جام کوردی:
به هۆی به‌رده‌وامی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، ئابوری ئێران له دژوارترین بارودۆخی ده‌سکه‌وتنی داهاته نه‌وتییه‌کاندایه و پێ ناچێت له کورت ماوه‌دا ئه‌م دۆخه تووشی گۆڕانکاری بێت. له‌م بارودۆخه پڕ کێشه و به‌ره‌دا، ستراتیژ و ده‌رفه‌تی ده‌ربازبوون یان که‌مبوونه‌وه‌ی به‌سراوه‌یی به ئابوری نه‌وتی بوونی هه‌یه.
ڕه‌وتی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌کان ماوه‌یه‌که ده‌ستیپێکردووه و له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو به‌رده‌وامی هه‌بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، کۆتا کۆبوونه‌وه‌ی ڕێکخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌کاری نه‌وت (ئۆپیک) به پێچه‌وانه‌ی یه‌کێک له ئامانجه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی، خولی نوێی دابه‌زینی نرخه‌کانی به‌دواوه بوو. له‌م کۆبوونه‌وه‌دا ئه‌ندامانی ئۆپیک سه‌باره‌ت به دیاریکردنی ڕێژه و ئاستی وه‌به‌رهێنان نه‌گه‌یشتنه ڕێکه‌وتن. ئه‌مه‌ش به مانای وه‌به‌رهێنانی زیاده له ئاستی دیاریکراوی پێشوو و به‌رده‌وامی دابه‌زینی نرخه جیهانییه‌کانی نه‌وته.
ئۆپیک له نوێترین ڕاپۆرتی مانگانه‌ی خۆی، نرخی هه‌ر به‌رمیل نه‌وتی له مانگی نۆڤمبێری 2015 به 52/4 دۆلار دابه‌زین به‌راورد به مانگی پێشووتری، به 05/40 ڕاگه‌یاند. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نرخی نه‌وتی قورسی ئێران له مانگی نۆڤمبێری ئه‌مساڵ، 63/5 دۆلار له هه‌ر به‌رمیلێک دابه‌زیوه و گه‌یشتووه‌ته 92/38 دۆلار. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که نرخی نه‌وتی قورسی ئێران له مانگی ئۆکتۆبه‌ر 55/44 دۆلار له هه‌ر به‌رمیلێک ڕاگه‌ێندرابوو. شاره‌زایان پێش بینی ده‌که‌ن که ڕه‌نگه له داهاتوودا نرخی هه‌ر به‌رمیل نه‌وتی ئێران بۆ ژێری 30 دۆلاریش دابه‌زێت.
ئه‌م دابه‌زینه‌ش ته‌نیا بۆ نه‌وتی ئێران یان نه‌وتی وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێکخراوی ئۆپیک نییه. له دان و سانه‌کانی بازاڕی جیهانی نه‌وت، نرخی ئه‌م وزه‌یه له حه‌وته‌ی ڕابردوو به نزمترین ئاستی خۆی له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ڕابردوو، واته هاوشێوه‌ی نرخه‌کانی 11 ساڵی پێشووتر گه‌یشت. به‌م پێیه‌ش هه‌ر به‌رمیل نه‌وتی برێنتی ده‌ریای باکور گه‌یشته ژێری 38 دۆلار. چه‌شنه‌کانی دیکه‌ی نه‌وت وه‌ک ڤست تیگزاس ئینترمدیتی ئه‌مریکا که‌وتووه‌ته به‌ر شه‌پۆلی دابه‌زینی نرخه‌کان.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت، له ده‌ره‌نجامی ڕووداو یان سیاسه‌تی تایبه‌تی یه‌ک وڵات نه‌بووه، به‌ڵکوو ئه‌م پێشهاته که بووه‌ته هۆکاری گۆڕانکاری پێوه‌ره ئابورییه‌کانی جیهان، ده‌ره‌نجامی چه‌ندین هۆکاری سه‌ره‌کی بووه: به‌رده‌وامی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی ئه‌مریکا (نه‌وتی شێل)، نه‌بوونی ڕێکه‌وتن له نێو ئه‌ندامانی ئۆپیک سه‌باره‌ت به دیاریکردنی ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنان، دابه‌زینی ڕێژه‌ی خواسته‌کان بۆ مانگه‌کانی داهاتوو و سه‌قامگیربوونی ڕه‌وشی که‌ش و هه‌وا. کۆی گشتی ئه‌م هۆکارانه له ڕاپۆرته‌کانی ڕێکخراوی ئۆپیک و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه له بارودۆخی بازاڕی نه‌وت له مانگی نۆڤمبێر و ڕاگه‌یاندنی هه‌بوونی ڕێژه‌یه‌کی زیاتری نه‌وت له بازاڕ ئاماژه‌ی پێ دراوه.
