جام کوردی:
یه‌که‌م گرووپی په‌نابه‌رانی سوریا له ماوه‌ی ڕابردوو به فڕۆکه گه‌یشتنه شاری تۆرنتۆ، ئه‌و شوێنه‌ی که جاستین ترۆدۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی که‌نه‌دا و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی کابینه‌ی ئه‌و وڵاته به مه‌به‌ستی پێشوازی ئه‌وان ئاماده‌بوون. کوورک جامکاسیان یه‌ک له‌و په‌نابه‌رانه‌ی بوو که هاوڕێ له گه‌ڵ هاوسه‌ر و کچه‌که‌ی گه‌یشتنه خاکی که‌نه‌دا، وتی:” به هۆی پێشوازی گه‌رم و گوڕتان ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌که‌ین “. ترۆدۆ له وه‌ڵامی ئه‌م په‌نابه‌ره‌دا وتی:” ئێوه له ماڵی خۆتان دان، به‌خێر بێن بۆ ماڵی خۆتان “.
جامکاسیان پیشه‌ی ئاسنگه‌ری ده‌کات و له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی که فرۆشیاره و کچه‌که‌ی، پێش هاتنیان بۆ که‌نه‌دا، ماوه‌ی 8 مانگ له وڵاتی لۆبنان ماونه‌ته‌وه. ناوبراو ده‌ڵێت:” ئێش و ئازاری زۆرمان به‌رکه‌وتووه، وا هه‌ست ده‌که‌ین که له دۆزه‌خه‌وه به‌ره‌و به‌هه‌شت هاتووین “.
ئه‌و 160 په‌نابه‌ره‌ی که له خاکی لۆبنانه‌وه گه‌یشتنه وڵاتی که‌نه‌دا، به‌شێک له‌و 25 هه‌زار په‌نابه‌ره‌ی ده‌بن که حکومه‌تی ترۆدۆ به‌نیازه وه‌ریانبگرێت. فڕۆکه‌ی دیکه ڕۆژی شه‌ممه ده‌گاته که‌نه‌دا. فڕۆکه‌کانی که‌نه‌دا، په‌نابه‌رانی سوریا له شاره‌کانی به‌یروت و ئه‌مان، پایته‌ختی ئه‌رده‌ن بۆ ئه‌و وڵاته ده‌گوازنه‌وه، ئه‌و دوو شاره‌ی که حکومه‌تی که‌نه‌دا ناوه‌ندێکی بۆ تاوتوێ کردنی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا دابین کردووه.
وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران له ڕێگای فڕۆکه‌وه یه‌ک له‌و نه‌ریتانه‌ی که‌نه‌دایه که ئه‌وان لێقه‌وماوانی جیهان به‌م شێوازه وه‌رده‌گرن. له ده‌یه‌ی 1990، که‌نه‌دا 5 هه‌زار په‌نابه‌ری کۆسۆڤۆی وه‌رگرت. له 1972، 5 هه‌زار که‌س له ئۆگاندا و له ساڵه‌کانی 1979 تا 1980، 60 هه‌زار که‌سی به فڕۆکه له ڤێتنامه‌وه بۆ که‌نه‌دا گواستووه‌ته‌وه.
کابینه‌ی پێشووی که‌نه‌دا به سه‌رۆکایه‌تی ستیڤن هارپر یاسای توندووتۆڵتری سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران هه‌بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له مانگی ژانۆیه‌ی 2014 تا سه‌رکه‌وتنی ترۆدۆ له مانگی ئۆکتۆبه‌ر 2 هه‌زار په‌نابه‌ری سوری گه‌یشتنه که‌نه‌دا، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌م په‌نابه‌رانه له لایه‌ن دانیشتووانی که‌نه‌دا و گرووپه تایبه‌ته‌کانه‌وه پاڵپشتی ده‌کران. حکومه‌تی هارپر چاودێری توندی ده‌خسته سه‌ر په‌نابه‌رانی سوریا و به چاوی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی له‌وانی ده‌ڕوانی. به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته پاش ئه‌وه‌ی که ته‌رمی ئایلانی ته‌مه‌ن سێ ساڵه‌ی سوریا له که‌ناراوه‌کانی تورکیا دۆزرایه‌وه، که‌وته به‌ر ڕه‌خنه. ئاستی به‌ربڵاوی قه‌یرانی په‌نابه‌رانی سوریاش ڕه‌خنه‌کانی به‌ره‌و زیاتربوون برد.
له ڕاستیدا هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی ترۆدۆ بووه‌ته هۆی جیاوازبوونی له گه‌ڵ حکومه‌تی هارپر سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی په‌نابه‌رانی سوریا. ترۆدۆ کابینه‌یه‌کی جۆربه‌جۆری سه‌باره‌ت به به‌شداری یه‌کسانی ژنان و پیاوان، پێدانی موڵه‌تی توێژینه‌وه‌ی زانستی به پسپۆڕان و شاره‌زایان به بێ پێویستی موڵه‌تی حکومه‌ت و شه‌فافییه‌تی کار و چالاکییه‌کان له مێژووی وڵاتی که‌نه‌دا پێکهێناوه. سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانی ناوبراو په‌یوه‌ندی به‌و ڕه‌خنانه‌وه هه‌یه که له هارپر و سیاسه‌ته‌کانی کابینه‌ی پێشووی که‌نه‌دا گیراوه.
ترۆدۆ له پارتی لیبراڵ به سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی نۆڤمبێر، کۆتایی به ده ساڵ سیاسه‌تی پارتی ڕکابه‌ری هێنا و له کاتێکدا سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی که‌نه‌دای له ئه‌ستۆ گرتووه که سیاسه‌ت و پلانه‌کانی له لایه‌ن جیهانیانه‌وه پێشوازی لێ ده‌کرێت.
ئه‌ڵبه‌ت ته‌نیا دوو مانگ له کار و چالاکییه‌کانی ئه‌م کابینه‌یه تێپه‌ڕ ده‌بێت و سیاسه‌ت و بۆچوونی ڕای گشتی به خێرایی ده‌توانێت تووشی گۆڕانکاری ببێت، به‌ڵام ترۆدۆ له فڕۆکه‌خانه‌ی تۆرنتۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا که ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که ده‌گه‌نه خاکی که‌نه‌دا، هاووڵاتی هه‌میشه‌یی ده‌بن و له دڵنیایی کۆمه‌ڵایه‌تی، پێداویستی ده‌رمانی و ده‌رفه‌تی بوون به که‌نه‌داییه‌کی ته‌واو به‌هره‌مه‌ند ده‌بن.
ترۆدۆ له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا وتی: ” ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکه که له وڵاته‌که‌مان گرتوومانه‌ته به‌ر، ئێمه که‌نه‌داییه‌کان به پێی ڕه‌نگی پێست، زمان، ئائین و ڕابردوویان ناناسین. به‌ڵام به پێی پیرۆزییه هاوبه‌شه‌کان، هیوا و خولیاکان، که‌نه‌داییه‌کان خۆیان له گه‌ڵ دانیشتووانی وڵاتانی جیهان به هاوپشک ده‌زانن “.