جام کوردی:
پرسیار ئه‌وه‌یه که به‌شار ئه‌سه‌د به چه هۆکارێک فه‌رمانده تایگر فۆرسی سوپای سوریای خه‌ڵات کردووه؟
عه‌مید “سۆهه‌یل حه‌سه‌ن” له ناوه‌ندی هێزه چه‌کداره‌کانی سوریا به‌م دواییانه له لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته، پله‌ی لیوای پێ به‌خشراوه و له‌مڕۆدا ناوبراو به یه‌کێک له به‌رپرسان و فه‌رمانده باڵاکانی سه‌ربازی له سوپای سوریا داده‌نرێت.
به‌ڵام پرسیاره‌که له‌وه‌دایه که سۆهه‌یل حه‌سه‌ن به چه هۆکارێک ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێ به‌خشراوه و ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆ توانا سه‌ربازییه‌کانی تایگر فۆرسی سوپای سوریا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌رکه‌وتنه‌کانی فه‌رمانده تایگر فۆرسی سوپای سوریا:
سۆهه‌یل حه‌سه‌ن له پرۆسه سه‌ربازییه‌کاندا ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بووه و له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌کاندا لێهاتوویی خۆیی پیشان داوه و نموونه‌که‌شی بۆ سه‌رکه‌وتنه‌کانی له به‌ره‌کانی شه‌ڕی ناوچه‌کانی حه‌له‌ب، حه‌ما و حۆمس و … ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له له‌شکه‌ری فاتمیون به هه‌واڵده‌ری yjc ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه که سۆهه‌یل حه‌سه‌ن به هۆی لێهاتوویی سه‌ربازی و سه‌رکه‌وتنه‌کانی له به‌ره‌کانی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستان پله سه‌ربازییه‌که‌ی به‌رز کراوه‌ته‌وه.
بڕیار بوو ساڵی ڕابردوو به‌شار ئه‌سه‌د ناوبراو خه‌ڵات بکات:
ئه‌ڵبه‌ت به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا ساڵی ڕابردوو بڕیاری ئه‌وه‌ی دابوو که پله‌ی لیوایی به سۆهه‌یل حه‌سه‌ن ببه‌خشێت، به‌ڵام به هۆی به‌شداریی له به‌ره‌کانی شه‌ڕ دواخرا.
لیوا سۆهه‌یل حه‌سه‌ن، فه‌رمانده تایگر فۆرسی سوپای سوریا له به‌ره‌کانی شه‌ڕی حه‌له‌ب و ڕیف سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی مسۆگه‌ر کردووه که نموونه‌که‌ی ئازادکردن و شکاندنی گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی کۆیرس و پاش ئه‌مه‌ش به جێهێنانی سوجده‌ی شوکر له لایه‌ن ناوبراو له‌و فڕۆکه‌خانه بووه.
گۆڕینی هاوکێشه سه‌ربازییه‌کانی شه‌ڕی سوریا له به‌رژه‌وه‌ندی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د وای کرد که ناوبراو سۆهه‌یل حه‌سه‌ن به پله‌ی لیوایی خه‌ڵات بکات.