به پێی ڕاپۆرتی ئۆپیک، وه‌به‌رهێنانی وڵاتانی ئه‌ندام له‌و ڕێکخراوه له مانگی نۆڤمبێری ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته 31 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل، واته زۆرترین ڕیژه له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو و وه‌به‌رهێنانی 200 به‌رمیل زیاتریش له مانگی پێشووتر. عێراق له مانگی نۆڤمبێر، 247 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه، وه‌به‌رهێنانی زیادی کردووه و وڵاتانی دیکه چه‌ندان گۆڕانکارییان له ئاستی وه‌به‌رهێنانی خۆیان نه‌داوه.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه له نوێترین ڕاپۆرتی خۆی ڕایگه‌یاندووه که به هۆی دانه‌به‌زینی خستنه‌ڕوو و به‌رزنه‌بوونه‌وه‌ی جیدی خواستی نه‌وت، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت نرخی ئه‌م وزه‌یه له ساڵی داهاتووش له ئاستێکی نزمدا بێت. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چالاکوانانی بازاڕ نابێت له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دا بن که بازاڕ له ساڵی 2016 به هاوسه‌نگی بگات، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به به‌رزبوونه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانی وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێکخراوی ئۆپیک و که‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خواسته‌کان، ڕێژه‌یه‌کی زیاتری نه‌وت له بازاڕدا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌م ڕێکخراوه ڕایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر نه‌وتی ئێران بگاته بازاڕه جیهانییه‌کان، ڕێژه‌ی نه‌وتی پاشه‌که‌وت کراو له ئاستی جیهانیدا 300 ملیۆن به‌رمیل به‌رزتر ده‌بێته‌وه. هه‌ر چه‌نده دابه‌زینی نرخی نه‌وت له ئاستێکی باڵادا، سه‌قامگیری ئابوری سه‌رجه‌م وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی که بودجه‌ی گشتییان به داهاتی نه‌وته‌وه به‌سراوه، کاریگه‌ری زیاتریان له‌م مه‌ترسییه به‌رده‌که‌وێت.
ئه‌گه‌رچی سیاسه‌ته‌کان و پلانه گه‌وره‌کانی ئابوری له وڵاتی ئێران به‌ره‌و دوورکه‌وتنه‌وه له به‌سراوه‌یی به سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کان ده‌ڕوات و له ساڵانی ڕابردووش تا ڕاده‌یه‌ک به‌ره‌وپێشچوون له‌م بواره‌دا بینراوه، به‌ڵام هێشتا زیاتر له سه‌دا 35ی بودجه به‌نده به دابین کردنی داهاته نه‌وتییه‌کان و ئه‌مه‌ش پیشان ده‌دات که ئابوری ئێران له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کانی هه‌ڵکشان و داکشانی بازاڕی نه‌وتی جیهاندایه.
نرخی نه‌وت له بودجه‌ی ساڵی 1394ی کۆچی هه‌تاوی (2015) 53 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک بووه و به پێی وته‌کانی محه‌ممه‌د باقر نه‌وبه‌خت وته‌بێژی حکومه‌ت و سه‌رۆکی ڕێکخراوی پلاندانان، نرخی نه‌وت له بودجه‌ی ساڵی داهاتوو به دوو نرخی 43 و 45 دۆلاری دیاری کراوه. به هۆی ئه‌وه‌ی که نرخی نه‌وت له 6 مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵ چه‌ندین جار بۆ ژێر 50 دۆلار دابه‌زی، پێده‌چێت داڕشتنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 6 مانگی دووه‌م تووشی گۆڕانکاری ده‌بێت. هه‌روه‌ها نرخه‌کانی 45 و ته‌نانه‌ت 43 دۆلاریش له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا به پێی ڕاستییه‌کانی بازاڕ نییه و حکومه‌ت ناچار ده‌بێت له دوا ساته‌کاندا نرخی نه‌وت له پرۆژه یاسای بودجه‌دا بگۆڕێت.
