‌وێت له سه‌ر ئاستی گشتی جیهانی عه‌ره‌ب کاریگه‌ری خوازاوی خۆی دابنێت. له‌م پێناوهشاد به‌نیازه کێبه‌ڕکێیه‌کی به‌هێز له گه‌ڵ که‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌کانی دیکه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ست پێ بکات و به ته‌واوی له گۆڕه‌پانی میدیایی پشت گوێیان بخات. میسرییه‌کان له‌م بارودۆخه گله و گازنده‌ی زۆریان هه‌یه و ده‌ڵێن لاوازی که‌ناڵه میسرییه‌کان به‌روارد به که‌ناڵه‌کانی دیکه وای کردووه که ئاستی کاریگه‌ری ئه‌وان له سه‌ر ڕای گشتی وڵاتانی عه‌ره‌بی کاڵ ببێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌وترێت که که‌ناڵی mbc که خاوه‌نه‌که‌ی وه‌لید بن ته‌لال گه‌وره ده‌وڵه‌مه‌ندی عه‌ره‌بستانییه، هه‌وڵێکی نوێی بۆ کڕینی دراما و به‌رنامه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌ست پێکردووه، ئه‌و به‌رنامه و درامانه‌ی که لای دانیشتووانی میسره‌وه په‌سه‌ندکراو بێت. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه ده‌بێت که دوو وڵاتی عه‌ره‌بستان و قه‌ته‌ر پرۆژه‌ی ستراتژیکی کاریگه‌ریدانان له سه‌ر ڕای گشتی جیهانی عه‌ره‌ب به پێی خواست و تێڕوانینی تایبه‌تی خۆیان په‌یره‌و ده‌که‌ن. له هه‌مان کاتدا کێبه‌ڕکێی ئه‌م دوو وڵاته ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که کاریگه‌ری ئه‌وان له سه‌ر میدیا عه‌ره‌بییه‌کان زیاتر ببێت. له‌م پێناوه‌شدا و به نهێنی پرۆژه‌ی ڕاکێش کردنی ئه‌کته‌ر و سینه‌ماکارانی میسری و عه‌ره‌بی و په‌راوێز خستنی ئه‌وان و ڕه‌خساندنی که‌ش و هه‌وای گونجاو بۆ هونه‌رمه‌ندانی وڵاتانی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس به مه‌به‌ستی زاڵبوون به سه‌ر کۆمه‌ڵگا و کلتوری جیهانی عه‌ره‌ب له ڕیزی یه‌که‌مایه‌تی پلان و به‌رنامه‌کانی ئه‌واندایه.
سه‌رچاوه: الاهرام
وه‌رگێڕان: جام کوردی