ئه‌گه‌رچی حکومه‌ت ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 1395 و پرۆژه یاسای پلانی پێنج ساڵه‌ی شه‌شه‌می گه‌شه‌پێدانی وڵات، هاوکات ڕه‌وانه‌ی پارله‌مان بکات و دواکه‌وتنی به هاوکات بوونی ئه‌م دوو پرۆژه‌یه په‌یوه‌ند بدات، به‌ڵام پێ ده‌چێت گۆڕانکارییه‌کانی نرخی نه‌وت و پێویستی پێداچوونه‌وه له‌و پرۆژه یاسایه له دواکه‌وتنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتووی ئێران بێ کاریگه‌ر نه‌بێت. هه‌ر بۆیه له بارودۆخێکدا که حکومه‌ت ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ی په‌ککه‌وتوو بووه‌ته‌وه، قورسایی تێچووه هه‌میشه‌ییه‌کان و دابین کردنی سه‌رچاوه داراییه‌کانی یاسای پێدانی یارانه‌کان وای کردووه که گرووپی ئابوری کابینه له خه‌می دابین کردنی سه‌رچاوه داراییه‌کانی داهاتوو به تایبه‌ت له هه‌ل و مه‌رجی قه‌یراناوی دابه‌زینی نرخی نه‌وتدا بێت.
له هه‌ل و مه‌رجێکدا که نرخی نه‌وتی خاو ڕووی له دابه‌زینێکی که‌م وێنه کردووه، که‌مترین زیان به‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌که‌وێت که له کاتی به‌رزبوونی نرخه‌کاندا، پاشه‌که‌وتی داراییان بۆ خۆیان دابین کردووه. له ساڵانی ڕابردوو، حکومه‌ت پابهندکرابوو که به‌شێک له داهاتی نه‌وت له سندۆقی گه‌شه‌ی نیشتمانیدا کۆبکاته‌وه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م ئامانجه مسۆگه‌ر نه‌بوو. هه‌رچه‌نده هه‌ل و مه‌رجی ئێستا ده‌رفه‌تی وا به حکومه‌ت نادات، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری تێپه‌ڕبوونی ئه‌م بارودۆخه، پێویسته حکومه‌ت وانه له هه‌ڵه‌کانی ڕابردوو بگرێت و له پاشه‌که‌وته داراییه‌کانی وڵات پارێزه‌ری بکات.
ئێران به هۆی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ساڵانی پێشوو و ئه‌و پشکه سنورداره‌ی که له بازاڕه جیهانییه‌کاندا بۆی دیاری کراوه، چه‌ندان کاریگه‌ریی له سه‌ر گۆڕینی نرخ و ئاستی وه‌به‌رهێناندا نابێت. هه‌ر بۆیه ته‌نیا هه‌نگاوی بڕیار به‌ده‌ستانی ئابوری، ئه‌وه‌یه که نرخی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌وت له پرۆژه یاسای بودجه‌دا له به‌رچاو بگرن، سیاسه‌تی دارایی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی هه‌ڵئاوسان دابڕێژن و له پێناو گه‌شه‌ی ئابوری، به‌ستێنی په‌ره‌پێدانی هه‌نارده‌کاری نانه‌وتی دابین بکه‌ن و له‌م ڕێگاشه‌وه، که‌مبوونه‌وه‌ی ڕیژه‌ی به‌سراوه‌یی به داهاته نه‌وتییه‌کان به هه‌وڵ و تێکۆشانێکی زیاتر بخه‌نه ڕیزی یه‌که‌مایه‌تی پلان و به‌رنامه‌کانیان.
ئاماده‌کردن: ئیدریس سلێمانی